تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخنینەوە
«مستـ. متـ.» هەر بە مەعنای ئاخنین هاتووە بەڵام بۆ ئەو جۆرە شتانەی کە ماوەیەک لە ناو دەفرەکەدا بمێننەوە: حەسەنی پیرەی هەموو ساڵێ چل پێستە پەنیری داخنییەوە، ئەو ساڵ دوو کووپە پەنیر و سێ کووپە شیرێژمان ئاخنیوەتەوە.
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئەستڕینەوە
[[ئەستڕین+ئەوە]]
«مستـ. متـ.» ۱- خاوێن کردنەوەی جێگەیەک یا شتێ کە شتێکی پێداڕژابێ، بە بێ شوشتن. هەموو یەخەت ماستە یاڵڵا بیستڕەوە. ۲- کووژاندنەوە «خەت، نووسراو» ە لە ناو بردن «بیرەوەری، ناو،... و....» یەکێتان ئەوەی لە تەختە ڕەشەکە نووسراوە بستڕنەوە، ناوی لە ناو ناوان ئەستڕاوەتەوە ٭سڕینەوە، پاک کردنەوە، خاوێن کردنەوە.
ئەگریجە بڕینەوە
(مست. لا.) جوداکردنەوەی هێندێک لە پرچی ئافرەت و کورت کردنەوەی و بەردانەوەی بە لاجانگدا (کردنی بە ئەگریجە).
بووک گۆڕینەوه
مست. مت.» پێک گۆڕینەوەی دوو بووکان که ژن بە ژنەیان پێکرابێ. تێبــ.ینی: ژن بە ژنه له کورستاندا ڕەسمه، لە ناو عەشیرەتاندا باوه لە حاڵەتێکی ئاوادا هەر لایەی کچی خۆیان دەگەڵ بووکنی خۆی ڕەوانە دەکا و لە نیوەی ڕێگا تووشی یەکتر دەبن و بووکی هەر لایەک دەدرێته دەست بووکنی لایەکەی تر و هەرکەسە بووکی خۆی دەبا و بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوه، هێندێ جار له سەر ئەوەی کێەلا دەبێ بووکی خۆی لە پێشدا تەسلیم بکا دمە قاڵی پەیدا بووه وکار کەوتۆ ته شەڕە تفەنگ و «شایی» بۆته «شین.
بڕینەوه
[[بڕین/1+2-ئه‌وه/2]]
«مست.، مت.» 1- لەت کردنی دار و تەخت و ئاسن،.... به مشار. 2- جودا کردنەوەی دار و در ختی به پێوه لە ڕیشە ی خۆیان، به مشار و تەور و بیور و ئامرازی لەم بابەتانه. 3- دەرهێنانی هەنگوین له کە ندوو - تێبــ.: لە پێشدا به هۆی دووکەڵ «هەنگ» لە «کەندوو» دوور دەخەنەوه و ئەوجار هەنگوینەکه دەردێنن:: هێشتا هەنگەکانمان نە بڕیوەتەوه بەڵام وا د ەزانم 9-8 حۆقەیێ هەنگوینمان دەبێ. 4- لێکردنەوەی خوری و مووی مەڕ و بزنان به برینگ:: خێرا مەڕەکان ببڕنەوه تا ساڵ در ەنگ نەبووه. 5- کۆتایی هێنان به ئیش وکاران، دوایی پێ هێنان،:؛ ئەوە چییه ئەم شەڕەتان هەر نابڕنەوه ؟ کوڕە دەببیبڕنەوه مێشکی سەرمان چوو. وەسمان و پیرۆت له دەمێکەوه قسەیان پێکەوه بڕیوەتەوه.
بەخشینەوه
[ به‌ خشین + 2- ئه‌وه/1]
مست. مت.»، «مک.» تم: بە شینەوه.
بەشینەوه
[[به‌شین «به‌خشین +٢- ئه‌وه/2]]
«مست. مت.» ١- دابەش کردنی شتێک بەخۆڕایی:: شیرینی دەبەشنەوه. گۆشتی قوربانی دەبەشینەوه
بەینەت
[[؟]]
«نا»، «هو»، وەفا. پەیمان،. «ئامانێ بەڵکم ئینه چەپ گەردن + هەر پاسە شادیش نیەن بەینەتش» «مکب» : مەولەوی، ل-168» .
ئایینە
«نا.» تمـ: ئاوێنە. ««نەزمی نالی ئیسلی ئاو و ئایینە ڕەنگی نییە» «دوو ڕووە بۆ سەیری خاتر: یەک خەفی، یەک ئاشکار» «نالی: مقبل_۱۵»
ئەستوونە زێڕینە
[[ئەستوون+ئە+زێڕ+ئین+ئە]]
«نتـ.» کەوانەیێکی ڕەنگاوڕەنگە «سوور، نارنجی، زەرد، سەوز، عابی، خمی، بنەوش» و کاتێ تیشکی ڕۆژ لە دڵۆپەی باران دەدا و دەشکێتەوە، لە ئاسمان پەیدا دەبێ «تمـ: گمـ. فەرهەنگی مەهاباد- ۴۰» ٭ «کیـ.» پرچی ئایشە و فاتمان، پەلکە زێڕینە، کۆلکە زێڕینە، «بکـ.» کەسکە سۆر. هەسارە زێڕینە، «جنو.» زەڕینە و سیمینە، دێت و کوڕ.
ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ: ئەسپە داریینە.
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە ئینسان سواری دەبێ و هاتو چۆی پێدەکا، دوو تەگەر «تایە» ی هەیە و بە هۆی زنجیرێکی تایبەتی کە چەرخێکی ددانە داری پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی: لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا باسی ئەسپێک دەکرێ کە لە دار دروست کراوە، یەکەم جار کە ئەم مەکینەیە هاتۆتە موکریان، لە «مەهابات» پێیان کوتوە: ئەسپە دارینە، هەروەکوو کتێبــ.ەکانی پێش شەڕی دووەم کە لە عێراق بۆ خوێندنی کوردی چاپ کراون بە «ئەسپە ئاسنینە» یان ناو بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.» دووچەرخە.
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە، لە کەڕەواڵە گەورەترە، لە کاتی هەڵفڕینا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر- باڵندە» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.» کاسەڵە شینکە.
١- (-ئینە)
(ئم.) ئامرازی بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردنە بۆ جەمع، بەدوایی سفەت و ناوەوە دەنووسێ، گەلێ جار ئامرازێکی تریش (ئەی، هۆ، هەی) دەخرێتە پیش وشەیەکی کە بەم ئامرازە دروست دەبێ. هۆ خەلکینە، هەی جوامێرینە. ((ئەی کوردینە، ئەی مەردینە.... ((خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا)) ((مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا)) (ڕەزا-٣).
٢- (-ئینە)
(پب.) بە ئاخری وشەیەکەوە دەلکێ و دەیکا بە سفەت بۆ وشەیەکی تر، کە بە هەرتکیان ناوێکی تازە پێکدێنن. ئەسپە دارینە، شێرە بەفرینە، کاڵە مووینە (موویینە)، کتکە نەوتینە، کۆلکەزێڕینە، مێرگەنەخشینە. تێبــ.- هەم ئەم پاشبەندە و هەم (١-ئینە)ش کاتێ بە وشەیەکەوە دەلکێن کە بە یەکێ لە دەنگ بزوێنەکان دوایی هاتبێ ئەوا دەنگی (هەمزە) باتی ئەوەی بسوێ و لەناو بچێ دەبێتە دەنگی (ی). برایینە، موویینە، دۆیینە و ئەوجار دەنگ بزوێنی (ی) لەبەر قورسی تەلەفوز فڕێ دەدرێ. براینە، مووینە، دۆینە.