تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
چەرخی ئەخضەر
ئاسمانی سەوز.

پەیغامبەر و حەبیبی خودا، (خاتَمُ الرَّسُل)
ڕەوضەی له ئەرض و سایە لەسەر چەرخی ئەخضەرە
سەرچاوە: نالی
چەرخی ئەطڵەس ڕەنگ
ئاسمانی شین.

کولاهی فەخر و تەعظیمم گەیشتە چەرخی ئەطلەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە
سەرچاوە: نالی
تەئەممول
ورد بوونەوە.

یا لە مەیدانی فەصاحەتدا بە میثلی شەهـ سەوار
بێ تەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا
سەرچاوە: نالی
موئەخخەر
دواخراو

ئەفرادی مورسەلين هەموو یەک ڕازه، ئام کەلام
لەم جێگەدا بزانه موقەددەم موئەخخەره
سەرچاوە: نالی
مەسئەلە
پرس. داوا.

هاتووم، وتی، عوقدەم هەیە، قەط مومکینە وا بێ؟
هیی تۆم ئەگەرەم مەسئەلە حەل کەی بە جەوابێ
سەرچاوە: نالی
مەسئەلە بیکر
مەسئەلەی بیکر، ئەو بابەتەی کەس ڕێی بە لێکدانەوەی نەبردبێ.

هەر مەسئەلە بیکرێ کە بە تۆ شەرحی کرابێ
مومکین نییە کەس دەخڵی بکا چین و خەطا بێ
سەرچاوە: نالی
هەیئەت
دیمەن. چا

ئەم صاحێبی تەشریحە دەبێ هەیئەتی چا بێ
هەم شاریح و هەم جاریح و مووضییحە گوشا بێ
سەرچاوە: نالی
هەیئەت
دیمەن. عیلمی ئاسمانشناسی کە جاران فەقێ ئەیانخوێند.

لە شەرحی هەیئەتی مەتنی بەدەن کە هەر جوزئی
سەقیمە، عاجزە تەصحیح و ڕابیطی تەدبیر
سەرچاوە: نالی
نەشئە
مەستی.

بە پارێک نامەوێ دەرمان، لە نەشئەی چاوییە عیللەت
بە پوولێک ناکڕم عەنبەر، لەگەڵ زوڵفی ئەوە سەودا
سەرچاوە: نالی
نەشئە
سەرخۆشیی.

ئەو نەشئە کەوا ساقیی منی پێ له خودیی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو که له قەطرەی عەرەقی بوو،
سەرچاوە: نالی
نەشئە
حاڵەتێکی نیمچە بێئاگایی و نیمچە سەرخۆشییە.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!