تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای وەشت
(نت.) بایەکی سووکە کە بارانی بەدواوە دێت.
باوەشێن
[[٣-با/١+وه‌شێن «وه‌شاندن» ]]
«نت.» ئامرازێکە بەهێزی دە ست یا هەر هێزێکی تر بەم لاو لای خۆیدا دەجوڵێندرێ، ئەویش هە وای دەور و پشتی خۆی دەجوڵێنێ و فێنکی دەکا. تێبــ.- ساد ترین جۆری پارچە مقەبایەکە، بە دەست به ڕاست و چەپا د یجووڵێنن، جۆرێکی دیکەی هەیه لە پووشی خورما دەیچنن و دەسکێکی ڕێ دەخەن، بەڵام ئێستا باوەشێنی کارەبایی پەیدا بووه، جاران حەسیر یاشتێکی تری لەم بابەتەیان به میچی خانۆ وه هەڵداوەسی و پە تێکیان تێدەخست کەسێک دەیجووڵاند *«سن.» باڕووشە. پانکه.
ئاوەشکێنە
[[ئاو+ئە+شکێن «شکاندن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-کەلەبەرێکە، کاتێ کە ئاش دەخەوێنن دەیکەنە جۆگەی ئاشەوە، تا ئاوەکە نەچێتە سەر دۆڵاش و بە لایەکی دیکە دا بڕوا. ۲-بەرهەڵستێکی بچووکە. لەبەردەمی جۆگە و بەندان بە خۆڵ دەیکەن تا ئاوەکە ڕوو بکاتە ئەو لایەی مەبەستە. ٭ئاوبڕ/۲. ئاوژەنە.
ئاوەشی
[[؟]]
«مکـ.» ۱- «نا.» نەخۆشییەکە تووشی مەڕ دەبێ و گوانی دێشێ. ۲- «سـ.» حاڵی پەڵە دەغڵێکی لەبەر بارانی زۆر یا داشتنی زۆر چڵ چڵ یا جێ جێی ئیشک بووبێ.
ئاوەشی بوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی گوان ئێشە هاتنی مەڕ. ۲-ئیشک بوونی هەندێ شوێن یا چڵی پەڵە دەغڵێک کە زۆر ئاودار بێ یا بارانی زۆری بە سەردا باریبێ.
باوەش پێدا «پێا» کردن
«مست. مت.» بە هە ر دوو دەست و گورج و گۆڵی پڕ بەشتێ یا کەسێکدا کردن:: هەر باوەشی پێداکرد و خستیه سەر شانی، باوەشی پێیا کردو دای بە ئەرزا.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
باوەش
[[نا]]
١- شوێنێکه د ەک وێته نێوان سینگ و دەستێک یا هەردوو دەست، کە لە شانەوه بۆ پێشەوه ڕاکێژابن و له ئانیشکا نیشەوه بۆ بەرسینگ نوشتابنه. ٢- ئەوە نده گیا، دار یا هەر شتێکی تری لەم بابەتە که پڕ بهو شوێنە بێ له ژماره «١» دا باسکرا.:: باوەشێک وێنجه بەرە دەبەر ئەسپەکەی که. کا غەفوور هەموو ڕۆژێ د ەچوو سێ چوار باوەش داری دەهێنایەوه *«مک.» ئامێز. «بک.» هەمێز، هەمبێز.