تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تیمساح
نەهەنگ ، گیانلەبەرێکی ئاوییە لەشێکی گەورە و کلکێکی درێژ و دەس و قاچێکی کورتی هەیە و قەپاغێکی ئەستووری هەیە وەک قەپاغی کیسەڵ.

بەو دەننی فوراتە کە دەکا پەششە بە عەنقا،
نەک لەو خومی نیلە کە دەکا باخە بە تیمساح،
سەرچاوە: نالی
خاتیمەی حوسن
عاقیبەت خێری، مردن.

سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحەوو دەئبی زیارەت!
سەرچاوە: نالی
تاقانە یەتیم
دوڕڕی تاقانە.

تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان!
تۆ خۆش بی، صەدەف بوو بە فیدات، دوور بی لە ئافات
سەرچاوە: نالی
یەتیم
هەتیو.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ