تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخت وەرگەڕان
[[ بەخت+وه‌‌رگه‌ڕان]]
مست. لا.»، «مک.» چەواشەبوونی ئەحواڵی کەسێک لەباشی ڕا بۆ خەراپی.::دە ک ڕەببی تەخت و بەختی و رگەڕێ
ئیفادە وەرگرتن
[[ئیفادە + وەرگرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) پرسیار کردن و قسە دەرکێشانی یەکێکی ڕەسمی (محقق) لە کابرایەک دەربارەی مەسەلەیەک. * (کئێر.) ئیستینتاق کردن، بازجۆیی.
ئیلهام وەرگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بە تەئسیری کەسێ یا شتێ کارێ کردن. کردنی کەسێ یا شتێ بە سەرچاوەی بیر کردنەوە و مەبەست لێ ئەستاندن. نالی لە حەبیبەی ماڵیاوا ئیلهامی وەردەگرت، خانی بۆ (مەم و زین)ەکەی لە بەیتی (مەمی ئالان) ئیلهامی وەرگرتووە.
بە ئامانەت وەرگرتن
«مستـ. متـ.» خواستنەوەی شتێک لە کەسێ، کە پاش مەیسەر کردنی کار و جێ بە جێ بوونی مەبەست بیدرێتەوە. * ئەمانەت «بۆ هەمووی»
باوەرێن
[[٣-با/١+وژ‌رێن «وه‌راندن» ]]
«مک.» ١- «ست.» حاڵی میوەیەکی بەهێزی «با» له درە خت بووبێتەوه و کەوتبێته خوار. تێبــ.- ئەو جووره میوەیه پەسەند نییه و لەمیوەیە کی بەد ەست لێکرابێتەوه هەرزانتر دەفرۆشرێ، بۆیه میوە فرۆشان ئەگهر بیانهەوێ بڵێن میوەکەیان هەرزانه هاوار دەکەن: «و رە هەڵیگرەوه بەنرخی باو ەرێنی» ٢- «نت.» هەر مێوەیێکی بەم جووره ل ه دار بووبێتەوه.
ئاوەوەرە
[[ئاو+ ئە+وەر «خواردن» +ئە]]
«نتـ.»، «هو.» تمـ: ئاوخورە/۳.
باڵوەرە
[[٣- با/٤+لۆرە (ند.)]]
(نت.)، (کعر.) جۆرێ گۆرانی کوردییە. تێبــ. - ژنانی کورد، کاتێ لە چیا و شاخ و داخان بە دەم ئیش، ڕۆیشتن یا دانیشتن ماندووو حەساندنەوەدا، گۆرانی دەڵێن گەردەنی خۆیان دەکەنە ئامرازی مووسیقا بۆ پەنجەکانی د ەستییان گرد دەکەنەوە و بە هەوای گۆرانیەکەی دە یڵێن لە دەمارەکانی ملیان دەدەن و لە (گەرو)شیان هەر بەعەینی هەوا دەنگی (ئەو وە وە،...،...) دەردەخەن و لەنێوان پەنجە لە گەردن دان و(ئەوەوە) دا وشەکانی گۆرانیەکەیان درێژ دەبێتەوە و پیاو کەمتر تێی دەگا. جاروبارەش کە دوو دەستە کچ یا ژن لە و شانەوشانی شاخێ یا ئەوبەرەوبەری دۆڵ و د ەڕەیەک تێک هەڵد ەگون، دەستەیەکیان د ست دەکا بە (باڵۆڕە لێدان) و ئەو ی دیکەشیان بۆی دەگێرێتەوە و لە ناو یانا دەبێتە بەین بڕکێ و هەر دەستەیەی تێدەکۆشێ (بالۆرە)ی درێژ تر و خۆشتر بێ. ٢-(مج) قسەی بەقەو کە کەس تێی نەگا.
بووڵەوەره
نت.»، «؟» تیژاوی خۆڵەمێشه، بەناو ڕەزان و بن دار و درەختاندا دەیڕشێنن، بۆ لەناو بردن و قڕ تێخستنی هێندێ جڕ و جانەوەر «وەکوو کرم و...» یا ئیشک کردن و سووتاندی «کیمیایی» گژو گیا ی زیانۆ. تێبــ.ینی: آ» من ئەم وشەیەم له «فیش» ەکاندا نووسیوه ماناشم لێداوەتەوه، بێ ئەوەی دیاری بکەم له کێم بیستووه یا له کوێم وەرگرتووه و له چ ناوچەیێکی کوردستان دەیڵێن، ڕوانیمه هەموو ئەو قامووسانەش که لەبەر دەستمدان و له هیچیاندا نەمدۆزیە وه و که تێشی دەفکرێم به وشە یەکی ڕەسەنی کوردی دەهاتە بەرچاو، بۆیه نووسیم. ب» کەرتی «وە ر» که له م وشەیەدا دەیبینن له زمانی پەهلەویدا به شێوەی «ڤەر» چەند مانای هەیه که یەکێکیان «خۆڵەمێش» ه هاوتایەکی زۆر نزیکیشی هەر له پەهلەویدا هەیه ئەویش «ڤەڕ» ه «تم: فره، پفا، ل-450» دوور نیه کەرتی «مڕ» لە وشەەی «بوڵەمڕ» دا هەر «قەژ» ی پەهلەوی بێ.
بەختەوەری
[[به‌ختەوەر+2-ئی]]
حمس.» تم: بەختیاری /1.
ئەوەر
(پب.) بە دوای ناوانەوە دەلکێ و دەیانکا بە ناوێکی تازە یا سفەت و مانای (خاوەن)یان لێ زیاد دەکا. بەختەوەر (بەخت)، پەلەوەر (پەل، پەڕ)، جانەوەر (جان)، چەنەوەر (چەنە)، دەمەوەر (دەم).
بارنەوەر
(ست.) تم: بارنەبەر.
باوەر
[[؟]]
«نا.»، «سن.» بەرزایی دەوری دووکانی کشتوکاڵ، که دەبێته هۆی ئەوەی ئاو له «کەردوو» دا ڕابوە ستێ و ڕێگایەکیشە خەڵک هاتوچۆی بە سەردا دەکەن «تم: مردۆخ، ب، ل -١١٣». هس.: بانه /٢.
بەختەوەر
[ به‌خت/1و 2+ئه‌وه‌ر]]
ست. مک.» خاو ن بەخت، کەسێ بەختی هەبێ.:: منداڵی بەختەوەرییه * «کعر.» بەختیار.