تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بان گێڕان
«مست. مت.» گلێرکردنەوه و سووڕاندنەوەی باگردێن لەو سەری بانی خانوو بۆ ئەو سەری، بۆ پەستاونەوەی د رز و قەڵشەکانی و ئیشک بوونی دڵۆپه ی ناو ماڵ.
ئاهەنگ گێران
«مستـ. متـ.» ۱- بەرپا کردنی کۆڕی بەزم و مۆسیقا و گۆرانی، بە بۆنەی لە دایکبوونی مناڵ یا خەتەنە سۆران و شتی وا. ۲- کۆ بوونەوەی دەستەیەک بۆ ڕابوەردن و گۆرانی کوتن ٭ئاهەنگ کردن، ئاهەنگ گرتن، حەفلە، شەونشینی.
ئاژاوە گێڕ
[ [ئاژاوە + گێڕ «گێڕان» ] ]
«نفا.» ئەو کەسەی هەرا دەنێتەوە، ئەوەی وڵات دەشێوێنێ * ئاژاوەچی، ئاشووبگێڕ.
بەردە گێچ
«نت.»، «مک.» بەردێکه لە تەبیعەتدا زۆره، ناوی کیمیایی «سولفاتی کالسیۆم» ه که هێندێک «ئاوی تێدایه، له کوورەی تایبەتیدا دەیپێژن، ئاوەکەی دەڕوا و خۆی دەبێتە «تۆز» ێکی سپی، بۆ کاروباری بەنایی به تایبەتی - سپیکاری ناو خانوو بە کەڵک دێت. ئەم بەرده له هەموو پارچە و مەڵبەندەکانی کوردستان به زۆری دەست دەکەوێ. * «سیم.» بەردە گەچ.
بانگێشتن کردن
[[بانگێشتن+كردن]]
«مست.، مت.»، «مک.» ئاگادار کردنی کەسێ یا کەسانێ بۆ چوونه ماڵ یا هەر شوێنێکی تر بۆ: نان خواردن، خواردنەوه، شایی و خەنەبەندان یا هەر جوورە کۆبوونەوەیەکی لەم بابەتانه. *دەعوەت کردن. «کعر.» زیافەت. «مک.» مێمانی کردن. «سن.» میرفانی.
بانگێن
[[١- بان/٣+ئگ+ئین]]
«ست.»، «سن.» حاڵی شتێکی لە سەرەوه یا سەرووی هاوچەشنەکانی خۆی بێت.:: ئەو کتێبــ.ە ی بانگینم بۆ بێنه. تێبــ.- له نێوان دوو دەنگی «ن» و «گ» دا، بزوێنەی کوردی هەیه.
باوەگێژه
[[ باوه «بابه» +گێژ+٥-ئه/١]]
«نت.»، «مک.» یاری منداڵانه لە کوردەواریدا. تێبــ.- هەردوو دەستیان بەولاولادا به «افقی» ڕادەگرن و بە دەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوه و د ەڵێن: «باوە گێژه گێژم مەکه، گێژت ناکەم» هەرکەسێ درەنگتر گێژبێ یاری دەباتەوه * باوە خوله، باوه خولێ. «سن.» مامە گێجێ.
ئاشوبگێڕ
«نفا.» تمـ: ئاژاوەگێڕ.
ئاشووبگێڕان
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاشووبگێڕی
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئاشووبگێڕ دەیکا.: پیاوی چا بە واز لەم ئاشووبگێڕییە بێنە.
ئاشگێڕ
[[١-ئاش + گێڕ «گێڕان» ]]
«سفا.» ئەوەندە «ئاو» ەیەکە ئاشێک دەخاتە گەڕ. ئەویش بەندە بە گەورە و پچووکی و تەنکی و ئەستووری بەرداشی سەرەوە و ڕژدی و ناڕژدی دۆڵیانی ئاسەکەوە.: جۆگەی تەیناڵ حەوت ئاشگێڕ ئاوی پێدا دێ.
ئاژاوەگێڕان
«مستـ. متـ.» سازکردنی فتنە، بەرپاکردنی ئاشووب * ئاژاوەخستنەوە، ئاژاوەنانەوە. ئاشووب گێڕان.
ئەنگێز
(ری. فع)، (فر.) دەگەڵ هەندێ وشەی کوردی تەرکیب دەبێ و حاڵەتی فاعیلی دەداتێ. شەڕئەنگێز، فیتنە ئەنگێز، تێبــ.- ئەو ناوە فاعیلانەی بەم وشەیە دروست دەبن لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا کەم نین بەڵام ئەوەی ڕاست بێ هەروەک مەسدەرەکە (ئەنگیزیدن- ئەنگیختن) فارسییە ئەم تەرکیبانەش هەر فارسین.
ئەنگێزە
(نا.) هەر شتێکی کەسێک هان بدا بۆ کردنی کارێک. باعس، دافع (عا.). هس.: نەقیزە.
ئەنگێو
(ری. فع.) ١- شکلی (مضارع)ی ڕیشەی مەسدەری ئەنگاوتنە. دەیئەنگێوێ، چۆنی دەنگێوێ. ٢- بەدوای هەندێ ناوەوە دەنووسێ و دەیانکا بە تەرکیبی سفەتی فاعیلی. ماری شینی گائەنگێو، خۆ ئەنگێو.
ئەنگێوران
(مست. لا.) تم: ئەنگوان.
ئەنگێوراو
(نمف. سمف. : ئەنگیوران)، (مک.) کەسێکی بە شتێکی ماددی (بەرد، گوللە...) پێکرابێ و (فاعیل)ەکەش مەجهوول بێ. *ئەنگواو.
ئەنگێوە
[[ئەنگیو +ئە]]
(نفا. سفا. : ئەنگاوتن)، دەست ڕاست، کەسێکی چاک لە نیشانی بدا، ئەوەی فیشەکی بە خەسار ناڕوا. ئەنگیوەی وەک (سمکۆ)ی هەرنابیتەوە، لە مەحموودکانێ جاندارێک هەر بە عاستەم سەری بە دەرەوە بوو، لە دەستی دەرنەچوو.
ئەڕاگێڵ
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی بە شوێن کەسێکا یا شتێکا وێڵ بێ. «ئەر ساحیب شەرتی، شیرین، وێڵ تۆم» «بەی تەور مۆینی ئەڕاگێل تۆم» «خانا- ٢١٦» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە دوو کەرتی «ئەڕا» و «گێڵ» پێکهاتووە. بە لای منەوە یەکەمیان «ئەڕا» دەبێ «هەرا» ی ئاوێستایی بێ کە بە مانای کێوە و لە زمانی کوردیدا «هەڵەت» و «هەردە» ی لێکەوتۆتەوە، دووەمیشیان «گێڵ» ە لە مەسدەری «گێڵان» بە مانای گەڕان و سووڕانەوە، بە تێکڕایی مانای وشەکە دەبێتە: وێڵی چۆل و بیابان.
بارەنگێو
[[بار + ئەنگیو (ئەنگاوتن)]]
(ست.)، (مک.) چلۆنایەتی شوێنێکە لە ڕێ و بانان کە بەردێکی گەورە، بەرزایی زەوی، قەدپاڵی کێو یا لقوپۆپی داران لە باری وڵاغ بدات.
بانگێشتن
[[بانگ/١+هێشتن]]
١- «مست.» «مت.» تم: بانگ کردن ٢- «نت.» مێمانی، دەعوەت، زیافەت:: ئەو شۆ مالی کاوێسی بانگێشتنیانه.
بانگێڕ
[[١- بان+گێڕ «گێڕان» ]]
«نفا.»، «مک.» ئەو کەسەیه که کاری ئەوه بێ بەکرێ سەربانی ماڵان بە باگردان دەگێڕێ.* بانگووش.
باگێژە
[[٣- با/١+ گێژ+ ٥-ئە/١]]
(نت.) بایەکە بە دەوری خۆیا گێژ دەخوا و دەسوڕێ. *(مک.) گێژەڵووکە. (سیم.) گەردەلوول، گەردلوول. (سن.) گەردەبا، گەردەلوول، گێجەبا، (بک.) باهۆز. (جنو.) بادغیژە، بادگێژە.
بگێڕ
[[2-ب/2+گێڕ «گێڕان» ]]
«نفا.، سفا.»، «مک.» ئەو کەسەی نم هد دروست دەکا.