تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئال
موسوڵمانانی هۆزی بەنیی هاشم و بەنیی موططەلیب.

لەگەڵ ئال و لەگەڵ صەحبی، خوصووصەن چار یاری دین
ئەبووبەکر و عومەر، عوثمان و حەیدەر شێری یەزدانە
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
گرفتار. تێکەڵ.

ئالوودە نەبێ دا، بە زەبوونگیریی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
تێکەڵ. شتێ لە شتێکەوە گلابێ.

دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک
خوێنی من ثابیتە، باطیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
ئالی عەبا
ئالوبەیتی پێغەمبەر کە هەموویانی لە عابایەکەوە پێچاوە.

گوتی تاجی عەرەب و، ئالی عەبا فەرموویان:
عەیبە تەن پەروەریی و نەرمیی و نازک بەدەنیی
سەرچاوە: نالی
ئالەتی تەقریر
هۆی بڕیاردان. هۆی تەخت کردن.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
ئالەتی عەمەل
زاراوەیەکی زانستی نەحوە بەو وشانە ئەڵێن کار لە وشەی تردا ئەکەن. ئەندامانی لەش کە بۆ خواپەرستی بەکار ئەهێنرێن. (هینەکەی) بنیادەم.

وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی صەحوی ضەمیر
سەرچاوە: نالی
لەئالیی
جەمعی لوءلوئە، واتە مرواریی.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
سەرچاوە: نالی
مەئال
سەرەنجام.

لەم خاکی دەری ڕەحمەتی بێ زەحمەتە، « نالیی » ،، فیردەوسە مەئالی
حاشا کە لەمێدا ببمە سائیلی مەحرووم ،، هەرچەند لە عوصاتم