تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Single-tax movement
بزاوتی تاك باجی. بزاوتێكی سەدەی نۆزدە بوو كە بۆ هێنری جۆرج دەگەڕێتەوە و نیشانی دەدات كە بەردەوامبوونی هەژاری لە كاتی گەشەی بەردەوامی ئابووریدا، بۆ كەمیی زەوی و كرێی زۆری سەر زەوی دەگەڕێتەوە كە بە خاوەنزەوی (خاوەنموڵك) دەبڕێت. ''تاك باجی'' ئەو باجە بوو كە دەخرایە سەر كرێی ئابووری و تایبەت بوو بە خاوەندارێتیی زەوی.
Real-business-cycle (RBC) theory
تیۆریی بارگۆڕانی ئابووریی ڕاستەقینەی (RBC). ئەم تیۆرییە بارگۆڕانی ئابووری تەنیا بۆ گۆڕانی خستنەڕووی گشتی دەگەڕێنێتەوە، بە تایبەتی بۆ ئاستەنگی تەكنەلۆجیا، بەبێ ئەوە ئاماژە بە لایەنی نەختینەیی و لایەنەکانی تری خواست بكات.
Business cycles
بارگۆڕانی ئابووری. واتە هەڵبەزودابەز لە سەرجەم بەرهەمی نیشتمانی، داهات و كاردا كە بە گشتی ماوەی 2 تا 10 ساڵ دەخایەنێت و بە هۆی وێكهاتنەوە و بووژاندنەوەی هاوكاتی زۆربەی سێكتەرەكانی ئابوورییەوە، دیاری دەكرێت.
Decreasing returns to scale
بەرهەمی داكشێنی قەبارە. سەیری بەرهەم (دەسكەوتی) قەبارە بكەن.
Disinflation
هەڵاوسانڕەوێنی. واتە پڕۆسەی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەرزی هەڵاوسان. بۆ نموونە، داكشانی قووڵی ماوەی 1980-1983 بووە هۆی هەڵاوسانڕەوێنییەكی (كەمكردنەوەی زۆری هەڵاوسان) زۆر.
Equilibrium (for a business firm)
هاوسەنگی (كۆمپانیا یان یەكەیەكی ئابووری). بە سەرنجدان بەو گرفت و بەربەستانەی كە لەوانەیە تووشی بێت، ئەو دۆخە یان ئەو ئاستەی بەرهەمە كە قازانجی كۆمپانیا دەگاتە بەرزترین ئاست، بۆیە هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی بەرهەم یان نرخ نابێت. لە تیۆریی ستاندەری كۆمپانیادا، ئەمە واتە كۆمپانیا ئەو ئاستەی بەرهەم هەڵدەبژێرێ كە داهاتی سنوورەكی ڕێك یەكسان بێت بە تێچوونی سنوورەكی.
Firm (business firm)
یەكە یان كۆمپانیا (یەكەی بیزنز). واتە یەكەی بنەڕەتی و تایبەتیی بەرهەمهێنانە لە ئابووریدا. كرێكار بە كرێ دەگرێت، سەرمایە و زەوی بە كرێ دەگرێت یان خاوەنیانە و ئینپووتەكانی تر دەكرێت بۆ ئەوەی شمەك و خزمەتگوزاریی پێ بەرهەم بهێنێ و بیانفرۆشێت.
Increasing returns to scale
دەسكەوتی هەڵكشێنی قەبارە. سەیری دەسكەوتی قەبارە بكەن.