تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



با دەرکردن
[[با + دەر + کردن]]
(مست. مت.) ١- بە دەستووری کۆنی کوردەواری، چوونە سەر چاک و پیران بۆ چارە کردنی نەخۆشی باداری (ڕۆماتیزم). هەموویان چوونە سەر پیری شەوکێڵ با لەخۆیان دەرکەن. ٢- کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە و...ی فووکراو بۆ ئەوەی هەواکەیان لێ بێتە دەر و بپووچێتەوە.
باراش لێکردن
(مست. مت.) بردنی (باراش) بۆ (ئاش) و کردنی بە (ئارد) * باراش هاڕین.
بارکردن
(مست. لا.) ١- خۆسازکردنی کاروان و (بار) خستنە سەرپشتی وڵاغان *بارلێنان. ٢- کۆچ کردنی ماڵێک یا خەڵکی شوێنێک لە جێگەیەکەوە بۆ جێیەکی دی. ماڵی مام برزۆ دوێنێ باریان کرد. دە ڕۆژی تر باردەکەین دەچینە هەواری. ((ماڵم لێرە باردەکا، دەچمە دار و بێ داری + هەرکەس تۆی ناوێ بەردی لێ بارێ)) (فۆلکلۆر). ٣- (مج.) موتڵەقی گواستنەوە و ڕۆیشتن. ٤- (مست. مت.)، (کن.) زیاد لە توانستی خۆی کار بە کەسێ ئەسپاردن بۆ جێبەجێ کردنی.
بانگی محەممەدی به ئاشکرا خۆشه
باهەڵکردن
«مست.، لا»، تم: باهاتن.:: بایەکی تووند هەڵیکرد و سەیرانەکەی لێ تێک داین.
باوبژ له زگی خۆ دەرکردن
«کن» تووڕ بوون و هەڕەشه و گوڕەشه کردنی بەقسه:: لێیگەڕێن با هەر چی باوبژی لەزگی دایه دەری کا. تێبــ.- ئەم کینایەیە له لەئەسڵا بە مانای «تڕ کەندن» ه «تم:٣- با/٣» بەڵام ئێستا ئەم مانایەی لەدەست داوه و تەنیا بۆ بە سووک حیساب کردنی کەسێک بەکار دێت، هەروەکوو هەڕەشە و گوڕەشەکانی به «تڕکەندن» دابێنن.
باوەڕ پێکردن
«مست،. مت.» ١-قسەی کەسێ بەراست زانین و هەرچی بیڵێ بە حەقیقەت دانان. ٢- قبووڵ کردنی قسه، خه بەر،... و بە ڕاست دانانی. *باوەر پێ بوون، بڕواپێکردن.
باوەڕکردن
«مست.لا.» ١- بە ڕاست زانین:: باو ەڕ ناکەم ئە م ئیشه وابێ چونکووو ئەم پیاوه درۆزنه ٢- تەقدیرکردن، دوودڵ بوون لەڕوودان یا نەدانی کارێک:: باوەڕ ناکەم هێشتا هاتبێتەوه ماڵێ ٣-دانان، به خەیاڵدا هاتن.:: قەت باوەڕم نەدەکرد ئەم کابرایه وابێ زۆر بە زیرەکەم دەزانی. *بڕوا کردن.
باڵاکردن
(مست. لا)، (مک.)، ١-زیاد بوونی درێژایی بەژنی ئادەمیزاد. ٢-(کن.) گەورە بوونی مەعنەوی.: زۆرم پێ خۆش بوون بوو تەشریفتان هێنا، باوەڕ فەرموون گەز گەز باڵام کرد ٣- بەرز بوونەوە ی گژوگیا، هەڵچوون و گەشەکردنی شیناوەرد.
برین لێکردن
«مست.، مت.» تم: بریندار کردن:: وەبەر خەنجەردانی دا تا توانیمان دەستی بگرین هەژده برینی لێکرد.
بن بڕکردن
«مست. مت.» 1- ڕێشەدەرهێنانی گیاو گۆڵ و دار و در خت. 2- «مج.» دوایی پێهێنانی کار و مەسەلەیەک، بڕینەو ی کێشه و هەرایەک بەیە کجاری * «سیم.، سن.» بنەبڕکردن.
بنه بڕکردن
«مست. مت.»، «سیه.، سن.» تم: بن بڕ کردن.
بوختان پێکردن
«مست. مت.» بە ناڕاست قسەیەک یا کارێک دانه پاڵ کەسێ.:؛بوختانی پێدەکەن. بۆختانی پێ کرد گوتی هەزار تمەنم قەرزداره.
بڕوا پێکردن
«نا.»، «مک.» تم: باوەرپێکردن.
بڕواکردن
«مست. لا.» تم:باوەرکردن.
بڵاوه لێکردن
«مست. لا.» تم: بڵاوەکردن.
بڵاوکراوه
«نمف.»، «تت» نشریات، منشورات. تێبــ.- ئەم وشەیه تەنیا له کاروباری سیاسی و چاپ کردنی کتێبــ. و ڕۆژنامه و.... بەکار دێت، و دەبێ له مەسدەرهی تێکەڵی «بلاو کردنەوه» داتاشرابێ، بۆیه د ەبێ ئەسڵەکەی «بڵاو کراوەوه» بێ و لەبەر ئەوەی بەم شکڵه لە سە ر زمان قورسه، هەر زۆر زوو بە چەند ساڵێک خۆی کورت بۆتەوه و پیاو وادەزانێ که له مەسدە ر ەکەی «بڵاو کردن» داتاشراوه.
بۆڵەکردن
«مست. لا.»، «سن.» تم: بۆڵاندن.
بە ئاشکرا
«بنتـ.» ١- بێ پێچ و پەنا. ٢- بێ دەڕوو دامان. ٣- بە دەنگی بەرز. ٤- بێ داپووشین و پەردەبەسەردادان.: ئەمریکا بە ئاشکرا شەڕ بە دنیا دەفرۆشێ. ● «بانگی محەممەدی بە ئاشکرا خۆشە» : کاری چاک نابێ بشاردرێتەوە. «مانگا بە دزی کەڵ دەگرێ، بە ئاشکرا دەزێ»، هیچ شتێک تا سەر دە پەردەدا نامێنێتەوە.
بەئاشکرایی
«بنتـ.» تمـ: بە ئاشکرا «ئاشکرا».