تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگر گرتن
«مستـ. لا.» ١- ئاگر تێ بەر بوون/ ١. ٢- «کنـ.» تووڕە بوون و هەڵچوون، ڕق هەڵسان و سووربوونەوە: هەر کوتت ئەم ئیشە وانابێ ئاگر دەگرێ. * ئاگر تێ بەربوون / ٢ ج.
ئاگر گیرە
[[ئاگر + گیر «گرتن» + ٣ ــ ئە/٢]]
«نتـ.»، «سنـ.» سووتەمەنێکی کەم کەگورج ئاگر بگرێ، بۆ ئەوەی ئاگرێکی گەورەتری پێ بکەنەوە * دەس ئاگر «دەساگر»، دەستەچیلە، چاوگە.
ئاگر گەش کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر گەشاندنەوە.
ئاگر گەشاندنەوە
«مستـ. متـ.» ١- باوەشێن کردنی مقەڵی یا ئاگردانی ــ کە خەڵووزی تێکرابێ و چەند پۆلووی خرابێتە سەر ــ تا سکڵەکان هەموو ڕەژییەکە بگرنەوە و بیکەنە یەکپارچە ئاگر. ٢- هەڵسووڕاندنی ئاتەشگەردان هەر بۆ ئەم مەبەستە. * ئاگر گەش کردنەوە.
ئاگر گەشکەرە
[[ئاگر + گەش + کەر «کردن» + ە ــ ئە/١]]
«نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان.
ئاگر گەشکەرەوە
[[ئاگر + گەش + کەرەوە «کردنەوە» ]]
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» تمـ: ئاگرگەشەوکەر/٢.
ئاگر گەشەو کەر
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» ئەو کەسەی ئاگر دەگەشێنێتەوە.
باجگر
[[باج + گر (گرتن)]]
(نت.) ئەو کەسەی بە فەرمانی دەوڵەت دەسەڵاتی وەرگرتنی باجی هەبێ. ((ڕێی نەوتەکە ڕۆژ باجگری گەر زۆرە دەفەرمووی + ڕێی خاسە بە شەو خاڵییە با بێ بە بڵاغا (ڕەزا- ٣). *باج ئەستێن. (سن.) باجەوان.
بارهەڵگر
[[بار + هەڵگر (هەڵگرتن)]]
(ست.) حاڵی وڵاغێکی بار قبووڵ کا یا وەختی ئەوەی هاتبێ باری لێ بنێن. ٢- (مج.) کەسێکی ناڕەحەتی و زەحمەتی بۆ قبووڵ بکرێ، دە ناڕەحەتیدا هەڵ بکا.// بارنەبەر.
باگر
[[٣- با/ ١+ گر (گرتن)]]
(نت)، (مک) جێگایەکی لە هەر لایەکەوە (با) بیگرێتەوە.
بگر بگر
«نت.»، «مک.» تم: بگرەو بەرده.