تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەلوان
ڕەنگاوڕەنگ.

خوانی ئەلوانی زەمین و صەفی سینیی و صەحەنی
طەشت و طاس و طەبەق و لەنگەر و شەمع و لەگەنی
سەرچاوە: نالی
ئەوراقی خەزان
گەڵای پایز.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
ئەکفان
جەمعی (کفن) ـە.

تەنی حاجی لەسەر چوارچێوەیی ناجیی دەڵێی نەعشە
لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە
سەرچاوە: نالی
ئەیوان
هەیوان و تاقی کیسرا.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
اخوان الصفا
برایانی ڕاستیی و خاوێنی و بێگەردیی. ناوی حیزبێکی ئایینی و سیاسیی ئیسماعیلیی مەشرەبیشە لە سەدەی دەهەمی زایینیدا کاری کردووە، بنکەی لە بەسرە بووە و، پەیڕەوەکانی بە فەلسەفەی ئیسلام و یۆنانەوە خەریک بوون.

صاحێبی (علم الکتاب) ە موطریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە (اخوان الصفا) ، ئاصەف صەفە
سەرچاوە: نالی
اَبدان
جەمعی بەدەنه واتە لەش.

تَری عِینَۀَ اْاﻸب‍دانِ مِنْ (خاکٌ خُول ِ) ـهِ
تَری مَنْدَلَ اْﻷوْراقِ مِنْ تُوزُ گَرْدِهِ
سەرچاوە: نالی
بابی زوبان
دەرگای زمان.

ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەضڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
سەرچاوە: نالی
باغی سێوان
مەبەست سنگی یارە که مەمکی وەک سێوی پێوەیه.

له دوگمەی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
سەرچاوە: نالی
باغەبان
باخەوان.

نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
بان
درەختێکی بەرزی ڕێکە گەڵاکەی وەک گەڵای داربیی وایە.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
بزان
زانا.

بەحری غەزەلم پڕ لە دوڕ و گەوهەرە، ئەمما
غەوواصی دەوێ یەعنی بە تەعمیقی بزانە
سەرچاوە: نالی
بورهان
بەڵگە.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
بوریان
برژاو و هەڵقرچاو.

عەشق سوڵطانێکە هەر گا ڕوو لە وێرانێ بکات
ئاهی سەرد و، ئەشکی گەرم و، قەلبی بوریانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
بوزان
جەمعی بوزە واتە بزن.

ئەو شێخە بە کوم مەگرە کە پەشمینە مەریدە
ئەو ڕیشە بەسەر دارەوە ڕیسێکی بوزانە
سەرچاوە: نالی
بونیان
کۆشک و سەرا.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
سەرچاوە: نالی
بیابان
دەشت.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
بێجان
بێگیان.

لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەییی بێ جان قەیدی موطڵەق!
سەرچاوە: نالی
بەخشان
بەخشینەوە.

له بۆ خەڵقیی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنه، قوربان!
سەرچاوە: نالی
بەستە زوبان
زمان بەسراو، بێ دەسەڵات.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی