تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازرە کردن
[[بازرە؟+ کردن]]
(مست.، لا.) ١- (مک.) خۆدزینەوەی کەروێشک لەناو تەماڵ بێ ئەوەی ڕاوکەر پێ بزانێ. ٢- (سن.) هەڵبەزینەوەی شتێ (گو للە،بەرد،...) لە ئەرزی و لە شوێنی دیکە وەزەوی کەوتنی. *کەوانەکردن. (سیم.) بازرەقەبەستن.
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
باشار کردن
[[تۆ: باشر + كر]]
(مصت. مت.) دەرەقەت هاتن، دەروەست هاتن. چارەپێکران (کارێ یا کەسێ.:ئیمپریالیزم بەهەموو هێزیەوە باشری خەباتی مللەتان ناکا. هەر چەند ئەم پەلە تووتنە بژار دەکەین باشاری گیاکەڵە ناکرێ. «... سوڵتانی ئەستەمبووڵێ دەسەری کردووم بەفەرشێکی، سەد کەسم هێناوە کەس باشاری ناکا...» (تحف ،، ب١، ل - ٣٨٧).
بافیش کردن
(مست. لا.) جۆ، خۆهەڵکێشانی درۆزنە، خۆڕانانی بێ جێ.
باقیو ساقی کردن
(مست. لا.) ئالوگۆر کردنی شتان پێکەوە و لەسەردانەوە یا لەسەر ئەستاندنەوەی.: ئەم کابرایە ڕۆژێ هەزار باقی و ساقی داەکا.، کەس تێی ناگا خەریکی چییە.
باڵبە ست کردن
[[١-باڵ/٢ + بەست (بەستن) + كردن]]
(مست. مت.) تم: باڵەبەستن. تێبــ.- وشەی (بەست) لەم وشەیەدا (بەستە) یە بە مانای (بەستراو) سیغەی مەفعولە لە مەسدەری بەستن.
بخوور کردن
«مست.، مت.» سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لەسەر ئاگر. تێبــ.- ئەم کارە لە ئەسڵا بۆ بۆنخۆش کردنی هەوای دیوەخان و مەجلیسان بووه، پاشان لە کاروباری جادووبازی و نوشتوو نووسینیشدا باوی سەندووه.
برک کردن
«مست. لا.» تووشی ژان و ئازاری تیغەر ی پشت بوون.:: برکی کردوه. برکی کردووە. برکی کردبوو خوێمان بۆ گەرم کرد و لەپشتمان بەست.
بریندار کردن
«مست. مت» دروست کردنی «برین /1» له شوێنێکی لەشێکی ئینسانێک. * برین لێکردن
بزر کردن
«مسات. مت.»، «کعر.» 1- لەدەست دە رکردنی شتێ بێ ئەوەی ئینسان ئاگای لێ بێ:: قەڵەمەکەی بزر کردووه. 2- هەلبڕانی کەسێ له کۆمەڵێ بێ ئە وەی به خۆیان بزانن.:: زۆر نەڕۆیشتبووین پیرۆتمان بزر کرد *«مک.» ون کردن. «سنسیە..» گوم کردن. «بک.» بەرزەکرن، وندا کرن. «لوگوم کرده.
بزپێوه کردن
«مست.، مت.» » پێوه کردن - «مست. مت.» «کعر.» 1- پەنجه دە پاشەڵی کەسێ ڕا کردن، بۆ تووڕه کردن یا گاڵته پێکردنی. 2- «مج.» هەڵفریواندن. جووز پێوەکردن.
بنکۆڵ کردن
[[بن/4كۆڵ «كۆڵیین» +كردن]]
«مست. مت.»، «مک.» 1-کۆڵینەوه و هەڵکۆڵینی بنی شتێ «دار، دیوار....» به نیازی هاسان کردنی خستن و ڕووخاندنی. 2- «مج.» کنەکردن و پیلان گێڕان دژی کەسێ یا هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی، به شێوەیەکی ئەوتۆ تا بەخۆی دەزانێ پرزەی بڕابێ. *«سیم.، سن.» بنکەن، بنکەند «کردن» .
به با کردن
مست. مت.» لێک جوودا کردنەوەی «دان» و «کاو کۆت» ی خەرمانی گەنم و جۆ. تێبــ.ینی: پاش گێره، به شەنه خەرمان بە (شەنە) بۆ هەوا هەڵدەدەن،کاوکۆت سووکه «با» دووری دەخاتەوه و «دان» قورسه له شوێنی خۆی دەکەوێته خوار.* شەن کردن. هەڵاویشتن/2.
به خێرهاتن کردن
مست. مت.» خۆشی و بێشی کردن دەگەڵ میوان یا هەر کەسێکی تر که دێته ماڵێ یا شارێک و کەیف خۆشی پێشان دان له هاتنی. تێبــ.ینی: لەم کاتانەدا ڕستەی: بە خێر بێن، به خێر هاتن، یا خوا بە خێر بێن، سەر چاوان هاتن به میوانە کە دەگووترێ. ژنانی کورد لەم بابەتەوه کەس دەسکیان له دوو ناکا. * بە خێر هێنان.
به چاوەوه کردن
مست. مت.» به هێزی «چاوەزار» کەسێک تووشی ناڕەحەتی یا زیان کردن.:: هێنده کوتی: گوڵدانەکه جوانه جوانه ! تا به چاوەوە ی کرد و شکا.
بوختان کردن
«مست. لا.» قسەی ناڕاست وەپاڵ خەڵکی دان، کردەوەی وەها وەپاڵ خەڵکی دان که نەیان کردبێ.* «بک.» بوختان کردن. «جن.» بۆخت ڕخته.
بووک سوار کردن
مست. مت.» بووک لەبەر ماڵی بابی سواری «مایین» کردن تەسلیمی بووکێنیان کردنی تا بیگوێزنەوه ماڵی زاوا. تێبــ.ینی: ئەم کاره تەنیا لەناوی شیرەتان و دەوڵەمەندانی شارانی کوردستان باو بوو، بووکی فەقیرو هەژاران به پێیان دەگوێزرایەوه
بڕ کردن
«مست. لا.» بڕینی ڕێگا، لە شوێنێکەوه گەیشتنه جێگایەکی تر.:: ئەم کابرایه نەخۆشە بڕناکا بە پێیان بچێته کەرکووک، ئەم بارگینه لەکەنتەیه چۆن بڕدەکا بۆ پێنجوین.
بڕوێش کردن
[ ]
«مست. مت.» 1- باس ئیش نەکردنی «ئاش» که لەباتی ئەوەی گەنم بکا به ئارد، هەرەر قەڵت و بڕی کا «تم: بڕوێش/٢» ئاشەکە ئیمڕۆ بڕوێش دەکا باش «ناهاڕێ». 2- قسەی بێ ڕێ و جێ کردن.کوڕه کابرا دەبیبڕ ەوه، ئەو بڕوێش کردنەت لەچییه؟ بۆ چی قسەکانت هیچیان به سەر هیچەوه نیه ؟.
بژار کردن
«مست. مت.» 1- هەڵکێشانی گییای هەرزه و به زیان له باخچه و کشتوکاڵ. 2- خاوێن کردنەوەی هەمووشتێ لەو شتانەی هاوجسنی خۆی نین. «عا.» تطهیر، تنقیح.