تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاودڕکە
«نتـ.» تمـ: ئاودڕ.
باوەڕکردن
«مست.لا.» ١- بە ڕاست زانین:: باو ەڕ ناکەم ئە م ئیشه وابێ چونکووو ئەم پیاوه درۆزنه ٢- تەقدیرکردن، دوودڵ بوون لەڕوودان یا نەدانی کارێک:: باوەڕ ناکەم هێشتا هاتبێتەوه ماڵێ ٣-دانان، به خەیاڵدا هاتن.:: قەت باوەڕم نەدەکرد ئەم کابرایه وابێ زۆر بە زیرەکەم دەزانی. *بڕوا کردن.
باڵەفڕکێ
[[1١-باڵ/١+٣-ئه‌/٢+فڕ «فڕین» +٥-ئه‌/١]]
«نت» فڕینی کەم ماو ەی مەلێکی تازە باڵی گرتبێ. هس.: باڵەتەپه.
بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.
بزڕکاو
«نمف. بزڕکان.» 1- شیر یا ماستێکی تێکچووبێ. 2- ئینسانێکی ڕەنگی پەڕی بێ.:: ئەم ماسته بزڕکاوه چیه کڕیوته؟ ئەوه بۆوا بزڕکاوی.
بن بڕکردن
«مست. مت.» 1- ڕێشەدەرهێنانی گیاو گۆڵ و دار و در خت. 2- «مج.» دوایی پێهێنانی کار و مەسەلەیەک، بڕینەو ی کێشه و هەرایەک بەیە کجاری * «سیم.، سن.» بنەبڕکردن.
بنه بڕکردن
«مست. مت.»، «سیه.، سن.» تم: بن بڕ کردن.
بڕکه
[[ بڕ+ ئك+5-ئه‌/1]]
«نت.» بنجی هێندێک گیا و شیناو ەرد که «بەر» یان هەیەو بەرز نابنەوه و لەشوێنی خۆیان بەولاولادا تەرز داوێژن.:: بڕکه شووتی، برکه ترۆزی، بڕکه خەیار.
بەردڕکانە
[[ 6-به‌ر +دڕ «دڕان» +ئك+ئانه/2]]
«نت.» هەر شتێکی وەکوو پاره، جلوبەرگی کۆن که لەکاتی دە بە رکردنی بەرگی تازه بدرێ بە کەسێ یا میواندارێکی بە و بۆنەوە بۆ دۆست و ڕەفیقان بکرێ. تێبــ.ینی: ئەم ڕەسمه لەنێو ئاغاواتی کوردا باو بووه کە جلکی تازەیان بۆ خۆیان دەکرد، کۆنەکەیان دەدا بە دەست و پێوەند.
بەردەشۆڕکردن
«مست. مت.» شووشتنەو ەی هێندێ دانەوێڵەی و ەکوو برنج، نیسک، ساوار و... بۆ ئەوەی وردەبەرد و زیخ وشتی دیکەی لەم بابەتی، کە تێیاندا هەبێت جیاببێتەوه. تێبــ.ینی: ئەم کاره بەو جۆره دەبێ کە دانەوێڵەی مەبەست دە ئامانێکی پەل دەکەن و ئاوی وەسەر دەگێڕن و پاشان لاری دەکەنەوه بۆ سەر دە فرێکی دیکه و دانەوێڵەکه چونکوو سووکتره لە بەرد دەگەڵ لووزەوی ئاوەکه زووتر دەڕژێته ناو د ەفری دووەم و بەرد و زیخەکە لە بنی دەفری یەکەمدا دەمێنێتەوه، ئەم کاره ڕەنگه دوو سێ جار دووپات بکرێتەوه تا دانەوێڵەکه بەردی لێ دەبڕێ. ب» یەکێک له شێوەکانی جیا کردنەوەی «زێڕ» له زیخ «لەو شوێنانەی که زێر دەگەڵ زیخ تێکەڵاوه» بەردە شۆڕکردنە.