تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خضری زیندە
خدری زیندە کە ئەڵێن تا ڕۆژی قیامەت نامرێ چونکە ئاوی ژیانی خواردووەتەوە.

خەطی سەبزی لە کەناری لەبی، « نالیی »! هەروەک
« خضری زیندە » لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە
سەرچاوە: نالی
ڕۆژی زینەت
ڕۆژی شایی و ئاهەنگ لە میسر کە حەزرەتی مووسا دەستی لە ڕووی فیرعەونا تیا کرد بە باخەڵیا و دەری هێنا وەک چرا گڕا و پەکی جادووی جادووگەرانی فیرعەنی پێ خست، وەک لە ئایەتی (قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ) دا ئیشارەتی بۆ کراوە.

شەو ئەمما، کەوکەبەی هەر کەوکەبی نیلیی فەلەک دەتگوت
لە میصری ڕۆژی زینەت دەستی مووسای ئیبنی عیمرانە
سەرچاوە: نالی
هیجرەت گوزین
ئەوەی کۆچکردن لە وڵاتی خۆی هەڵاوێرێ بەسەر مانەوە تیایدا. نییوەی یەکەمی بەیتەکە ئیشارەتە بەوە کە پێغەمبەر (د. خ) بەرلەوەی سرووشی لە خواوە بۆبێ لە ئەشکەوتی (حیرا) دا خەڵوەت نشینی ئەکرد. نیوەی دووهەمیشی ئیشارەتە بە کۆچ کردنی لە مەککەوە بۆ مەدینە و پەناگرتنی لەگەڵ حەزرەتی ئەبووبەکر لە ئەشکەوتی (ثەور) دا.

ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، (جانی جانان) بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەتگوزین، ڕۆحی (عەزیزان) یاری غاری بێ!
سەرچاوە: نالی
گوزین
هەڵاوێردوو و پەسەندکردوو.

سەهم هەتا جوعبەنشین بێ، گۆنە زەردی خەڵوەتە
قەوس هەتا چللە گوزین بێ، هەر ئەسیری خوارییە