تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخڵە
«نا.»، «سنـ.» ١- داییرەیێکە هەندێ شەوان بە هۆی هەڵم و هاڵاوێ کە لە زەوی هەڵدەستێ دەورەی مانگ دەدا. * خەرمانە. ٢- دیوارۆکەیەکە لە لادێ بە قور و بەرد یان تەپاڵە یا هەر قۆر دروستی دەکەن و ئەو سەرەوسەرەکەی دەگاتەوە یەک، زۆریش بەرز نابێتەوە، کا و گژ و گیا و ئەو جۆرە شتانەی تێدا ڕۆ دەکەن «مخـ.». تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە هەر ئاڵقەیە و گۆڕاوە.
ئازاڵە
(نت.)، (سن.) سووتەمەنی لادێی کوردەواری: تەپاڵە و پشکەڵ و دەوە... * تەپاڵە. هس.: «بکـ.» ئێزنگ.
ئاسنەواڵە
[[ ئاسن + ە ــ ئە/ ١ + واڵە ؟ ]]
«نتـ.» تەل و بزمار و لەت و پەتی مەکینە شکاو، هەر شتێکی تریش کە لە مەعدەن دروست کرابێ و بێ کەڵک بووبێ: ئەم هەموو ئاسنە واڵەیە چیە لێرە کۆت کردۆتەوە. «عا.»
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاواڵە
[[؟]]
«سمفـ.»، «مکـ.» 1- کراوەوه، لە سەرپشت، دانەخراو «دەرگا». 2- برینێ کە سەری قرتماغەی نەگرتبێ، کوانێکی دەر بووبێ و پێستی لەسەر لاچووبێ. هس.: «بک.» واڵا «=بەتاڵ»
ئاواڵە بوون
[[مست. لا.] ]
1_لەسەر پشت بوون «دەرگا و پەنجەرە». ۲_دەرخۆنە لەسەر نەبوون «دەیزە و مەنجەڵ و...». ۳_لێک نەنران «دەمی ئادەمیزاد» .: لێی گەڕێ با دەرکەکە ئاواڵە بێ. با سەری مەنجەڵەکە ئاواڵە بێ تا سارد دەبێتەوە. «کابرا لەبەر هەتاو دادەنیشیت و دەمی ئاواڵە بوو مێش بە ناو دەمیدا هاتووچۆیان دەکرد». «بیرەوەریی خۆم».
ئاواڵە کردن
[مستـ. متـ. ]
۱-خستنە سەر پشتیی دەرگا و پەنجەرە و.... ۲- لابردنی سەری مەنجەڵ و دیزە و دەفری تر. ۳- داپچڕینی دەم.
ئاوماڵە
[[ئاو+ماڵ+ئە]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاوماڵک.
ئاوڵە
«نا.» ۱- نەخۆشییەکە زیاتر منداڵ دەیگرن، تەشەنە دەکا و یەک لە یەکی دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم نەخۆشییە بە هۆی «ڤایرووس» ێکی تایبەتی پەیدا دەبێ، نیشانەکانی ئەوەیە کە لە پێشدا تایەکی قورس لەشی پیاو دادەگرێ و تیغەرەی پشت ژان دەکا، پاشان هەموو لەش یا هەندێ جێگەی پۆرگی بچووک «ئاوڵە» دەردەدا کە زنچکاویان تێدایە. نەخۆشییەکی گران و کوشندەیە و هەر لە سەت کەس کە دەیگرن پازدەیان مەترسیی مردنیان لێدەکرێ. لە حاڵی چاک بوونەوەشدا، گەلێ جار شوێنی پۆرگەکان کە ئیشک دەبن بە چاڵی دەمێننەوە و پیاو گڕوێ دەکا. بۆ پێش گرتن بەم نەخۆشییە، ئێستا ماکی «واکسێن//لقاح» تایبەتی هەیە، مناڵ و گەورەی پێدەکوتن. پێش ئەوەی ئەم دەرمانە تازەیە لە کوردستان بڵاو بێتەوە، زنچکاوی پۆرگی ئاوەڵەیان کۆ دەکردەوە و بە نووکی نەشتەر جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ» یان دەڕووشاند و لەم زنچکاوەیان تێدەکرد. گا و مەڕ و بزن و هەندێک باڵندەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. ٭خروێکە، خروێلکە «بکـ.» : خرووکە، خوری، خوریک. ۲- ئەو پۆرگانەی ئینسانێ کە تووشی نەخۆشیی خورێکە دەبێ، دەریدەدا. هەوڵە، هاوڵە. ۳- پۆرگێکەلە ئەنجامی بە پێ ڕۆییشتنی زۆر، لە بەری پێ و یا لەبەر سووتانی لەش بە ئاوی لە کوڵ و ئاور لە شوێنە سووتاوە کە، پەیدا دەبێ و ئەگەر دڕا ئاوی لێدێ. «لەب وە تەمای دڵ چەند حەسرەتش برد» «پێش ئاوڵە کەرد، فرسەتش ناوەرد» «مەولەوی: مکبـ_۱۵۷» ٭بلۆق. تڵۆق. گۆزاوڵە.
ئاوەڵە
«سـ.» تمـ: ئاواڵە.
ئاوەڵە بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاواڵە بوون.
ئاوەڵە کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاواڵە کردن.
ئاژاوڵە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاژاوە.
ئاڵە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکی خەیاڵییە و لەناو کوردەواریدا باوەڕیان وایە کە دەوری ژنی زەویستان و منداڵەکەی دەدا و هەر دەرفەتی وەگیر کەوت هەردووکیان یا هەر کامێکیان کە بۆی بلوێ دەیانکوژێ. * ٢- ئاڵ. دایکی هاڵ.
ئۆڵە
«پبـ.» ۱- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و سفەتێکی تازە دروست دەکا، کە چکۆلەیێکی ئامێتە بە نازداری پێشان دەدا.: تەنکۆڵە، ناسکۆڵە، نەرمۆڵە، خەپەتۆڵە. ۲- بە دوای ناوەوە دەلکێ و ناوێکی تازە پەیدا دەبێ کە پچووکی تێدایە.: بابۆڵە، چەمبۆڵە، کچۆڵە، کیژۆڵە، گڵۆڵە.
ئەشکەڵە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» ۱- تمـ: ۲- ئەشکنجە/۱، ۲- پارچە دارێکە ٦/٧ سانتیمەتر درێژە لە ناوەڕاستا لەلە کراوە، پەتی تێدەخرێ و تەختەی دەوار و ڕەشماڵ و پارچەکانی خێوەتی پێ تێک دەکرێتەوە و لێکیان قایم دەکا. هس.: ئیشکیل/۱، ۳- ئامرازێک بووە لە زەمانی کۆندا بۆ ئازاردانی بەندی و تاوانباران. تێبــ.ینی: حەوت پارچە داری پچکۆڵەیان دەهێنا کونیان دەکردن و بە پەت جەڵە دەکران، بۆ ئازاردانی یەکێک دەیانکردە پەنجەی دەستی، بە جۆرێک کە هەر قامکێکی دەکەوتە نێوان دوو پارچە دارەوە و پەتەکانیان توند دەکرد. ٭۱- ئەشکنجە/۲، چێوجەڵە.
با بردەڵە
[[با بردوو + ئەڵە]]
(سمف.)، (مک.) ١- هەر شتێکی سووکەڵەی با بتوانێ ڕایڕفێنێ. ٢- (مج.) ئینسانیی بێ تاقەت و کزەڵووکە. ((منیش با بردەڵەی بەر گێژەڵووکەم + دەمێک لەو قووڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم))، (هێمن). تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی ئاخری (بابردوو) دەگەڵ (ئە(ی سەرەتای (ئەڵە) تێک هەڵدەنگووتوون و (ئە)یەکە (و)یەکەی داپۆشیوە و لەناوی بردووە.
بابابردۆڵە
[[بابابردوو+ ئەڵە]]
(سمف.) تم: بابردەڵە. تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی وشەی (بابردوو) دەگەڵ (ئە)ی (ئەڵە) تەرکیب بووە و (ئۆ)ی لێ پەیدا بووە. تەنیا خوالێخۆش بوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی لە (مەهاباد)ا نووسیوە.
بابۆڵە
[[با + ب؟ + ئۆڵە]]
(نت.) ١- (مک.) نانی لوول دراو کە پێخۆرێکی زیاتر (ماست، پەنیر، ڕۆنی کەرە،...) و ئەو جوورە شتانەی دە ناودا بێت. ساندویچی کوردی. ٢- (سن.) منداڵی ساوا کە دە پارچەیەکەوە پێچرابێ و بەسترابێ *(مک.) قۆنداغە. کردنە بابۆڵە- آ) دانانی هێندێ پێخۆر لە ناو نان و پێچانەوەی. کوڕم ڕۆنەکە دە نانەکە هەڵسوو بیکە بابۆڵە و بیخۆ. ب) (-کەسێک)، (مج.) تێکەوەپێچان و زاڵ بوون بە سریدا. کوڕە لەسەر پەت و سینگی خۆت دانیشە، دەنا هەڵدەستم دەتکەمە بابۆڵە.