تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خاتەمی شان
مەشهوورە پێغەمبەر نیشانەیەک بە ناو شانیەوە بووە، ئەوە نیشانەی پێغەمبەریی بووە. مەبەست لە (عالیی خاتەمی شان) ئەوەیە مۆری ناوشانی لە هەموو کەس دیار و ئاشکرا بووە.

سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق
کە عالیی کەعب و قەدر و دەست و صەدر و خاتەمی شانە
سەرچاوە: نالی
ذی شان
ذي شَانْ ، خاوەن پایە.

خوانی ذی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەم نۆشم و دوم نێشم و عەکسی عەسەلم
سەرچاوە: نالی
شان
شەئن، شان، بار. پایە. سەرشان

چ مشت و پەنجە؟ وەکوو مشتی شانە ڕەق کە دەڵێی
لە شانیدا نەبووە دەستوبردی کوشتوگیر
سەرچاوە: نالی
شانامە
شاهنامەی فیردەوسیی، شاکاری ئەدەبی فارسیی.

نییە دەخڵم لە شانامە و مەصافی، غەیری ئەم نوکتە:
کە کوشتەی بەندی تۆیە هەر کەسێ ئازاد و ئازا بێ
سەرچاوە: نالی
عەنبەر ئەفشانی
عەنبەر بڵاو کردنەوە، کینایەیە لە قسەی نەستەق و شیعری نایاب وتن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
نییشانە
نیشانە.

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە
سەرچاوە: نالی
پێشانیی
ناوچاوان.

هەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم
سەرچاوە: نالی
پەرێشانی
بڵاویی.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
کاشانە
خانووی بچووک و بێبایەخ کە هەژارانی تیا ئەژین..

بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ
خەطیرەی گەنجی وێرانە، ذەخیرەی کونجی کاشانە
سەرچاوە: نالی
ئێشان
ئێشکردن و ئازارچەشتن.

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە
سەرچاوە: نالی
بەخشان
بەخشینەوە.

له بۆ خەڵقیی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنه، قوربان!
سەرچاوە: نالی
عەطرفشان
ئەوەی بۆنی خۆش بڵاو ئەکاتەوە.

ماوەردە لەسەر خەرمەنی گوڵ عەطرفشانە،
یا ئاوی حەیاتە: عەرەقی وردی موحەییات؟!
سەرچاوە: نالی
لەعلی بەدەخشان
لەعل بەردێکی سووری گرانبەهایە لە کان دەرئەهێنرێ و بەدەخشانیش وڵاتێکە لە ڕۆژەڵاتی باشووری ئێران بە کانی لەعل ناوبانگی دەکردووە.

من گریە، ئەتۆ خەندە بە یەکدی دەفرۆشین
من لەعلی بەدەخشان و ئەتۆ لوئلوئی لالا
سەرچاوە: نالی
نیشان
بە نیشانە نانەوە.

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە
سەرچاوە: نالی
پەخشان ئەوراق
گەڵا. ک ا غەز.

شەبنم کە نەظم و نەثرە لە ئەوراقی غونچەدا
گۆیا بووە بە زار و زوبان و ددان و پووک:
سەرچاوە: نالی
پەرێشان
بڵاو.

پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی صەبای چین و خەطای لێ داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
ڕەخشان
تیشکدەرەوە. درەخشان.

بەم کاسە لەسەر پەنجە دەڵێن: نووری عەلا نوور
ڕەخشانە لە میشکاتی قەدەحدا وەکو میصباح
سەرچاوە: نالی
کەهکەشان
کۆمەڵە ئەستێرەی کاکێشان، کە لە دوورەوە سپی ئەکاتەوە. مەبەست لە ئاسمانە.

چ ڕێگێکی سپییواشە، ئەوەندەی کەهکەشان دوورە
چ صەحرایێکی شین ڕەنگە، بە قەد نۆ ئاسمان پانە