تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سووت
سووتا. سوویەت، بەرەو تۆ (بە فارسی).

مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی صەبرەکەم سووت
سەرچاوە: نالی
سووتن
سووتان.

له شەوقی ڕوویی شەمع و، زوڵفی دوود و طووڕڕەیی مەجمەر
سوپەند و عوود و پەروانه، بخوور و غالییه سووتن
سەرچاوە: نالی
سووجود
جەمعی (ساجید) ه واته سوجدەبەر.

ئەو شاهی ماهی میسره، ئەهالیی له ڕێی سوجوود
قورئان دەڵێ که بەنده ئەمەو بەنده پەروەرە
سەرچاوە: نالی
سووەیدا
ڕەشێنەی چاو. ناوکورۆکی دڵ.

شەو ئەمما، غیبطەیی نووری سووەیدایی دڵ و دیدە
شەو ئەمما، خۆر تیا گۆیا لە شەرمی نووری پەنهانە
سەرچاوە: نالی
غەمزە سووک
ئەوەی بە تیلی چاو ئیشارەتێکی زۆر کەم بکات.

ئەی شۆخی بێ نیاز و گرانناز و غەمزە سووک!
تیری موژەت نیشانەیی دڵ کون دەکا بە نووک
سەرچاوە: نالی
٣ سوور
شایی. ڕەنگی سوور.

لاکین ئەمە دونیایە، گەهێ سوورە، گەهێ شین
لایُسألُ مَن عاشَ، وَ مَن مات، و مَن فات؟!
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئاگرەسوور
کینایەیە له گورج و گوڵیی و دەستوبرد.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
سەرچاوە: نالی
شیوەسوور
یا شیوەسوورەکەیە کە پێشان باسمان کرد، یا هەر شیوێکی کاتی لافاو هاتنە کە قوڕاوی سووری پیا سەر بکا.

حەوزی پڕی کە نائیبی دیدەی منە لەوێ،
لێڵاوی دانەهاتووە وەک سەیلی (شیوەسوور) ؟
سەرچاوە: نالی
شیوەسوور
شیوێکە لەنزیک چەمچەماڵەوە.

وەک ئاهەکەم دەوران بە هەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاوی (شیوەسوور)
سەرچاوە: نالی
مەکسوور
شکاو.

گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ
گوتم: شیشەی دڵم ناتۆی؟ گوتی: بۆ چییە؟ مەکسوورە *
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: نالی
ڕوسووم
داب و نەریت.

بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومیی بۆ خەڵق
چ دەکێشیی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە
سەرچاوە: نالی
ڕەسووڵ
فروستادە.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
سەرچاوە: نالی
کاکەسوور
پیاوێکی پیری بەساڵاچوو بووە لەو سەردەمەدا لە سولەیمانی. خۆی سوور بووە و ئەڵێن ناوی عەوڵا بووە، ڕیشێکی تۆزێ درێژی هەبووە، ڕیشی پیاوی سوور زەردکارە، با سپییش ببێ ئەو بەڵگەیە تیا هەر ئەمێنێتەوە *.

سەبزە لە دەوری گوڵ تەڕە وەک خەططی ڕوویی یار
یا پووشی وشک و زوورە وەکوو ڕیشی (کاکە سوور) ؟
سەرچاوە: نالی
گیسوو
زوڵف،

لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەییی بێ جان قەیدی موطڵەق!
سەرچاوە: نالی
گێسوو
زوڵف.

لە کۆهی (نەجد) ە ئێستاکە وەکیلی (قەیس) ی ماڵ وێران
منم (مەجنوون) و زنجیرم گرێی گێسوویی (لەیلا) یە