تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Bank money
پارەی بانكی. ئەو پارەیە كە بانك دەیخاتە ڕوو، بە تایبەتی حیسابی دیداری (بەشێكە لەM_1) كە بە هۆی زۆربوونی چەند جارەی یەدەگی بانكەكانەوە دەخوڵقێت.
Broad money (M2)
بنەپارە (یان پارەی بەرفرە). پێوەرێكی خستنەڕووی پارەیە كە لە پارەی مامەڵەكردن (یان M_1) و حیسابی پاشەكەوت لە بانكەكان پێك دێ و لەو دارەتانە دەچێت كە شوێنگرەوەیەكی نزیكن بۆ پارەی مامەڵەكردن.
Checking accounts (also checkable deposits and bank money)
حیسابی دیداری (یان سپاردەی دیداری و پارەی بانكی). واتە سپاردە لە بانكە بازرگانییەكان یان دامەزراوە نێوانگرە داراییەكانی تر كە دەكرێ بە چێك لێی ڕابكێشرێت، كەواتە دەبێتە پارە مامەڵەكردنیش (یان M_1). سپاردەی دیداری نیوەی (M_1)ە.
Commodity money
پارەی شمەك. ئەو پارەیە كە لە خۆیدا بەهای هەیە، بۆ نموونە، ئاژەڵ، مووروو (زەنگیانە) و هتد، هێندێک لەو شمەكانەن كە لە پێشتردا وەك پارە بە كار هێنراون.
Demand for money
خواست لەسەر پارە. چەمكێكی كورتە كە لە لایەن ئابووریناسانەوە بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوە كە بۆچی تاك و كومپانیاكان پارەیان دەوێت، بە كار دەهێنرێت و لای خۆیان هەڵی دەگرن. لە پاڵنەرە سەرەكییەكانی هەڵگرتنی پارە بریتین لە (1) خواست لەبەر مامەڵەكردن، ئاماژەیە بەوە كە خەڵك پارەیان پێویستە بۆ كڕینی شمەك و، (2) خواستی بۆ دارەت، كە پێوەندیی بەو حەزەوە هەیە كە بۆ ویستنی دارەتێكی زۆر نەخت و بێ ڕیسك هەیە.
Fiat money
پارەی بێ پاڵپشتی. وەك پارەی ئێستایە كە بەهای ناوەكی (intrinsic value) نییە، بەڵام بەپێی فەرمان و دەسەڵاتی حکومەت بە یاسایی دانراوە. پارەی بێ پاڵپشتی تەنیا ئەو كاتە پەسەندە كە خەڵك متمانەی پێ بكەن و پەسەندی بكەن.
High-powered money
پارەی زۆر بەهێز. هەر وەك بەیسی (كۆڵەكەی، بنەمای، دەفری) پارە (monetary base).
Income velocity of money
خێرایی داهاتی پارە. سەیری خێرایی پارە بكەن.
Intrinsic value (of money)
بەهای ناوەكی یان خۆبەهای (پارە). بەهای پارەیە بەپێی ئەو شمەكەی كە لێی دروست كراوە (بۆ نموونە، بەهای سكەی مس بەپێی كێش و بەهای مس لە بازاڕدا).
Money
پارە. ئامڕازێكە بۆ پێدان یان بۆ ئاڵوگۆڕكردن. بۆ زانینی ئەو شتانەی كە وەك پارە بە كار هێنراون، سەیری خستنەڕووی پارە بكەن.
Money demand schedule
خشتە (چەماوەی) خواستی پارە. بریتییە لە پێوەندیی نێوان هەڵگرتنی پارە و ڕێژەی سوود. كاتێك ڕێژەی سوود بەرز دەبێتەوە، بۆند و كاغەزە نرخدارەكانی تر زۆر سەرنجڕاكێش دەبن، بۆیە بڕی خواست لەسەر پارە كەم دەكەنەوە. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.
Money funds
سندووقی پارە. چەمكێكی كورتە بۆ ئەو ئامڕازە داراییە كورتخایەنانە زۆر نەختانەی كە ڕێژەی سوودیان ڕێك نەخراوە. نموونە سەرەكییەكانی بریتین لە سندووقی هاوبەشی (وەبەرهێنانی) بازاڕی پارە و حیسابی سپاردەی پارەی بازاڕ لە بانكە بازرگانییەكان.
Money market
بازاڕی پارە. ئەم چەمەكە ئاماژەیە بە كۆمەڵێك دامەزراوە كە كڕین و فرۆشتنی ئامڕازی كورتخایەنی كریدیت وەك كاغەزە بەنرخەكانی خەزێنە (treasury bills) و كاغەزە بازرگانییەكان (commercial paper) بە ڕێوە دەبەن.
Money supply
خستنەڕووی پارە. خستنەڕووی پارە بەپێی پێناسەیەكی سنووردار (پارەی سنووردار (narrow money) یان M_1)، لە پارەی ئاسن، پارەی كاغەزی و گشت خواست یان حیسابی دیداری پێك دێت، ئەمە پارەیە بۆ مامەڵەكردن. پێناسەی بەرفرەی خستنەوەی پارە (پارەی بەرفرە، یان بنەپارە، broad money) لە گشت پێكهاتەكانی M_1 و دارەتی نەختی دیاریكراو یان نزیك لە پارە وەك –حیسابی سپاردە، سندووقی نەختی بازاڕ و هتد- پێك دێت.
Money-supply effect
كاریگەریی خستنەڕووی پارە. پێوەندییەكە كە بە هۆیەوە بەرزبوونەوەی نرخ كە بۆ خستنەڕووی جێگیری پارەی ڕواڵەتی دەگەڕێتەوە، دەبێتە هۆی بەرتەنگبوونەوەی نەختینەیی (واتە كەمبوونی پارە) و كەمبوونەوەی خەرجیی گشتی.
Money-supply multiplier
دووجاكەری خستنەڕووی پارە. بریتییە لە ڕێژەی بەرزبوونەوەی خستنەڕووی پارە (یان سپاردە) لە بەرامبەر یەدەگی بانكەكاندا. بە گشتی، دووجاكەری خستنەڕووی پارە یەكسانە بە پێچەوانەی ڕێژەی یەدەگی پێویست. بۆ نموونە، ئەگەر ڕێژەی یەدەگی پێویست 0.125 بێت، ئەوا دووجاكەری خستنەڕووی پارە 8 دەبێت.
Nominal (or money) interest rate
ڕێژەی سوودی ڕواڵەتی (یان پارە). ڕێژەی سوودە كە بە دارەتی جیاواز دەدرێت. ئەمەش هەر دۆلار دەستكەوتێكی (سوودێكی) ساڵانەی هەر یەكەی دۆلاری وەبەرهێنراوە. بەراوردی بكەن لەگەڵ ڕێژەی سوودی ڕاستەقینە، كە سوودی ساڵانەیە بەپێی شمەك كە بۆ هەر یەكەی شمەكی بەرهەمهێنراو دەگەڕێتەوە.
Quantity theory of money and prices
تیۆریی بڕی پارە و نرخ. تیۆریی دیاریكردنی بەرهەم و ئاستی سەرپاكی نرخە كە وادادەنێت نرخ تا ڕادەیەكی زۆر لەگەڵ خستنەڕووی پارەدا جووڵە دەكات. شێوازێكی وردە كە لە لایەن نەختینەگەراكان خراوەتە ڕوو و، خستنەڕووی پارە بە گرنگترین هۆكاری دیاریكردنی گۆڕانی GDPی ڕواڵەتی دەزانن (سەیری نەختینەگەرایی بكەن).
Transactions demand for money
خواستی پارە بۆ مامەڵەكردن. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.