تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕنده
[[بڕ «بڕین» + ئنده]]
«نفا.» .، سفا.» تم:ببڕ.
بڕنووتی
[[ ممر. تو:بوڕون ئوتی+گییای لووت]]
«نت.» «سنسیە.، مک.» هەندێ داو ود ەرمانی بۆنخۆش تێکەڵ دەکرێن، بە پته وە بەر لووتی هەڵدەدەن، ئینسان و ەپشمین دەخا و بۆره «کەیف» ێکیش لەسەر ساز دەکا. «عا.» انفیه.
بۆهەڕنەهووت
[[؟]]
«نت.»، «کعر.» بۆنێکی ناخۆشی و نامەعلووم.
ئیشکەڕن
[[ئیشک + ئە+ڕن (ڕنینەوە)]]
(نت.) ١- کاری ڕنینەوەی خوری و مووی کەوڵی مەڕ و بزن کە بە زیندوویی نەبڕابنەوە. ٢- (مک.) یەکێکە لە عناسری یاری (میرمیرێن) کە تا بیست سی ساڵ لەمەوپێش لە کوردەواریدا باو بوو. تێبــ.- ئیشکەڕن زەلامێک بوو جلکی سەیری دەبەر دەکرا، ریشێکی گەورەیان لە خوری بۆ دەکرد، کوولەکە ئاوییەکی درێژۆکەی لە باتی کڵاو دەکردە سەر و گۆپاڵێکی گەورەی بە دەستەوە دەگرت، ئەم پیاوە دوو ئیشی هەبوو، یەکیان جێبەجێ کردنی هەموو فەرمانێکی میر، دووەمیان وەپێکەنین خستنی میر تا بە پێی ڕێ و شوێنی یارییەکە لە میرێتی بکەوێ.
باڕن
[[با + ڕن (ڕنین)]]
(نت.) کڕێوەی بەفر بێ ئەوەی لە هەوران ببارێ، بەڵکوو بایەکی بە قەوەت لە شوێنێکەوە بەفر هەڵدەگرێ (دەیڕنێ) و بۆ بەرزایی دەبا کاتێ دەگاتە جێگایەکی وا کە بایەکە تەوژمی کەمە دەبارێتەوە سەر زەوی و چەشنی کڕێوە دێتە بەرچاوان. بەرخی بابم ئەمە کڕێوە نییە باڕن دەکا.
بۆدڕن
[[1-بۆ+دڕن؟]]
«نت.» 1- بۆنی چڵکنی که له لەشی ئادەمیزاد و جلوبەرگی دێت. 2- بۆنی ئاڕەقەی بنەنگڵ و قاچ و.... *«سن.» بۆ کڵێشه. «با.» بێهن قتک.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.