تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital markets (also financial markets)
بازاڕەكانی سەرمایە (هەروەها بازاڕكانی دارایی). ئەو بازاڕە داراییانەیە كە تێیاندا سەرچاوەكانی (پارە، بۆند، پشك) مامەڵە دەكرێت. ئەمانە و نێوندگرە داراییەكان (financial intermediaries)، ئەو ئامراز و دامەزراوانەن كە بە هۆیانەوە لە ئابووریدا پاشەكەوت دەكرێ و ئەو پاشەكەوتانەش دەدرێنە وەبەرهێن و وەبەرهێنان دەكرێن.
Efficient financial market
بازاڕی كارامەی دارایی. بریتییە لەو بازاڕە داراییەی كە تایبەتمەندییەكانی بازاڕێكی كارامەی هەیە.
Financial Assets
دارەتە داراییەكان. بریتییە لە داواكاری و بەڵێنییەكانی لایەنێك لە لایەنێكی. وەك بۆند، قەرزی خانووبەرە، وامی بانك و پشك.
Financial account
حیسابی دارایی: سەیری تەرازووی بازرگانی بكەن.
Financial economics
ئابووریی دارایی. ئەو لقەی ئابوورییە كە بۆ وەبەرهێنەری ژیر ئەوە شرۆڤە دەكات کە چۆن پارەكەی وەبەرهێنان بكات تا باشترین شێوە بە ئامانجەكانی بگات.
Financial intermediaries
دامەزراوە نێوانگرەكانی دارایی. ئەو دامەزراوانەیە كە بەرهەم و خزمەتگوزاریی دارایی دەڕەخسێنن. ئەمانە بریتین لە دامەزراوە سپارنەرەكان (وەك بانكە بازرگانییەكان و پاشەكەوتكارەكان) و ئەو دامەزراوانەی سپارنەر نین (وەك پارەی سندووقی هاوبەش، یەكەی دەڵاڵی (یان یەكەی سمسەرە، brokerage house)، كۆمپانیاكانی بیمە و سندووقی خانەنشینی).
Financial markets
بازاڕە داراییەكان. ئەو بازاڕانەیە كە خزمەتگوزاری و بەرهەمەكانیان لە ئامڕازە داراییەكانی بۆ نموونە وەك پشك و بۆند پێك دێت.
Financial system
سیستەمی دارایی. واتە بازاڕەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی تر كە بڕیاری دارایی خێزانەكان، بیزنز، حکومەت و لایەنەكانی جیهان ڕادەپەڕێنن. بەشە گرنگەكانی سیستەمی دارایی لەمانە پێك دێت: بازاڕی پارە، بازاڕی تایبەت بەو دارەتانەی كە سوودێكی جێگیریان هەیە وەك بۆند و وامی خانووبەرە، بازڕەكانی پشك بۆ خاوەندارێتیی كۆمپانیاكان و، بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانی كە دروای جیاوازی وڵاتانی تێدا ئاڵووێر دەكرێت.
International monetary system (also international financial system)
سیستەمی نەختینەیی نێودەوڵەتی (یان سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی). ئەو دامەزراوانەن كە لە چوارچێوەیاندا كرداری پارەپێدانی مامەڵەكانی نێوان وڵاتان، ئەنجام دەدرێت. پرسێكی بنەڕەتی ئەوەیە چۆن دەكرێ نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی ڕێك بخرێ و دیاری بكرێت و حکومەت چۆن كاریگەری لەسەر نرخی دراوگۆڕینەوە دابنێت.