تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگا لێ بوون
«مستـ. متـ.» چاوەدێری کردن، باڵ بەسەرکێشان و پاراستنی کەسێ یا کەسانی و شتێ: ئاگات لە منداڵەکان بێ مەیەڵە «مەهێڵە» بێ حەیایی بکەن. ئاگات لە باخچەکە بێ مریشک نەچنە ناوی. ئاگایەکتان لە دوکانەکەم بێ تادەچم نوێژ دەکەم. ئاگایەکت لێمان بێ.
ئاگا لێ هەبوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگادار بوون.: ئاگات لێیە «لێ هەیە» چۆن ئاوڕێشی یەک بوون. خوا لەوسەر ئاگای لێیە من دەستم لەم ئیشەدا نیە.
ئاگا کردن
«مستـ. لا.» هەست پێ کردن، پێ زانین: دەیگوت هەرچی دەمار لە لەشی دایە هەمووی ئاگادەکا. لەشی هێندە سڕ بووە ئاگری پێوەنێی ئاگا ناکا.
ئۆردووگا
[[ئۆرردوو+گا «جێگە» ]، [تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- جێگای کۆبوونەوەی لەشکر، شوێنێکی چەکدار ئۆردووبەزیی لێدەکەن. ۲- شوێنی کۆمەڵێ خەڵکی هاوپیشە، بۆ مەبەستێک لێی کۆ بووبنەوە.: ئوردووگای هاوینی قوتابییان ٭لەشکەرگا. (عا.)معسکر.
بارەگا
[[بار + ئە + گا (جێگە)]]
(نت.) ١- کۆشک و سەرای پاتشایان. ٢- دیوەخانی پاتشایان و ئەمیران، کە وەزیر و کاربەدەستانی گەورە لەولاولای پاتشا دادەنیشن و هەرکەسێ کاریکی هەبا و پاتشا ئیجازەی دابا، دەهاتە ژوورێ و قسەی خۆی دەکرد. *(کئێر.) دەربار. (کعر.) بیلات (بەلات) ٣- (نت.) جێگای پارتی سیاسی و نەقابە و یەکێتی و تیپی وەرزش و یاری (فوتبۆڵ و...) تێبــ.- ئەم وشەیە بەلای منەوە ئەسڵی فارسییە و (بارگاه)ە و وای بۆ دەچم کە لە ڕێگەی (شانامە) و (ئەسکەندەرنامە) و ئەو جوورە چیرۆکانە هاتبێتە ناو زمانی کوردی و شێوەی کوردی وەرگرتبێ. وشەی (بار) لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا فارسی بە مانای (ئیجازە، ئیزن، ڕوخسەت) دەکاری دەکا، بە دووریشی نازانم کە لە ئەسڵی پەهلەوی بە مانای (بەرز، بڵیند)ە وەرگیرابێ، ئەگەر ئەوەیان قبووڵ کەین وشەکە دەبیتە وشەیەکی کە فارسی لە کوردی وەرگرتووە، تەنیا شتێک وام لیدەکا کەمتر بۆ ئەم لایەی داشکێنم ئەویش ئەوەیە کە نەمدیوە زمانی پەهلەوی وشەی (بارگا) یا (بارەگا)ی تێدابێ.
بان بانەگا
[[١-بان/٣+بانه‌گا]]
«نت.»، «سن.» تم:بەسوڵدان.
بە ئاگا هاتن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگابوونەوە.
بەردەرگا
[[به‌ر/2+ده‌رگا]]
«نت.»، «کعر.» 1- نزیکی دەرگای حەوشەی ماڵ بە دیوی کۆڵانێدا. 2- گۆڕایی «گەورە یا بچووک» لە پێش خانوو یەک بە لای دەروازەی خانوودا. *«مک.» بەردەرکه::منداڵینە بڕۆنە دە رێ لەبەر دەرگا بۆ خۆتان یاری بکەن.
بەزمگا
[[ به‌زم/ 1 + گا «جێگه» ]]
«نت، «تت.» ئەو جێگەی ی کۆڕی شایی و کەیفی لێدەگیرێ.
وە ئاگا هاتن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگابوونەوە.