تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێرەی کلکدار
«نتـ.» جۆرێک ئەستێرەن کە کلکێکی کەم و زۆر درێژیان هەیە و ناوبەناو لە «منظومه شمسی» نیزیک دەبنەوە و دەبیندرێن، کلکەکەیان لە «غاز» و «هەڵم» پێکهاتووە. ٭«بکـ.» ستێرکی بدوو «تمـ: ژابا- ۹»، ستەیر دوڤ «تمـ: کفـ- ٦۸۹»، «گەڕووسی، کرماشانی» ئەسارەی دومدار «تمـ: دۆمۆرگان، لێکۆڵینەوەی زمانەوانیی لەهجەکانی کوردی- ۱۱۱». ئەستێرەی گەڕۆک_ «نتـ.»، «تتـ.» ئەو ئەستێرانەن کە بە دەوری ڕۆژا دەخولێنەوە، خۆیان هیچ ڕووناکییان نییە و نووری هەتاو ڕووناکیان دەکا، زەوی یەکێکە لەوان کە تا ئێستا «نۆ» یان ناسراون و تێکڕا پێیان دەڵێن «منظومەی شمسی» و بەپێی نیزیکی و دوورییان لە ڕۆژ ئەمانەن: عطارد «له هەموان نیزیکتره له ڕۆژ»، زوهرە، ئەرز «زەوی»، مریخ، مشتەری، زحل، ئۆڕانووس، نێپتۆن. هێندێ لەو گەڕۆکانە یەک یا چەند ئەستێرەیان هەیە کە بە دەوریاندا دەخولێنەوە و پێیان دەڵێن «مانگ»، زەوی یەک «مانگ» ی هەیە. ئەستێرەی مانگێ: «نتـ.» ئەستێرەیەکە دەگەڵ مانگ دەردەکەوێ و لەسەرەتای مانگدا زۆر لێی نیزیکە هەتا مانگ گەورەتر دەبێ، ئەیش زیاتر دوور دەکەوێتەوە. ئەستێرەی نەگەر: «نتـ.»، «تتـ.» ئە ئەستێرانەن کە لە جێگەی خۆیان نابزوون «لە مەدارێکدا ناسووڕێنەوە»، ئەمانە خۆیان ڕووناکییان هەیە وەکوو گەڕۆکەکان نەک هەر سارد بوونەوە، بەڵکوو گەرماییشیان زۆرە و سروشتیان وەکی هەتاوە. ئەوانەی زۆر لێک نیزیکن «نسبیا» لە شەوا کە ئاسمان ساف و بێ هەور و هەڵابێ، وەکوو پەڵە هەورێکی سپی دیاری دەدەن. «کاکەشان» یەکێکە لەو پەڵە هەورە مەزنانە کە ۱۸میلیون ئەستێرەی گەورە و بچووکی تێدا کۆبۆتەوە و هەر چەندێکیان دەورەی ئەستێرەیەکیان داوە و بوونە «منظومه» یەک چوار ساڵی پێ دەوێ تا «نوور» ی نیزیکتری ئەستێرەی نەگەڕ بگاتە زەوی، لە کاتێکدا دەزانین کە لە هەر سانییەیەکدا نوور ۳۰۰هەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێ.
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.
ئیسکلێت
[[فرەنسی]]
(نا.)، (کئێر.) ١- هەموو ئیسقانی لەشی بنیادەم و گیاندارانی تر کە تیغەرەی پشتیان هەیە ( ئی بنیادەم ٢٠٨ پارچەیە) بەو شکڵەی تەبیعەت ڕێکی خستووە ە تێکی خستوونەوە، هەیکەلی عەزمی. ٢- آ) شکڵ و قەوارەی خانوووبەرە، کە لەسەر ڕێ و شوێنی تازەی دروست کردن لە پێشدا پایە و کۆڵەکەکانی هەڵدەبەستێنن. ب) هەیکەلی هەندێ مەکینەی گەورە کە نیشان بدا لە پێشدا چۆن بووە یا لە پاشان چ شکڵێ بە خۆیەوە دەگرێ. ئیسکلێتی چەند ئوتۆمبیلی سووتاو لەو دەشتە کەوتبوون. ٣- (مج.) ئادەمیزادی لەغەر و لاوازی ڕەق و تەقی بێ گۆشت. تێبــ.- زمانی فرەنسی ئەم وشەیە بە شکڵی (ئیسکلێت) لە (سکێلێتۆس)ی یۆنانی ڕا کە مانای (ئیشک هەڵاتوو)دەدا، خواستۆتەوە (تم: لاڕووس-٨٧٨) و فارسیش لە فرەنسی وەرگرتووە و لە سەرەتای ئەم چەرخەدا لە ڕێگای زمانی فارسییەوە هاتۆتە ناو زمانی کوردی.
ئیکلام
[[محر. عا.: ئیکرام]]
(نا.)، (مک.) ڕەسمی حورمەت، ڕێ و ڕەسمێکە بۆ نیشاندانی حورمەت و ڕێز بەرامبەر کەسێ ئەنجام دەدرێ. تێبــ.- دەست بە سینگەوە دەگیرێ و بە پێی گەورەیی ئەو کەسە یا ئەوان کەسانەی نیاز وایە ڕێزیان لێ بندرێ، لای ژوورووی لەش بۆ پیشەوە دەچمێنرێتەوە.
ئیکلام کردن
(مست. لا.)، (مک.) ڕەسمی ئورمەت بەجێ هێنان. تەعزیم کردن. * ئیکلام کێشان.
ئیکلام کێشان
(مست. لا.)، (مک.) تم: ئیکلام کردن.((دەچوونە خزمەت مام غەلیفەی ئیکلامیان کێشاوە)) (تحفە: ج٢-٧٧).