تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Cardinal utility
كەڵكی ڕیزكراو. سەیری كەڵكی ژمارەیی بكەن.
Cartel
كارتل. واتە ئەو ڕێكخراوەی كە لە كۆمەڵێك كۆمپانیای سەربەخۆ پێك دێت كە شمەكی هاوشێوە بەرهەم دەهێن و پێكەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی نرخ بەرز بكەنەوە و بڕی بەرهەم (شمەك) سنووردار بكەن. بەپێی یاسای دژەتراستی ئەمەریکا، كارتل نایاساییە.
Ricardian view of fiscal policy
ڕوانگەی ڕیكاردۆ لەسەر سیاسەتی دارایی. ئەو تیۆرییەیە كە ڕۆبێرت بارۆی لە زانینگەی هارڤارد پەرەی پێ داو و پێی وایە گۆڕانكاری لە باج هیچ كاریگەرییەكی لەسەر خەرجیی بەكاربردن نابێت، چونكە خێزانەكان پێشبینیی دەكەن كە كەمكردنەوەی باجی ئێستا پێویستی بە زۆرکردنی باجە لە داهاتوودا، بۆ ئەوەی حکومەت پێداویستییە داراییەكانی پڕ بكاتەوە.
Scarcity
دەگمەنی، كەمی. تایبەتمەندییەكی زەقی شمەكێكی ئابوورییە. دەگمەنیی شمەكێك لە ئابووریدا، بە واتای ئەوە نییە كە ئەو شمەكە دەست ناكەوێت، بەڵام ئەوەندە زۆر و بە خۆڕایی نییە كە بە هەموو كەسێك بگات. بۆ بەدەستێهێنانی ئەو شمەكە، دەبێ بەرهەمی بهێنرێت یان شمەكی تری ئابووری لە بەرامبەریدا بدەیت.
Scarcity, law of
یاسای كەمی (دەگمەنی). بەپێی ئەم یاسایە، خستنەڕووی زۆربەی ئەو شمەكانەی خەڵك پێویستیانە، جگە لە شمەكی خۆڕایی (free goods) نەبێت، سنووردارە. ئەم چەشنە شمەكە بە گشتی دەگمەنە و دەبێ لە ڕێگەی نرخ یان هەر ئامڕازێكی ترەوە جیرەبەندی بكرێت.