تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفره ژیلکه
[[به‌فر/١ئه‌‌/2+ژیل+که «ئم:بچووکی» ]]
«نت.»، جوورێک بەفره، کلووی ورده، له حاڵەتی نێوان بەفر و تەرزه دایه. تێبــ.ینی:کەرتی «ژیل» لەم وشەدا یه، به لای منەوه هەر «ژیله» ی بن لەهجەی «لوڕی» یه که به مانای تەرزەی ورد هاتووه «تم: لوڕی»، ل-77» بەفرەڵووکه.
١- ئیللا
[[؟]]
(نا.)، (مک.) باری هەڵکەوتنی (جگ)ە لە یەکێ لەو یارییانەی بە میچ دەکرێن. تێبــ.- جگەکە لەسەر پشت دەکەوێ و لا زەقەکەی لە سەرەوە دەبێ. * سۆفی ( لە یارییەکی ترا).
٢- ئیللا/ن
[[=عا.: ئیللا]]
(بن.) بۆ دیاری کردنی فەرق و جیاوازی، بێجگە لە.... بەفر هەموو لایەکی گرتۆتەوە ئیللا سلەیمانی نەبێ. ئیللا بە قسەی خۆی نەبێ بە قسەی کەس ناکا.
ئاجیل
«فر.»، «نا.»، «کئیربادام و بستە و فندق و ناو کە کوولەکە و نۆک و ئەو جۆرە شتانە کە بۆ خواردن و ترووکاندن بۆ ئەدرێن. * چەرەز.
ئیزڕائیل
[[محر. عیبری]]
١- ئەو فریشتەیەی گیانی ئادەمیزاد دەکێشێ. ٢- (مج.) آ) پیاوی بەسام، ئەو کەسەی یەکێک یا زیاتر لێی بترسن. ب) ئەو کەسەی لەبەر دڵی کەسێ یا کەسانێ ناخۆشەویست و دزێو بێ. وەک ئیزڕائیل ببینم وایە، هەر دەڵەی ئیزڕائیلە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەو خوێندەوارانەی دەنگی (ع)یان لە زمانی کوردیدا بە دڵ نییە، ئەم وشەیان بەم دەردە بردووە دەنا خەڵکی لادێ هەر (عیزڕائیل) دەڵێن *عیزڕائییل. مەڵکەمۆت.
ئیسمی فاعیل
[[عا.]]
ناوێکە نیشاندەدا کە کەسێ کارێ دەکا یا حاڵێکی تایبەتی هەیە. بکوژ، ببڕ، بخۆر، خوێنەر، جووتێر.
ئیشکیل
(نا.)، ١- (مک.) پارچە تەختەیەکی شێوە سێ سووچی درێژۆکەیە، بە تاقە بزمارێک لە لای سەر و خواری پەنجەرە دادەکوترا بۆ ئەوەی نەهێڵێ بکرێتەوە. * شەیتانۆکە ٢- (سن.) پێوەند یا هەر شتێکی تر کە دەست و قاچی وڵاغی پێ دەبەستنەوە. ٣- (مج.)، (سن) فەرمان، حوکم، دەسەڵات.
ئیشکیل کردن
(مست. مت.)، (سن.) ١- پاشبەند و پێشبەند کردنی وڵاغی بەرزە. بەم گوریسە ماینەکە ئیشکیل کە با ڕانەکا. ٢- بەستنەوەی دەستێک و قاچی وڵاغ بۆ هەر مەبەستێ بێ.
ئینجیل
[[یۆنانی]]
(نا.) کتێبــ.ی ئاسمانی عیسا پێغەمبەرە و چوار بەشە: ئینجلی لۆقا، ئینجیلی مەتی، ئینجیلی مەڕقۆس، ئینجیلی یووحەننا و زانایانی دینی ئیسلام باسی یەکێکی تریش دەکەن کە ئینجیلی (بەڕنابا)یە. هەر چوار بەشەکەی لە مەهاباد بە موکریانی کراوە بە کوردی و هەروەها بە لەهجەی باکووری و جنووبی زمانی کوردیش هەیە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە ( ئیڤانگێلیۆن)ی یۆنانی ڕا بە مەعنای (مزگێنی، خەبەری خۆش) کراوە بە عەرەبی.
ئێسکی فیل
(نت.)،(مک.) ١- شفرەی فیل، عاج. ٢- ٠مج.) کاڵایەکی لە دووکانا زۆر بمێنێتەوە و نەفرۆشرێ.
بن پیل
«نت.»، «مک.، کی.» تم: بنەنگڵ.
بنژیل
[[بن/8+ژیل ؟]]
«نت.»، «مک.» کاڵای خراپ و دەغڵ و دانی ئاشاغه کەپاش فرۆشتنی چاکەکانی، لەبنی عەمبار و دوکاندا دەمێنێتەوه *«سن.جن.» بنجوول.
بەرامپیل
[[1-به‌ر/2+2-ئان/1+پیل]]
«نت.»، «هل.» تم: بەرهەڵبێنه. تێبــ.ینی: جیاوازێکی بچووک له نێوان «بەرامپیل» و «بەرهەڵبێنه» دا هەیه، هەرچی بەرامپیله له بنەنگڵەوه ڕەت دەبێ و دوو لکی لەسەر شان گرێ دەدرێ، بەڵام شێوەی گرێ دانی «بەرهەڵبێنه» وا نییه. (تم: -)
بەرتیل
[[عا]]
«نا.» پووڵ یا هەر شتێکی دیکه که بۆ بەدەست هێنانی قازانجێکی ناڕەوا «ماددی و مەعنەوی» یا ڕاپەڕاندنی کار و مەسەلەیەک له داییرەکانی حکوومەت «جاران مەحکەمەی قازیش» یەکێک دەیدا به کاربەدەستێک.* ڕیشوەت. «سن.» بەرتێڵ، ڕیشڤەت. «بک.» بەرتیل، ڕوشەت، ڕوشڤەت.
بەرتیل خواردن
«مست. مت.» تم: بەرتیل وەرگرتن.
بەرتیل خۆر
«نت.»، «سفا.» » کەسێکی ئاماده بێ بەرتیل وەربگرێ، حاڵی ئەو کار به دەستەی کاری خەڵک ڕاناپەڕێنێ، یا گرێ و گۆڵی تێدەخا و هەتا پارەیەک شتێکی نەدەنێ جێبەجێی ناکا.:؛ بەرتیل خۆرێکی عەجایبه. کوڕه بەرتیل خۆرت نەدیوه، ئەمه کەی بەرتیل خۆره.
بەرتیل دان
«مست. لا.» دانی پاره یا هەر شتێک به کاربەدەستێکی دەوڵەت له لایەن کەسێکەوه، بۆ ئەوەی ئیشێکی بۆ جێ بەجێ کات.
بەردیل
[[؟]]
«نت.»، «هل» بەرخە مێیەکی دوو ساڵی تەواو کردبێ و پێی نابێتە سێ ساڵان. *(مک) شەک مەڕ.
بەرمیل
«نا.»، «کعر.» تم: بۆشکه. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه به ڕێگای زمانی ئینگلیسیدا، لە کوردستانی عێراق هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵەکەی لە ئینگلیسیڕا «بار- ڕێل» ه که ئەویش له «باریل» ی فڕە نسی وەرگیراوه «تم: و «تم: قامووسی باغەڵی ئۆکسفۆرد، 1961، ل- 57» بەڵام بۆم ساغ نەبۆتەوه و نازانم دە نگی «م» ی چۆن لێ پەیدا بووه.
بەغیل
[[محر. عا.: به‌خیل]]
«نفا.، س.»، کەسێکی چاوی به حاڵخۆشی خەڵک هەڵنە یێت. کەسێکی حەز به دەوڵەمەندی، خۆشبەختی و...،.... نەکات. تێبــ.ینی: مانای ئە م وشەیه له کوردیدا، هیچ پەیوەندێکی دەگەڵ مانای ئەسڵه عەڕەبییە کەیدا نییه و مانای «حەسوود» ی عەڕەبی دەدا. بەڵام له بن لەهجەی سلەیمانیدا شکڵ و ماناکەی هیچ دەستی لێ نە دراوه و به مانای «ڕژد» یکوردییه.