تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گڵ و بەرد
وادیارە مەبەست لێی ئەو گڵمتک و بەردانەیە کە سۆفی لەکاتی (خەتمە) دا لەجیاتی تەزبێح بەدەستیەوە ئەگرن.

لە خەڵوەت هاتەدەر صۆفیی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
سەرچاوە: نالی
بێبەرگ و نەوا
ڕووت و لات و بێناز.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
چەنبەرە
چەنبەرە، چەڵەمەی ملی گاجووت.

لە دەورانی طەبیعەتدا لەگەڵ ثەوری فەلەک جووتە
لە ملیا چەمبەری دەوران و طەوقی چەرخی گەردوونە
سەرچاوە: نالی
ئەبەر
بەر.

« نالیی » ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە، دائیم سەر دەکا
سەرچاوە: نالی
باخەبەر
ئاگادار،

من مەتاعم جاوە، چاوم! باخەبەر بێ موشتەریی
تا غەزەل سەودا نەکا لای تاجری چیتی بەقەم
سەرچاوە: نالی
حەیی ئەکبەر
ئەوەی نامرێ و له هەموو کەسێ له هەموو شتێ گەورەترە، خودا.

ئەو سێبەرە که مەظهەری حوببی خوادییه
کەنزی موطەلسەمی نەظەری حەییی ئەکبەرە
سەرچاوە: نالی
خەبەر
دەنگوباس،

وصفی ڕوخساری له فیکری بەنی ئادەم بە دەرە
ئیبتدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێ ئەثەرە
سەرچاوە: نالی
خەبەر بێ ئەثەر
دەنگ وباسی بێ سەر و شوێن.

« نالیی » خەبەری بێ ئەثەری غائیبە، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا
سەرچاوە: نالی
زەبەر
سەر.

زێر و زەبەر دەبن بە دو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
سەرچاوە: نالی
عەنبەر
شتێکی بۆنخۆشە، ڕەنگی وەک ڕەنگی گڵ وایە له گەدە یا له ڕیخۆڵه ی جۆرە ماسییەکی دەرئەهێنن.

طەیبه که یەعنی ڕۆژ و شەوی طیبی عالەمه
ڕۆژی که وشکه، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە
سەرچاوە: نالی
عەنبەر ئەفشانی
عەنبەر بڵاو کردنەوە، کینایەیە لە قسەی نەستەق و شیعری نایاب وتن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
موعەببەر
تەعبیر لێ دراوە، ڕوون کراوە.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
مینبەر
ئەو شوێنەی مزگەوت کە خوتبە خوێن تیا ئەوەستێ بۆ خوتبە خوێندنەوە.

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و، مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەذیری خوێش و بێگانە
سەرچاوە: نالی
مەعبەر
شوێنی پەڕینەوە.

ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەضڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
سەرچاوە: نالی
نارەبەر
ئەوەی بەرەکەی هەنار بێ.

وەک گوڵی ئاتەشیی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنیی
قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
سەرچاوە: نالی
نەوبەر
تازە بەرگرتوو.

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
پەیغامبەر
پەیامبەر، پێغەمبەر.

پەیغامبەر و حەبیبی خودا، (خاتَمُ الرَّسُل)
ڕەوضەی له ئەرض و سایە لەسەر چەرخی ئەخضەرە