تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڕاییش
[[ پهـ: ئاراییشن] ]
«نمسـ.» ١- ڕازاندنەوە. ٢- جوان و ڕێک و پێک کردنی شتێک یا کەسێ. ٣- خشڵ و ئەسپابی جوانی بە خۆوەکردن □ «کچی پاتشای بە حەوت قەڵەم خۆی ئاڕاییشن دابوو...» تێبــ.: ئەم وشەیە لە دوای «ش» ەکەیەوە «ت» یەکی هەیە، بەڵام لە بەر قورسی، یان فڕێ دەردێ یان بە حاڵ دەردەکەوێ □ . چیشبەن ئاڕاییش سەر تا وە دامان مەر خاڵۆم وەعەزم سەیر تان ئامان «مەولەوی: مکبـ ــ ١٤١».
ئاڕاییش دان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڕاییش. خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردن، خۆ ڕازاندنەوە «بۆ ژنان». حەوت قەڵەم خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردنی ژنان بە حەوت جۆرە کەلوپەلی خۆڕازاندنەوە: ١- خەنە. ٢- ڕەنگ «وەسمە». ٣- کل. ٤- سووراو. ٥- سپیاو. ٦- خاڵ. ٧- میل.
بەدڕایی
حمس.» به ڕێگە ی خراپه ڕۆیشتن، خاوەنی بیر و ڕای «له هەر بابەتێکەوه» چەوت بوون.