تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆق پێوەنان
«مست. مت.» پاڵ پێوەنان.
بە ئاواتەوەبوون
چاوەڕێی پێکهاتن و جێ بە جێ بونی مەبەستێک بوون: بە ئاواتەوەیە جارێک بچن سەری لێ بدەن.
بەختی وەک سەگ دەوەڕێ
کن.» هەر کارێکی دەستی بداتێ سەردەکەوێ.
بەختەوەر
[ به‌خت/1و 2+ئه‌وه‌ر]]
ست. مک.» خاو ن بەخت، کەسێ بەختی هەبێ.:: منداڵی بەختەوەرییه * «کعر.» بەختیار.
بەختەوەری
[[به‌ختەوەر+2-ئی]]
حمس.» تم: بەختیاری /1.
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەرجەوەن
[[؟]]
«نا.» «سن.» دیمەن، چاوەنداز «تم: مردۆخ، ب1، ل-139»، تێبــ.ینی: مردۆخ ئەم وشەیەی بەم جۆره مانا لێداوەتەوه که نووسراوه، بەڵام من وادەزانم که دەگە ڵ «بەرجەوەند و بەرژەوەند» ا یەک بن.
بەرخەوەند
«نت.»، «مک.» تم: بەرژەو ند.
بەرزەوەبوون
«مست..لا»، «سن.» تم: بەرزبوونەوه.
بەرژەوەند
[[؟]]
«نمس.»، «مک.» لێکدانەوەی کاران، وردبوونەوه و تێوەڕامان بۆ دیاری کردنی چاکی و خراپی. 2- «نا.»، «کعر.» مە سڵەحەت، لێوەشانەوە.
بەسەرزمانەوەگرتن
«مست.، لا.»، «مک.» زۆر گوتنەوەی قسەیێک یا باسێک:: ئەوه بۆچی باسی ئەو کابرایەت به سەر زمانەوه گرتووه و هەر دەیڵێی و دەیڵێیەوه.
بەسەرەوەنان
«مست. لا.» به یەک بین خواردنەوەی هەرشتێکی تراو «ئاو ماستاو، ئارەق و...و...» که دەقاپێک دابێ:: پەرداغەکەی هەڵگرت و به سەریەوه نا جامی دۆیەکەی به سەرەوەنا و تا چۆری لێ نەبری دای نەنایەوه «پیاڵەکەی نا بە سەریەوه و پێکێکی کەی بۆخۆی دروست کردەوه و وتی:» «بله:ژان، ل-95»
بەسەرەوەگرتن
«مست.، مت.»، گرتنی پیاوێکی بێگانه دەگەڵ ئافرەتێک له کاتی کاری تایبەتی ژن و مێردایەتیدا:: پیاویان به سەرەوه گرتبا نەک درۆی کردبا.
بەسەرەوەگەڕان
«مست.، مت.» 1- سەردان له کۆمەڵێ خەڵک که له چەند شوێنی دوور له یەکترین «بۆ هەر مە بەستێ بێ» .:: دەبڕۆ به سەر منداڵەکانەوه بگەڕێ مەبادا شتێکیان پێ بووبێ. 2- «مج.» مڵ و مۆ کردن، خۆ بەم و بەو بەخێو کردن.
بەقەوەت
[[كو.عا.]، [به/8+قه‌وه‌ت=عا.:قوة]، ]
«ست.» تم: به هێز.
بەڕێوەبەر
«نفا.»، «تت.» ئەو کەسەی کارێک هەڵدەسووڕێنێ. «عا.» موودیر.
بەگیروەستان
«مست. لا.» وەژان کەوتنی ئەندامێک یا جێگایەکی لەشی ئادەمیزاد و له کارکەوتنی * «مک.» ڕاگیران.
تێوەبەستن
«مست. مت.» تم: تێ بەستن /1.
١- ئەوەند
(بنت.) تم: ١- ئەوەندە.