تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Demand for money
خواست لەسەر پارە. چەمكێكی كورتە كە لە لایەن ئابووریناسانەوە بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوە كە بۆچی تاك و كومپانیاكان پارەیان دەوێت، بە كار دەهێنرێت و لای خۆیان هەڵی دەگرن. لە پاڵنەرە سەرەكییەكانی هەڵگرتنی پارە بریتین لە (1) خواست لەبەر مامەڵەكردن، ئاماژەیە بەوە كە خەڵك پارەیان پێویستە بۆ كڕینی شمەك و، (2) خواستی بۆ دارەت، كە پێوەندیی بەو حەزەوە هەیە كە بۆ ویستنی دارەتێكی زۆر نەخت و بێ ڕیسك هەیە.
Equilibrium (for a business firm)
هاوسەنگی (كۆمپانیا یان یەكەیەكی ئابووری). بە سەرنجدان بەو گرفت و بەربەستانەی كە لەوانەیە تووشی بێت، ئەو دۆخە یان ئەو ئاستەی بەرهەمە كە قازانجی كۆمپانیا دەگاتە بەرزترین ئاست، بۆیە هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی بەرهەم یان نرخ نابێت. لە تیۆریی ستاندەری كۆمپانیادا، ئەمە واتە كۆمپانیا ئەو ئاستەی بەرهەم هەڵدەبژێرێ كە داهاتی سنوورەكی ڕێك یەكسان بێت بە تێچوونی سنوورەكی.
Equilibrium (for the individual consumer)
هاوسەنگی (تاكی بەكاربەر). ئەو دۆخەیە كە كەڵك و رەزامەندیی بەكاربەر زۆر دەبێت، بۆ نموونە، هەڵبژاردنی دەستەچینەیك (سەبەتەیەك) لە شمەك كە بەپێی داهاتی بەكاربەر و نرخەكانیان زیاترین كەڵك و ڕەزامەندی بۆ بەكاربەر هەبێت.
Transactions demand for money
خواستی پارە بۆ مامەڵەكردن. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.
What, how, and for whom
چی، چۆن و بۆ كێ. سێ كێشەی بنەڕەتیی هەر ڕێكخستن یان ڕێكخراوێكی ئابوورین. چی و چەند لە شمەك و خزمەتگوزاریی وڵات بەپێی سەرچاو و ئینپووتە سنووردارەكانی بەرهەم بهێنرێت. بە چ شێوەیەك و بە چ تەكنیكێك هەر شمەكێك بەرهەم بهێنرێت، واتە چۆن بەرهەم بهێنرێت. بۆ كێ ئاماژەیە بە چۆنیەتی دابەشكردنی شمەكی بەكاربردن بەسەر تاكەكانی كۆمەڵگەدا.
Foreign exchange
دراوی بیانی. دراوی (یان ئامڕازە داراییەكانی تری) جیاوازیی وڵاتانە كە وڵاتێك لە بەرامبەر شمەك یان خزمەتگوزاریدا دەیداتە وڵاتانی تر.
Foreign exchange market
بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانی (یان هەر بازاڕی دراوگۆڕینەوە). ئەو بازاڕەیە كە دراوی جیاوازی وڵاتانی تێدا ئاڵوێر دەكرێت.
Foreign exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. ئەو نرخەیە كە وڵاتێك دراوەكەی بە دراوی وڵاتانی تر دەگۆڕێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر 10 پێزۆی مەكسیك بە 1 دۆلاری ئەمەریکا بكڕی، ئەوا نرخی دراوگۆڕینەوە بۆ پێزۆ دەبێتە 10. ئەگەر وڵاتێك نرخی دراوگۆڕینەوەكەی دیاری بكات و هەوڵ بدات ئەو نرخە ڕابگرێت، ئەوا سیستەمی دراوگۆڕینەوەی جێگیری هەیە. ئەگەر نرخی دراوگۆڕینەوە بە هۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە دیاری بكرێت، ئەوا پێی دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم.
Labor force
هێزی كار. لە ئاماری فەرمیی U.S.دا بەو كەسانە دەگوترێت كە تەمەنیان لە 16 ساڵ دەست پێ دەكات بۆ خەڵكی بەتەمەن (بۆ سەرەوەی 16 ساڵ)، چ ئەوانەی كار دەكەن و چ ئەوانەی بێكارن.
Labor-force participation rate
ڕێژەی بەشداری هێزی كار. ڕێژەی ئەو كەسانەی دەكەونە ناو هێزی كارەوە لە بەرامبەر گشت دانیشتوانی 16 ساڵ و سەرەوەی 16 ساڵدا.
Net foreign investment
پوختەی وەبەرهێنانی بیانی. بریتییە لە پاشەكەوتی وڵاتێكی دەرەكی كە تا ڕادەیەكی زۆر یەكسانە بە پوختەی هاوردە.
Not in the labor force
لە دەرەوەی هێزی كار. ئەو بەشەی دانیشتوانی تەمەن گەورەساڵە کە نە كار دەكەن و نە بە دوای كاریشدا دەگەڕێن.
Asymmetric information
زانیاریی ناتەریب. ئەو دۆخەیە كە لایەنێك لە مامەڵكردندا زانیاریی باشتری لە لایەنەكەی تر هەیە. زۆر جار ئەمە دەبێتە هۆی كەمایەسیی بازاڕ، یان نەبوونی هیچ بازاڕێك.
Economic of information
ئابووریی زانیاری. شرۆڤەكردنی ئەو دۆخانەی ئابوورییە كە تێیدا زانیاری وەك شمەكە. چونكە بەرهەمهێنانی زانیاری تێچوونێكی زۆریی تێدەچێت، بەڵام بەرهەمهێنانەوەی هەرزانە. بازاڕ لە ڕووی بازاڕی شمەك و خزمەتگوزاریی زانیارییەكانەوە وەك داهێنان، چاپكردن و بڵاوكردنەوە و، نەرمئامێردا، زۆر كەموكورتیی (كەمایەسی) هەیە.