تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سو ختە
فەقێ له پله سەرەتاییەکانی خوێندندا، لەوان بەرەوەژوورتر (موستەعیدد) ه. سیستەمی خوێندنی حوجرە وابوو سوختە ئیش و کاری نان و چێشت کۆکردنەوە و گسک لێدانی حوجرە و قاپ و قاچاخ شتن و چا لێنانیان بەجێ ئەهێنا و موستەعیدد ئیشیان نەئەکرد. سوختە لای موستەعیدد ئەیانخوێند و موستەعیدیش لای مامۆستا،

ئاسمان تەرزەی که لێ دا، بەردەبارانمان ئەکا
سوختەکانمان ڕادەکەن، پاڵوو پساو و قوون دڕاو
سەرچاوە: نالی
پوختەگ ی ی
پوختەیی، کوڵان.

نیشانەی پوختەگیی بێ دەنگییە « نالیی »! ئەگەر پوختەی
بە حوججەت طەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە
سەرچاوە: نالی
بەد ئەختەر
بەد ئەستێرە، چارەشووم.

حیفظت شەبان و ، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ
ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە،
سەرچاوە: نالی
تەختەبەند
شوێنی به تەختەی بە بزمار داکوتراو فەرش کرابێ.

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
پوختەگی
کوڵان.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە