تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
دەزێن بە ئاو
بەهاران کە کانیی ئەتەقێ و ئاوێکی ئێجگار لە جاران زۆرتری پیادێ.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
سەرچاوە: نالی
ئاور
ئاگر.

گەر نییە ئاور لە سینەمەدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
سەرچاوە: نالی
ئاوس
سەرچاوە: نالی
ئاوسن بە با
بای داراوس کە لە دواڕۆژەکانی زستانا ئەوەزێ و درەختی پێئەگەشێتەوە و ئەوەندەی پێناچێ گۆپکە و گەڵا ئەکا.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
سەرچاوە: نالی
ئاوی بەقا
ئەو کانییەی ئەڵێن هەر کەس لێی بخواتەوە نامرێ.

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خضرم
فەیضی تۆ ڕەحمەت و من سەوزە گیا
سەرچاوە: نالی
ئاوی کەوثەر
ئاوی حەوزی کەوثەر لە بەهەشتدا.

ئاوی کەوثەر نۆشی صۆفیی بێ کە من
ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
سەرچاوە: نالی
بابردوو. ئاوی گەوهەر
ئەو دڵۆپە بارانەی ئەکەوێتە سکی صەدەف و ئەبێ بە دوڕڕی یەکتا.

کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەر نە، تۆزی بەربادی
کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەر نە، بڵقی سەر ئاوی
سەرچاوە: نالی
شیوی ئاودار
شیوێکە لە ڕۆژاوای باکووری سولەیمانییەوە بەلای سەرچناردا.

ئێستەش سوروشکی عیشقی هەیە (شیوی ئاودار) ،
یاخۆ بووە بە صۆفیی وشکی لە حەق بە دوور؟!