تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵەکۆک
«نتـ.» گیایەکی بەهاریە، هەر زوو لە پەنا ڕنوە بەفران سەردەردێنێ، لە شنگ دەچێ، بەڵام گەڵای پانترە و تووکن، بستێک بەرز دەبێتەوە، گوڵێکی زەردی هەیە، ڕەگی کەم لە زەوی دەچێتە خوار، بنێکی خڕی هەیە دەخورێ. تێبــ. ــ لە فۆلکلۆری کوردیدا لە زمان بەفرەوە ئاوا بە ئاڵەکۆک کوتراوە: «ئاڵەکۆکە پرچنە، چۆڕ چۆڕەم کەوتە بنە، چبکەم لەو ماڵ و ژنە.» * ئاڵەقۆق، هەڵەکۆک.
ئیشکە کەڵەک
[[ئیشک + ئە + کەڵەک]]
(نت.) دیواری بەرد، کە بەردەکان چین چین لە سەریەک داندرابن بێ ئەوەی قوڕیان لە بەیندا بێ. بەردەمی ئەشکەوتەکەی (خلەگەر)مان بە ئیشکە کەڵەک هەڵچنی.
ئەبڵەق
«سـ.» ۱- هەر شتێکی دووڕەنگ.: تەسبیحی قەزوانی ئەبڵەق شتێکی نایابە. ۲- هەر شتێکی ڕەنگی ڕەش و سپی بێ. ۳- ئەسپ یا ماین کە ڕەنگیان ڕەش و سپی یا سوور و سپی بێ. ۴- چاوێکی لەبەر تووڕەیی یا ترس و هەر هۆیەکی تری لەم بابەتانە دەرپەڕیبێ. «کە زینیان خستە پشتی ماینە ڕەش کوێت» «گەڕا چاوم لە تاوان زەرد و ئەبڵەق» «ڕەزا_۲۸» تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم وشەیە «ئەبلەگ» ە و «بە هەمووشتێکی دووڕەنگ بە تایبەتی بە ڕەش و سپی دەڵێن و ئەبڵەق «موعەڕەب» ەکەیەتی» «عەباسی: بورهان_٦۱» ٭بازگ، بازوو، بازە، بەڵەک، هەبڵەق.
ئەتڵەس
[[یۆنانی: ئاتلاس]]
«نا.» ۱- جۆرێک قوماشی ئاوریشمە و لەبەر بریق و باقی خۆی مۆنج دەداتەوە. «لالەن بە بەدەن، ئەتڵەسی ئەخزەر، کە لەبەر کەن» «نەو ڕەستە و گوڵ بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن» «نالی: گمـ_۳۴». ۲- هەر کتێبــ.ێکی، کۆمەڵێ نەخشەی دەربارەی زانستێک، بەتایبەتی نەخشە «خەریتە» ی جوغڕافیای وڵاتان، تێدا کۆکرابێتەوە. ۳- «کئێر.» تمـ: ئەتڵەسی/۳.
ئەتڵەسی
۱- «سـ.» هەر شتێکی شێوەی ئەتڵەس بدا، چ لە باری نەرم و نۆڵی یا ڕەنگ و بریق و باقەوە. «وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو» «هەر لە جێ ڕاستەوە بوو، دامەنی گرتم وەک هار» «ڕەزا_۱۷». ۲- «نا.»، «مکـ.» گیایەکە، بۆ جوانی لە باخچەی ماڵان دەیچێنن، گوڵێکی هەیە وەکوو شێپوور، تەنک و ناسکە، بۆنی خۆشە، ڕەنگی: سپی، سوور، عابی، بنەوش و ئەبڵەقە. ۳- «نا.»، «کعر.» یەکێکە لە پێنج ئوقیانووسەکەی دنیا.
ئەسڵەن
[ [=عا.: اصلا] ]
«بنـ.» ۱- ئەوی ڕاست بێ، هەر بەڕاستی، لە حەقیقەتدا. «... ئەسڵەن هەموو شتێک لەبەر یەک ڕەویوەتەوە...» «قزڵجی: پێکەنین- ٣٦» ۲- هیچ کاتێ، بە هیچ چەشنێ: ئەسڵەن هەر سەریشی لێ دەرناچێ، ئەسڵەن وا نییە، ئەسڵەن ئەو کوڕە حەزی لە خوێندن نییە.
ئەغڵەب
[[=عا.: اغلب] ]
«سـ.» زۆر، زۆرتر، زیاتر.: ئەغڵەب ئەوکەسانەی زۆر قسە دەکەن کەمتر تێدەگەن، ئەغڵەب دەیبینم سەری بەرداوەتەوە ئاگای لە دنیا نییە. ٭ئاغڵەب، ئەغڵەبە، ئەکسەر.
ئەغڵەبە
[[محر. عا]]
(ست.)، (مک.) تم: ئەغڵەب.
ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو
(کن.) خیرایی زۆر.
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
بازی دەوڵەت
(نت.)، (باز)ێک بووە کە بە پێی چیرۆکە کۆنەکانی کوردەواری بۆ دیاری کردن و هەڵبژاردنی حاکم، میر یا پاتشا هەڵیان داوە و لەسەر هەر کەسێ نیشتبێتەوە کردوویانە بە گەورە و حوکمدار. *بازی یەقین.
بازەڵەخوێندن
(مصت،. لا،)، (کعر.) زۆرزان و فێڵباز بوونی منداڵێک، چاوقایمبوونی.
باڵەتەپێ
[[١- باڵ+/٣-ئه/٢+٢-ته‌پ+ئی]]
«نت» «سیم، سن» تم: باڵەتەپه.:: ئەم قەلە باچکەیه باڵەتەپێی «باڵەتەپەی» بوو منیش گرتم. تێبــ.-١. وا وێدەچێ «ئێ» ی دوایی ئەم وشەیە و وشەی تری لەم چەشنەش، یا ئەسڵی «ئێن» بێ یا لە ئەسڵا (ئێن) بووبێ، کە وشەکه دەبێته (باڵە تەپێن) بەمانای تەپەتەپ بە باڵ کردن. ب). من له بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا «ئێن» م نووسیوه بەڵام هەستم بە م کارەی که لەم وشەیه و هاوچەشنەکانیدا، «ئێ» د ەیکا، نە کردو ه و نەمنووسیوه.
باڵەتەپە
[[١-باڵ/١+ ٣-ئە/٢+ تەپ (ند.) +، ٥-ئە/١]]
(نت.)، (مک.) باڵ لێکدانی پەلەوەرێک کە تەقەلای فڕینێتی و توانستی نیە. تێبــ. - ئەم باڵندەیە یا هێشتا ساوایە و فێرە فڕین نە بووە، یاخۆ باڵی ئارازێکی پێگەیوە و پەکی فڕینی خستووە، بۆیە باڵەکانی لێکدەدا و نەپەتەپی لێوە دێ. *باڵەتەپێ، باڵەفڕکێ، باڵە فڕێ.
باڵەخانه
[[باڵا/٢+خانه]]
«نت»، «مک، سیم، سن»، ژوور یا چەند ژوورێ که له سەرەوەی خانوو دروست دە کرا «چونکو خانووی کۆنی کوردەواری زیاتر یەک نهۆم بوون.»، «... جا ناردیه کن کوڕی خۆی: ڕۆڵه تەدارەکم بۆ گرتووی، ڕۆڵە ڕۆژی جومعە ی دەبێ وارید ببی بە کۆشک و باڵاخانەی خۆت» » (تحفه، ب١، ل- ٢٢٥». *«سن.» سەر خان «جنو.» باڵاخۆنه.
باڵەشۆڕێ
[[-به‌ر١+٣-ئه‌/٢+شۆڕ+ئی]]
«نت»،«سن» تم: باڵەشۆڕه. تێبــ.- بۆ کەرتی «ئێ» تم: باڵەتەپێ «تێبــ.- ب».
باڵەفرێ
[[١-باڵ/١+٣-ئه/٢+فڕ+ئێ]]
«نت»، تم: باڵەتەپه. تێبــ.- بۆ کەرتی «ئێ» تم: باڵه تەپێ «تێبــ.- ب»
باڵەفڕکێ
[[1١-باڵ/١+٣-ئه‌/٢+فڕ «فڕین» +٥-ئه‌/١]]
«نت» فڕینی کەم ماو ەی مەلێکی تازە باڵی گرتبێ. هس.: باڵەتەپه.
باڵەکەو
[[باڵا/١+٢-كه‌و]]
«نت»،«مک» له «کەو» و بێژینگ دانی خەرمان پاش سوور کردنی بۆ ئەو «چەت» ی لێ جودا بێتەوه. تێبــ.- ئەم کارەبه پێوه د ەکرێ و «کەو» ه کەوەکە بە قەد باڵا بەرز دەکرێتەوه.
بووڵەمڕ
[[بووڵ+3-ئه/2+مڕ؟]]
«نت.»، «سن..، هو.» خۆڵەمێشی داغ.* «مک.» زیلە مۆ. «سیه.» ژیله مۆ. «کی.» ژیله. «جن.» بیلمر.» .