تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به یار
«نا.، س.»، «مک. سنسیم.، بک.» زەوییەکی ماوەیەکب بێت نەکێڵدرابێ و کشتوکاڵی لێ نەکرابێ. هس.:بووره.
به یازه
[[؟]]
«نا.»، «سن.» کلکێکی شلک و ساوای هێندێ درەختان که لێیان دەبڕدرێ و له جێگە کی ترا دەچەقێنرێ «دەنێژرێ» و خۆی ڕێشه دادەکوتێ و دەبێته دارێکی سەربەخۆ. * قەڵەم. «تم: مردۆخ، ج1، ل- 216» .
یاڕەکەو
[[باڕ + ئە + کەو]]
(نت.) بەچکەی کەو کە هێشتا سەر نەبووبێ،کەوی بچووک ساڵ.
برایانه
[[برا/١+ئانه/١]]
«بنت.» وەکوو برا، بەشێوەی برا.
بریان
«س.» تم: برژاو.
بنیاد کردن
«مست. مت.» تم: بناغه دانان.
بۆره پیاو
[[1-بۆر+3-ئه/2+ پیاو]]
«نت.» ئەو کەسەی له بنە ماڵەی ئاغا و خان و بەگ نەبێ. ئادەمیزادی ئاسایی. * «سن.» بۆره پیاک. «جنو.» بۆره پیا، بۆرەکه.
بەدڵ و گیان
بنت.» تم: به دڵ و داو.
بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
ئارخەیان
[[ تو. ]]
«سـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەرخەیان
ئازایانە
[[ ١- ئازا + ئانە] ]
١- «ستـ.» کار و کردەوەیەکی ئازایەتی تێدابێ: هەڵمەتێکی ئازایانەیان بردە سەر سەنگەری دوژمن. ٢- «بنتـ.» بە شێوەیێکی ئازایەتی، وەکوو یەکێکی ئازا: ئازایانە هەڵیان کوتا سەر تانکە بۆر، کوڕینە ئازایانە ئەم ئیشە ڕاپەڕێنن. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر سفەت بێ لە پاش «ناو» دێت و ئەگەر «بەند» یش بێ دەکەوێتە پێش فیعل.
ئاسیاو
[[ پهـ: ئاسیاپ]، [ئاس «لە ئاسانە: ستـ = بەرد» + ١- ئی + ئاو] ]
«نتـ.» تمـ: ئاش.
ئاسیاوان
[[ ئاسیاو + وان ]]
«ستـ.» تمـ: ئاشەوان.
ئاشنایانە
[[ ئاشنا + ئانە/ ١ ]]
«ستـ.، بنتـ.» وەکوو ناسیاو. بە شێوەی ناسیاوان.: ئەم کارەتان لە ئاشنایانە نەدەچوو. ئاشنایانە قسەیان دەگەڵ بکەن.
ئاغایانە
[[ ئاغا + ئانه‌ ]]
١- «نتــ» باجێکه، دەرەبەگ و خاوەن مڵک لە ناوچەیەکدا کە خۆیان مڵکیان تێدا نەبێ بەڵام دەستیان بەسەر مەڵبەندەکەدا بڕوا، لە جووتێرەکان و خەڵکی لا دێی دەستێنین. ٢- «ستــ» ئەوەی لە ئاغا دەوەشێتەوه، کارێکی بۆ ئەوە ببێ بۆ ئاغا بکرێ یا هەر یاغا بیکەن.: ئەم فێز و ئیفادەی ئاغایانە بۆ تۆ نەهاتووە. ڕاوێکی ئاغایانەمان کرد. ٣- «بنتـ» بە شێوەی ئاغایان، وەکوو گەورە پیاوان، وێنەی جوامێران.: ئاغایانە وازمان لێ بێنە. ئاغایانە دانیشە.
ئاماسیان
«مسـ. لا.»، «جفـ.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیاگ
«نمفـ. لە: ئاماسیان» تمـ: ئاوساو.
ئامان و شیان
«مسـ. لا.»، «هو.» هاتن و چوون. هات و چۆ. ئامووشۆ.
ئامۆژیاری
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئامۆژگاری.
ئامیار
[[٢- ئام + یار]]
«نتـ.»، «هو.» ئاواڵ، ڕەفیق، هاوڕێ □ «چون بەی تەوردەوڵەت ئامیارتەن + ستارەت سەعدەن فەلەک یارتەن» «خانا ــ ٢٦٥».
ئامیان
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئامێژەن/ ٢.
ئاوسیان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاوسیاگ
«نمفـ.: ئاووسیان» تمـ: ئاوساو.