تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگه پشتی
«نت.»، «سیم.» تم: بەرگەسەرین تێبــ.ینی: پشتی جووره سەرینێکه.
بن پشک
«ست.» کچێکی به منداڵی ژن بەژنەی پێ کرابێ و بۆ برای یا هەر کەسێکی خزمی خۆی درابێ بە ژن.
به پشت
[[به/8+پشت]]
ست.» «مک.» حاڵی پەڵه گەنمێکی پڕ دانه چێندرابێ بەڵام خۆی لێکدابێتەوه و جێگای به تاڵی تێدا نە بیندرێ.
بەروپشت
«ست.»، «مک.» حاڵی جلک و کەلوپەل و... که به جوورێ دە بەرکرابێ یا داندرابێ دیوی ناوەوە یان «3- بەر» به دەرەوە بێت. * «سن.» بەراوپشت. «سیم.، بک.» بەرەواژ. «مک.» بەراو ەژوو. «جن.» چۆوارشه. «چەواشه».
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک ەی «چیت.» د ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە کی بێ.
باپشکێو
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچکۆلەی نێرتک دارە لە قولینچکی چاو دێت. * (کعر.) قینچکە سڵاوە. (سن.) قنچکە سەلام. (لو.) سیتکە سەلام. تێبــ.- لە کوردەواریدا وا باوە ئەگەر چاوێک ئەم زیپکەیەی لێ بێ، چاوەکەی دی بە (کل) دەڕێژن، گۆیا لە داخی ئەوەی نەیانڕشتووە چاک دەبیتەوە تا کلی تێکەن.
بەرواپشت
[[3- به‌ر/2+وا «=واژ» + پشت]]
«ست.»، «سن.» تم: بەروپشت.
بەرپشتێند
«نت.» جێگایەکە لە جلوبەرگی کوردیدا، دەکەوێته نێوان قەدەکانی پێشتێندیی کوردی و ئەو شوێنەی لەشی ئینسان که پشتێندی لێ دەبەسترێ.:: خەنجەرێکی دەسک ماهی دەبەر پشتێندی دابوو.