تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەودا
سەروخولە تووش هاتوو.

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقیی مەثەلە هەرچی دەبێژم
سەرچاوە: نالی
سەودا
پەرێشان.

بە حەققی تاری کاکۆڵی سەراپا لوولی ئەو شۆخە
ئەگەرچی پەشمە، ئەمما دڵ لە طوڕڕەی زوڵفی سەودایە
سەرچاوە: نالی
سەودا
مامەڵە. مەیدانی خۆشەویستیی.

نەقدی دڵێ کە ڕائیجی سەودایی تۆ نەبێ،
مەغشووش و کەم عەیارە و هەم قەڵب و هەم چرووک
سەرچاوە: نالی
سەودا
عەشق. مامەڵە.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
سەرچاوە: نالی
سەودا ی دووهەم
خەیاڵ. عەشق

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەوداوو پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
سەرچاوە: نالی
سەودا ی یەکەم
عاشق.

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەوداوو پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
سەرچاوە: نالی
عمدا
دەسەنقەست.

لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە (عمد ا)
با خوستی بڕێ، خستی، کە مستێکی لە دەم دا
سەرچاوە: نالی
لەمێدا
لێرەدا.

لەم خاکی دەری ڕەحمەتی بێ زەحمەتە، « نالیی » ،، فیردەوسە مەئالی
حاشا کە لەمێدا ببمە سائیلی مەحرووم ،، هەرچەند لە عوصاتم
سەرچاوە: نالی
موقتەدا
چاولێکراو.

جێی زوبان گرتن و دڵ ڕۆشنیی و سووتانە
موقتەدا شەمعە کە خامۆش نییە ئەمما نییە باس
سەرچاوە: نالی
مەودا
تیژی.

سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
سەرچاوە: نالی
هووەیدا
ئاشکرا.

حوکمی قانوونی صەفا ڕۆییی له ڕەومی ڕوومەدا
تا هووەیدا بوو له ڕۆما گەردی ئاشووبی عەجەم
سەرچاوە: نالی
هەودا
تاڵی موو.

حەڵقە حەڵقەی چ دەکەی دوای کەمەندی زوڵفت
بۆ دڵی خەستە کەوا بەستەیی هەودایێکە ؟!
سەرچاوە: نالی
هەودا
تاڵی ڕێسمانی ئاوریشم.

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی؟!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
هەودا
تاڵ.

سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
سەرچاوە: نالی
گەدا
لات و بێکەس.

هەم واریثی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێ مەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم
سەرچاوە: نالی
یەلدا
وشەیەکی سەریانییە واتە لەدایکبوون، درێژترین شەوی ساڵە کە دوا شەوی دوا مانگی پایزە. بۆیە وا ناونراوە چونکه حەزەرەتی عیسا لەو شەوەدا له دایک بووە.

شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
که دیدەم دوور له تۆ بێ نوورە ئەمشەو؟!