تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شۆخ
ساز.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
شۆر
سوێراو.

شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
سەرچاوە: نالی
شۆر
هەرا و زەنا.

ئەووەڵ لە ئیلتیجام ئەوەتە ئەی غەیووری دین
حاضر ببیی لە کەشمەکەش و ش ۆ ری غەرغەرە
سەرچاوە: نالی
شۆراو ی دووهەم
شۆرئاو، ئاوی سوێر.

دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەثەر ما
سەرچاوە: نالی
شۆڕبووەوە. مولغا
زاراوەیەکی تری زانستی نەحوە بە جۆرە عامیلێک ئەڵێن لە هەندێ حاڵدا نە لە لەفظ و نە لە مەعنادا کار ناکا. لەکار کەوتوو.

حورووفی جەڕڕە تێیاندا نەماوە ئاوی عەمەل
هەموو موعەللەق و مولغایی عامیلی تەقدیر
سەرچاوە: نالی
شۆڕش
هەرا و هوریا.

ئایا بە جەمع و دائیرەیە دەوری (کانی با) ،
یاخۆ بووە بە تەفریقەیی شۆڕش و نوشوور؟!
سەرچاوە: نالی
پیاڵەی شۆخی مینا
ئەبێ مەبەست لێی ئاوێنەکەی جەمشید بێ کە ئەڵێن دنیای تیا دیوە.

لە بازاڕی مەحەببەتدا هەدییەی توحفەییی میران
لە بۆ خورشیدی تابانم پیاڵەی شۆخی مینایە