تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمێیانە
[[ئەمێ+ ئان+ئە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە: ئەم جێگایانە، ئەم دەوروبەرە. جەمعی (ئەمێ)یە.
ئەویانە
[[ئەو+ یە (یەک) +ئانە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ (ئەو)ێک لەناو کۆمەڵێ (ئەو)دا، *ئەوەیان.
ئەوەیان
(نت.( تم: ئەویانە.
ئەیار
(نا.)، (کعر.) پێنجەمین مانگی ساڵی فەڕەنگی ڕۆمییە، دەکەوێتە نێوان نیسان و حوزەیران، سی و یەک ڕۆژە. * (کعر) ماییس، (کئێر.) مێه.
ئەیاغ
[[تو؛ ایاق (قاچ)]]
(س.) شتی خراپ و گەندە (کاڵا، میوە و...) کە لای دووکاندار بمێنێتەوە و نەفرۆشرێت. ٢- (نا.)، (کئێر.) زێرابی ئەدەبخانە.
بازی بێریان
[[باز + ئی + بێری + ئان]]
(نت.) ئەو ڕێگایەی هەموو ڕۆژێ (بێری) بۆ مەڕدۆشین پییدا دەڕۆن. ((بازی بێریان دوورەدێیە + بێری دێن شیر مەشکیان پێیە)) (فۆلکلۆر).
بای ڕە گوێیان نیشتووە
(کن.) خۆی لێ گۆڕاوە، مەغروور بووە.
برسیایه تی
[[برسی+ئایه‌تی/١]]
«حمس.»، «مک.» تم:برسێتی.
برووسکیان
«مست. لا.»، «سن.» تم: بریسکانەوه.
برژیان
«مس. لا.»، «سن. جف.» تم: برژان.
برژیاگ
«نمف. له: مس، برژیان»، «سن.، جف» تم: برژاو.
بریانی
[[بریان+2-ئی]]
«نت.» 1- مریشک، قه لەموون. بەرخ و مەڕ که ناوزگیان پڕکرابێ له برینج و بادام و بەهارات و کشمیش و... و../. و له ڕۆنا سوور کرابنەوه. 2- گۆشتێ که دەگەڵ پیواز و ڕۆن کرابێته ناو دیزه و «پاش نان کردن» خرابێتە تەندوورەوه «ئێستا فڕنیش» و لەسەر خۆ پیشابێ. 3- مەڕ یا بەرخ و.... و... که بەساغی به شیشەوه کرابن و دوور و نێزیکی ئاگرێکی خۆش ڕابگیرێن و بە هەوای ئاگرەکە ببرژێن. 4- «مک.»، «مج.» چەوەندری له تەنوورا پیشاو. تێبــ.- 1» دەنگی «ی» ی هەندێ وشەەی ئاوێستایی له قۆناغەکانی دوایی گەشەکردنیانا بوونه «ج» : 1- «سن.» یەڤه»، «په» یەڤ= جۆ. ئێستاش بن لەهجەی هەورامی «یەو» و به «جۆ» دەڵێن. وشەی «جەژن، جێژن.» ی کوردی له «یەسنه» ی ئاوێستایی به مانای عیبادەت و پەر ستن پەیدا بووه. 3- «یایاتووک» ی پەهلەوی له کوردی ئیمڕۆدا بۆته جادوو. ب» له زمانی پەهلە ویدا «برێج، برێز» بە تەندوورگوتراوه «تم:پفا، فره، ل- «8» و «بریجەن، برێزن» سوێنەیەکه «تاوەی گل و کوو معین نووسیویه» نانی لەسەر دەبێژن» تر: فەرهەنگ معین، ج، 1ل-518». ج» جا ئەگەر بێتوو ئەو دەستوورەی کە دەنگی «ی» ی ئاوێستایی له قۆناغی دوایی «پەهلەوی، کوردی» دا بۆته «ج» لەبەر چاو ڕابگرین و له «برێج» و «برێجەن» ورد ببینەوه بۆمان هەیه بڵەین که ئەسڵی ئەو وشە پەهلەوییانه له قۆناغی ئەوێستاییدا «برێ -ی» و «برێ یەن» بووه و بۆمان دەردەکەوێ که وشەەی «بریانی» شکڵی ئاوێستایی خۆی ڕاگرتووه و لەو کاتەدا به مانای «تەندووری» یا ئەو شتەی لە تەنوورا دەپیشێندرێ گوتراوه و پاشان ئەو مانایەی بۆ پەیدابووه که له سەرەوه باسمان کردن.
بن دیان
[[. عا. كو ]، [بن=ابن+جوو]]
«نت.ست.»، «هل.» 1- هەر کەسێکی بنەچەکەی عیسایی و خۆی موسڵمان بووبێ. 2-ناوی عەشیرەتێکی کورده له پارێزگەی هەولێری کوردستانی عێڕاق مەڵبەندی ئۆتۆنۆمی «حوکمی زاتی» .
بنیات
[[په:بوندات]]
«نت،.» تم: بناخانه/٢.
بنیاد
«نت.» تم:بناخانه /2.
بنیاد نان
«مست. مت.» تم: بناغه دانان.
بنیادەم
[[=عا.:بنی ادم=كوڕانی ئاده‌میزاد]]
«نت.» تم: ئادەمیزاد.
بڕیار
[[بڕ «بڕین» +ئار/3]]
«نت.» 1- «هل.» شێوە ی بڕینی جلوبەرگ به تایبەتی کراس و دەرپێی کوردی پیاوانه. 2- «تت.» گەیشتنه نەتیجه لە ئیشێکدا که دوو یاچەند کەس، ده وڵەت و.. خیلافیان لە سەری هەبێ و کۆتایی پێهێنانی و دیاری کردنی ئەوەی که چی لێدەکرێ:: چین و سۆڤیەت بڕیاریان داوه ناکۆکی خۆیان به وتووێژ لابە لا بکەن. 3-گەئیشتنه حە للێک بۆ هەر مه سەلەیەک بێ.:: بڕیار دراوه زەوی و زار بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت. 4- قەرار دان لەسەر کردن یا نەکردنی کارێ.:: شێرکۆ بڕیاری داوه جگەرە نەکێشی.
بۆره پیاگ
«نت.»، «سن.» تم: بۆره پیاو.
بۆیاغ
[[ تو= ڕه‌نگ]]
«نا.»، «کعر.» 1- ئەو دەرمانانەی تووکی سەرو سمێڵی پێ ڕەنگ دەکرێتەوه:: سەری بۆیاغ کردووه. خاڵۆ ڕەمەزان تووکی ڕەشی به سمێڵەوه نەماوه بۆیاغی دەکا. * 2- بۆیه /2. ئەو دەرمانانەی کەوشی پێ ڕەنگ دەکەنەوه.* «مک.» ماز. «کئێر.» واکس.