تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Competition, perfect
ڕكەبەرایەتیی تەواو. ئەو بازاڕەیە كە تێیدا هیچ كۆمپانیا و بەكاربەرێك بەو ڕادەیە گەورە نییە كە بتوانێ كار بكاتە سەر نرخ. تایبەتمەندییەكانی ئەم بازاڕە بریتین لە: (1) بوونی ژمارەیەكی ئێجگار زۆری كڕیار و فرۆشیار و (2) لێكچوویی بەرهەمی فرۆشیارەكان (یان هیچ جیاوازییەكیان نییە). لەم دۆخەدا، چەماوەی خواستی هەر كۆمپانیایەك ئاسۆییە (یان كێشمانی تەواوی هەیە).
Disposable personal income
داهاتی داشكاوی تاكەكەسی. سەیری داهاتی داشكاو بكەن.
Income tax, personal
باجی داهاتی تاكەكەسی. ئەو باجەیە كە دەخرێتە سەر داهاتی تاكەكان، ئەو داهاتەی كە لە شێوەی هەقدەست، مووچە یان داهاتی دارەتی وەك كرێ، قازانجی پشك و سوود بە تاك دەدرێت. لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا، باجی داهاتی تاكەكەسی هەڵكشێنە، واتە ئەو كەسانەی كە داهاتیان زیاترە هەیە، ڕێژەی نێونجی باجەكەیان زیاترە لەو كەسانەی كە داهاتێكی كەمتریان هەیە.
Perfect competition
ڕكەبەرایەتیی (هەڤڕكایەتی) تەواو. ئاماژەیە بە ڕكەبەرایەتیی تەواو.
Personal disposable income
داهاتی داشكاوی تاكەكەسی. بریتییە لە داهاتی تاكەكەسی كە باجی لێ كەم (-) دەكرێتەوە و یارمەتیی یەكلایەنە (دەستەبەری یەكلایەنەی) پێ زیاد (+) دەكرێت. بە واتایەكی تر، ئەو بڕەیە كە بۆ بەكاربردن و پاشەكەوتى خێزانەكانە.
Personal income
داهاتی تاكەكەسی. ئەو داهاتەیە كە هێشتا باجی لێ كەم نەكراوەتەوە. زۆر بە وردی، یەكسانە بە داهاتی داشكاوی تاكەكەسی كە كۆی (+) پوختەی باج دەكرێت.
Personal saving
پاشەكەوتی تاكەكەسی. ئەو بەشەی داهاتە كە خەرج ناكرێت، واتە بۆ بەكاربردن تەرخان ناكرێت، بە واتایەكی تر، بریتییە لە جیاوازیی نێوان داهاتی داشكاو و بەكاربردن.
Personal saving rate
ڕێژەی پاشەكەوتی تاكەكەسی. ئەو ڕێژەی داهاتی داشكاوی تاكەكەسییە كە بۆ پاشەكەوتی تاكەكەسی تەرخان دەكرێت و بەپێی ڕێژەی سەدییە.
Competition, imperfect
ڕكەبەرایەتیی (هەڤركیەتی) ناتەواو. واتە نەبوونی ڕكەبەرایەتیی تەواو لە بازاڕدا، چونكە تاكە فرۆشیار (یان تاكە كڕیارێك) ئەوەندە گەورەیە كە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕ دادەنێت. بۆیە چەماوەی خواست (یان خستنەڕوو) لێژییەكەی بەرەوخوارە. ڕكەبەرایەتیی ناتەواو ئاماژەیە بە هەر جۆرە ناتەواوبوونێکی (ڕکەبەرایەتی) بازاڕ -قۆرخكاریی ڕەها، قۆرخكاریی دوولایەنە و ڕكەبەرایەتیی قۆرخكارانە.
Cooperative equilibrium
هاوسەنگی هاوكاریكردن. لە تیۆریی گەمەدا، ئەو ئەنجامەیە كە لایەنەكان پێكەوە هاوكاری دەكەن تا ئەو ستراتیجە بدۆزنەوە كە قازانجی (بەرژەوەندی) هاوبەشیان زۆر دەكات.
Hyperinflation
هەڵاوسانی دەرئاسا: سەیری هەڵاوسان بکەن.
Imperfect competition
ڕكەبەرایەتیی ناتەواو: ڕكەبەری ناتەواو. ئاماژەیە بە ڕكەبەرایەتی و ناتەواوبوونی ڕكەبەرایەتی.
Imperfect competitor
ڕكەبەری ناتەواو: هەر كۆمپانیایەك كە بە بڕێكی زۆر شمەكێك بكڕیت یان بفرۆشێت، ئەوا كاریگەریی لەسەر نرخی ئەو شمەكە دەبێت.
Intellectual property rights
مافی دارایی مەعنەوی. ئە یاسانەی حکومەتە کە تایبەتن بە تۆماركردنی داهێنان، مافی لەبەرگرتنەوە (كۆپی ڕایت)، نهێنییەكانی بازرگانی، میدیای ئەلیكترۆنی و ئەو شمەكانی تر كە زیاتر لە زانیاری پێك دێن. ئەم یاسایانە مافی كۆنتڕۆڵكردن و قەرەبووكردنەوە بۆ بەرهەمهێنانەوەی بەرهەمەكە بە داهێنەرەكە دەداتەوە.
Noncooperative equilibrium
هاوسەنگیی هاوكارینەكردن. سەیری هاوسەنگیی نەش بكەن.
Open-market operations
كردارەكانی بازاڕی كراوە. كرداری كڕین و فرۆشتنی بۆندەكانی حکومەتە لە لایەن بانكی ناوەندییە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر یەدەگی بانك، خستنەڕووی پارە و ڕێژەی سوود دابنێت. ئەگەر كاغەزە بەهادارەكان بكڕدرێن، ئەو پارەی كە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە دەدرێت، یەدەگی بانكە بازرگانییەكان زۆر دەكات و خستنەڕووی پارە زۆر دەکات. بەڵام فرۆشتنی كاغەزە بەهادارەكان، خستنەڕووی پارە پێچەوانە دەكاتەوە (واتە كەمی دەكاتەوە).
Property rights
مافی خاوەندارێتی. ئەو مافەیە كە توانای تاك یان كۆمپانیا لە خاوەنداریەتی، كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی شمەكی سەرمایە و داراییەكانی تر لە ئابووریی بازاڕدا دیاری دەكات.