تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عەوامیل
ناوی کتێبێکی سەرەتاییە لە زانستی نەحودا و ئیشارەتیشە بۆ هەر وشەیەک بەپێی ئەو زانستە کار لە وشەیەکی تردا بکا. هۆیەکانی ئیش کردن.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر
سەرچاوە: نالی
عەود
گەڕانەوە. مەبەست. زیندوو کردنەوەی بنیادەمە لەو دنیادا.

دەلیلی ڕۆشنە بۆ بەدء و عەود و کورتییی عومر
تەنی هیلال کە بە طەلعەت جوان، بە خەلعەت پیر
سەرچاوە: نالی
عەوسەج
درەختێکی بچکۆلەیە لقی دڕکاویی و گوڵی ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
بەحری فیرعەون
ئەو بەحرەی حەزرەتی مووسا و پەیڕەوەکانی لێی پەڕینەوە و فیرعەون و کۆمەڵەکەشی دوایان کەوتن و نیشتنه مل ئاو و خودا نوقمی کردن و خنکاندنی. ئاتەشی طوور

بەناری عیشق و ئاوی دڵ، جەسەد وەک حەضرەتی مووسا
طەریقی: بەحری فیرعەون و، ڕەفیقی: ئاتەشی طوورە
سەرچاوە: نالی
موعەوذە
مووعەوویدە، شتێ کە پەنای پێ بگیرێ لە مەترسییەک.

گۆچانی غیرەتت لە ملمدا موعەوذە بێ
تا موژدە دێ کە نووری یەقینم موظەففەرە