تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆ ژۆ
[[1-بۆ+ئاژو «ئاژنین» ]]
«ست.»، «مک.، سن.، سیه.» 1- حاڵی ئالیکی پاش ئاخوڕی وڵاغی بەرزه کە بۆنێکی تایبەتی لێ پەیدا دەبێ و واز له خواردنی دێنێ و ئەگەر بکرێته بەر وڵاغێکی دیکەش نایخوا. 2- «مج.» حاڵی هەموو کارێکی که به شێوەیەکی ناڕاست دەسکاری کرابێ و لەبەر چاوی خەڵک کەوتبێ. «عا.» مبتذل. تێبــ.- بەو جۆرەی مردۆخ «تم:ب1، ل- 198» نووسیویه دەبێ ئەسڵی ئەم وشەیه له [ بۆ + ئاژۆ] پێکهاتبێ، من لام وایه کەرتی «ئاژۆ» ڕەگی مەسدەری «ئاژنین» بێ که مانای وشەکه دەبێته «بۆئاژن» شتێکی «بۆ» ئاژنیبێتێ و چووبێته ناو هەموو کەلێنێکەوه «هس.:سووژناژن، دەرزی، ئاژن». جا ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم دەتوانین بڵێین که ئەم وشەیه یەکەم وشەیه که له تەرکیبڕا ڕەگی مەسدەری «ئاژنین» له باتی ئەوەی وەکووخۆی «ئاژن» - بمێنێتەوه گۆڕانێکی به سەردا هاتوەوه و بۆته «ئاژۆ» .
وە باژۆر کەوتن
(مصت. لا.) هەوا و کەلکەلە کردنی کارێ کەوتنە سەری کەسێ: نازانم نەوزاد بۆچی وەباژۆر کەوتووە هەر د ەیەوێ بچێتە شار.ئە م کچە وەباژۆر کەوتووە بۆ مێرد کردن.
ئاژۆتن
«مستـ. متـ.»، «بکـ.» ١- لێخوڕینی ئەسپ و هەموو جۆرە وڵاغ و گیاندارێ. ٢- لێخوڕینی ئوتۆمبیل و تڕاکتور و ئەو جۆرە شتانە «پاش ئەوەی ئوتۆمبیل و... لە کوردستانی عێڕاق پەیدا بووە، بە کار دێت». ٣- شتێک وە پێش خۆدان و بۆ پێشەوە ڕادانی: ڕانەکەمان ئاژۆت. جۆتەکەی باژۆن «بئاژۆن». ٤- خێرا ڕۆیین □ «سوبح حەیا ئێڤاری باژۆین»، «ژابا ــ ٨».
ئاژۆتی
[[ نە + ئاژۆتی ]]
«ستـ.» زەویێکی بەکەڵکی کێڵان نەیێت. «تمـ: ژابا ــ ٤١٤». تێبــ. ــ وەکوو دەبیندەێ ئەم وشەیە لە دوو بەش ــ «نە، نا» کە ئامرازی «نەفی» یە و «ئاژۆتی» لە قاڵبی «نمفـ.» ی مەسدەری «ئاژۆتن» دایە ــ پێکهاتووە و دەبێ مەعناکەی «نەکێڵدراو» بێ نەک ئەوەی بە کاری کێڵان نایە. * ڕانن «جنـ.» لیخورین، هاژۆتن. تێبــ.: «... «ئیژا» کە بە مانای تێکۆشان و دڵنییایی و غیرەتە لە بەندی ١٠ی هاتی ٤٩ و بەندی ٨ی هاتی ٥٠ و بەندی ١ی هاتی ٥١ تووشی دێین و لە بەندی ٥ی هاتی ٤٩دا مانای بەختیاری و بە ئامانج گەییشتن یا بەری تێکۆشان و ئەنجامی هەوڵ و کۆششە کە دەکا بە ئامانج گەیین و بەختیاری، «ئاژو» ش هەر بەو مەعنایە لە نەبدی ٧ی هاتی ٥٣دا بە کار هاتووە...» «پد: یگد ــ ١٧٧».
ئاژۆدان
[[ ئاژۆ + دان ]]
«مستـ. متـ.» بردنە دەرەوەی ئاژاڵ بە شەو بۆ لەوەڕاندن، لەوەڕاندنی شەوانەی ئاژاڵ لە کێو: ئەمە چەند ڕۆژێکە ڕانەکە ئاژۆ دەدەین * شەوبەکێو.
باژۆر
[[3- - با/ 1ئاژۆ (ئاژۆتن) + 2 -ئە /2]]
(نت)، (مک) ئەم وشەیە تەنیا لە مەسدەری(وە باژۆر کەوتن) دا د بیندرێ و نەبیستراوە، به هیج جۆرێکی تر دەکار بکرێ، لە کەرتەکانی ئەم وشەیە من وا تێدەگەم کە مانای (ئەوی (با) دەئاژوێ) بێ.
بژۆڵ
«نا.» تم: برژانگ.