تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جگەرگۆش
جگەرگۆشە، لایەک لە جگەر.

شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی » نالیی » چ ڕەقە، قەط غەمی فرزەندی نییە!
سەرچاوە: نالی
جگەرگۆشە
پارچەیەک لە جگەر. کینایەیە لە مناڵ کە پارچەیەکە لە جگەری دایک و باوکی.

لە جگەر گۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ
بێ خەطا کەس نییە ڕاضیی که لە ئەولادی درێ..
سەرچاوە: نالی
سەرگران
خەریک.

سەرگرانە قافڵە سالاری ڕێی چین و خەتا
چونکە باری عەنبەر و میسکە لە زولفەینی دو تا!
سەرچاوە: نالی
سەرگەلە
ئەو حەیوانەی لەپێشی ڕانەوە ئەڕوا کە سابرێنێکی ڕیش درێژە.

دائیم لەدووتە مێگەلی ژن، نێرگەلی پیاو
بەم ڕیشەوە لەپێشەوە بووگی بە سەرگەلە‍!
سەرچاوە: نالی
نەرگس نیگەهـ
ئەوەی به چاوێکی وەک نەرگس مەوستەوە بڕوانێ.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: نالی
نەظەرگا
لە کوردەواریدا بەو شوێنانە ئەڵێن کە چاکانی خوا تاوێک تیا دانیشتوون یا ڕووی بەرەکتیان تێ کردووە و پاش ئەوە خەڵک کردوویانن بە زیارەتگا.

جێگایێ نەظەرگا بێ، شەش جانیبی دەریا بێ،
ئەی مەردومی سەیرانیی، لەم خیططەیە هەر چاوە
سەرچاوە: نالی
نەظەرگە
دوورنما.

وەرە سەر سەیری صەفاگاهی نەظەرگەی چاوم
کە عەجەب مەنظەرەیی سەیر و تەماشایێکە
سەرچاوە: نالی
هەرگا
هەر کاتێ.

عەشق سوڵطانێکە هەر گا ڕوو لە وێرانێ بکات
ئاهی سەرد و، ئەشکی گەرم و، قەلبی بوریانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
کەرگەس
داڵە کەرخۆرە، کە لاشەی گیانداری تۆپیو ئەخوا.

مونەججیم کەرگەس و لاشەی لە لا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
سەرچاوە: نالی
گورگی سەفەر
وەک گورگ ڕاکەر لە سەفەردا.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
گورگین
گەڕۆڵ.

بێ تووکی جیفە خواریی و گورگین و بێ وجوود
لەم ئاو و خاکه ظاهیر و باطین موکه ددەرە
سەرچاوە: نالی
گورگەمێش
گورگ لە پێستی مەڕدا.

حیفظت شەبان و ، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ
ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە،
سەرچاوە: نالی
بوزورگ
گەورە. ڕەند

شێخیی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەلـلەی من دەفە، نەک میندەفە
سەرچاوە: نالی
بێبەرگ و نەوا
ڕووت و لات و بێناز.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ
سەرچاوە: نالی
بە بەرگ و بار
پۆشتە و پەرداخ.

ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ هەباس) ،
یا بێ نەواوو بەرگە گەڕاوە بە شەخسی عوور؟!
سەرچاوە: نالی
بەرگ
پەڕە،

لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت
هەزار، گوڵچینی بێ بەرگ و نەواچین!