تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جەو
جۆ.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا
سەرچاوە: نالی
تازە جەوان
جوانی لە تافی لاوێتیدا.

ئەی تازە جەوان! پیرم و ئوفتادەوو کەوتووم ،، تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدەرە دەستی شکستەم، کە بەسەرچووم ،، قوربانی وەفاتم
سەرچاوە: نالی
جەوابی نادەم
ڕێی لێ ناگرم. دڵی ناشکێنم. یاخود وەڵامی نادەمەوە، چیی ئەکا با بۆ خۆی بیکا.

دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم
موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەذابی نادەم
سەرچاوە: نالی
جەوت
کڵاوی بەڕووی بەری داربەڕوو کە ئەیکوتن و پێستەی پێ خۆش ئەکەن و ئەیکەن بە کوندە و مەشکە.

پۆست بە کۆڵی (عامیری) فەرمووی کەوا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە (تاڵیی شاری) یە
سەرچاوە: نالی
جەور
ستەم.

« نالیی » مه به عاجز، که ئەمه دەورە نه جەورە
ساقیی کەرەمی یەک به یەکه و نەوبه به نەوبە
سەرچاوە: نالی
جەوهەر
جەوهەری فەرد، ئەو پارچەیەی کەرت ناکرێ.

تەبەسسوم دەردەخا حوققەی دەم و جەوهەر لەنێو ئەودا
بەڵێ مثقاڵە ذەڕڕە ظاهیرە جیلوەی لە پڕتەودا
سەرچاوە: نالی
جەوهەر
ئەو نەخشە ئاوییانەی لە خەنجەری دەبانا دەرئەکەون لە کاتی ئەمدیو و ئەودیو پێ کردنیا.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
جەوهەری فەرد
ئەو ماددە بچکۆلەیەی بەشکردن هەڵناگرێ. بەرابەرەکەی جەوهەری مورەککەبە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
سەرچاوە: نالی
جەوهەریی
جەوهەردار، دەبان.

ڕاستیی جەوهەرییە تیغی زوبانی « نالیی »
نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قصەی پێ دەبڕێ..
سەرچاوە: نالی
م وجەوهەر
گەوهەراویی، به گەوهەر ڕازێنراوە.

عەرشی بەرین که دائیرەیە، ڕەوضە مەرکەزە
فەرشی زەمین به عەرصەیی طەیبه موجەوهەرە