تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سالووس
فڕوفێڵ.

نەرم و زەرقیی خەرقەیی سالووسیان
شاهیدی زوورە زوبانی لووسیان
سەرچاوە: نالی
سالیک
ئەهلی سولووک بە گوێرەی ڕێ و شوێنی ئەهلی تەصەووف. ڕێ گرتووەبەر.

مەجذووبی طوروق، مورتەعیشی لەرزش و تا بێ
سالیک ڕەوشی مەسلەکی ڕێگەی صولەحا بێ
سەرچاوە: نالی
سالیک
ڕێ گرتووەبەر. ئەو صۆفییەی خەریکی سولووک بێ.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
سالیک
ڕێبوار.

بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاریی له من؟
کەی به صوحبه ت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
سەرچاوە: نالی
سالیکی صەبر و تەحەممول
ڕێگای سەبرکردن و باری مەینەت هەڵگرتنی گرتبوە بەر.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: نالی
سالیکی ڕاه
ڕێ گرتووەبەر.

بۆ سەیری خەرامیدەنی ئەم سەرو قەدانه،
صۆفی له طەڵەبدان و، هەموو سالیکی ڕاهن
سەرچاوە: نالی
قافڵە سالار
پێشڕەوی کاروان.

سەرگرانە قافڵە سالاری ڕێی چین و خەتا
چونکە باری عەنبەر و میسکە لە زولفەینی دو تا!
سەرچاوە: نالی
خوردسال
مناڵ.

ئەو طیفله خورد ساله، هەرچەندە وەک غەزاله
ئەمما که هاتە نه خچیر شێر صەولەتی مەهیبه