تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕوێشێن
[[بڕوێش + ئێن]]
«نت.»، «سن.» چێشتی شلەی بڕوێش.* «مک.» شلە بڕوێش. تێبــ.- لەبەرگی یەکەمدا هەرچەنده بۆ دوو پاشبەندی «ئێن.» و «ئێنه» وتراوە کە لە «ناو» و «سفەت» ناوێکی تازه پێکدێنن، بەڵام لەبیرچووه ئیشەکه تۆزێ زیاتر وردکەینەوه و بڵەین کە ناوی گەلێ چێشتی شلەی کوردەواری بەمانه دروست دەبێ: نیسکێن، نیسکێنه، ماشێن، ماشێنه، ترخێنه.
بژوێن
[[؟]]
«ست.»، «مک.» 1- گیای زەمەند و چڕ.2- لەوەڕگەیێکی گیای زۆر بێ.:: لەوەڕەکەی بژوێنه.* «بک.» بژوون. «تم:ژابا-51». هس.: «با.» بژوون = خاوێن، پاک، هس.: «مک.» دژوێن+ چڵکن، پیس.
بۆمبا هاوێژ
[[بۆمبا+هاوێژ «هاویشتن» ]]
«نت.، ست.»، «نت.» فڕۆکەی شەڕ که «بۆمبا» هەڵدەگرێ و بە سەر شوێنێکدا بەردەداتەوه «بۆمبارانی دەکا». تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر بەتەنێ دەکار کرا «ناو» ە ::بۆمبا هاوێژەکانی عێڕاق ئە گەر لەپاش ناوی «فڕۆکه» شەوه هات ئەوه سفەته:: فڕۆکەی بۆمبا هاوێژ. فڕۆکه بۆمبا هاوێژەکان.
بە ندەخوێن
[[ 5- به‌ند + ده‌خوێن] ]
«نت.» «سیم.» هەر هەودا و بەنێکی دە پزووی دەرپێ، پانتۆڵ، ڕانک و پێچامه هەڵبکێشرێ بۆ ئەوەی لە ناوقەدی ئینسان توندی کا. «مکبک.، زا.» دۆخین «مەنگووڕایەتی» دیخوون.
بەدوێژ
«ست.0» «سن.» تم: بەدگۆ.
بەرداوێژ
[[ به‌رد/1 +ئاوێژ «ئاویشتن» ]]
(نت.) مەسافەیه، ئەوەندەی یەکێک له شوێنێکەوه بەردی بیگاتێ، زۆرترین له60/70 میتر تێ ناپەڕێ::لێرەڕا تاهۆو داره دوو بەرداوێژ دەبێ و نابێ.
بەردەنوێژ
«نت.» تەڵەبەردێکی پانه یا (چە ند دانەیەک) لەکەنار حەوزی مزگەوتان و کانیاوی سەر ڕێگا و بانان جێگەی بۆ خۆش دەکەن و دایدەنێن، نوێژی لە سە ر د ەکرێ.* تات، تاتەنوێژ.
ئاڵقە لە گوێ
[[عا. کو.]]
«ستـ.» ١- گوێ لە مست، گوێ ڕایەڵ، کەسێکی بە قسەی کەسێکی تر بکا، ٢- «کنـ.» بەندە، غوڵام، عەبد. تێبــ. ــ لە دەورانی بەندەداریدا کە مرۆڤ وەکوو کاڵا دەکڕدرا و دەفرۆشرا بۆ ئەوەی «بەندە» و ئەوانەی عەبد نەبوون لێک جیا بکڕیتەوە، ئاڵقەیێکیان لە گوێچکە یا ملی «بەندە» کان دەکرد. چی بووترایە: بەندە و عەبدی فڵان کەس یان بیگوتیا: ئاڵقە لە گوێی وەکوو یەک بوو. * ئەڵقە بە گووش، ئەڵقە لە گوێ.
ئایشە گوێ درێژ
«نتـ.»، ۱- «مکـ.» یەکێکە لە و مەوجوودە خەیاڵییانەی کە لە فۆلکلۆڕی کوردیدا باس دە کرێ. ئەمەیان لە موکریان دایکان مناڵی پێ دەترسێنن، ڕەنگە هەر لەبەر ناوە سەیرەکەی بێ.: ڕۆڵە بنوو ئایشە گوێ درێژ هات. ۲- «سیمـ.»، «کنـ.» کەر.
ئێرە و ئەوێ
(کن.) جێگا و شوێنی نامەعلووم. ڕەحەت دانیشە هێندە ئیرە و ئەوێ مەچۆ. بەس ئیرە و ئەوێ بکە.
ئەسکوێ
«نا.» کەوچکێکی گەورەیە لە دار دروست دەکرێ دەسکی درێژە، تەنیا بۆ چێشت لێنان دەبێ. " «لە هەموو دیزەیەکا ئەسکوێیە» «کنـ.» خۆی لە هەموو ئیشێک هەڵدەقوتێنێ. ٭ «بکـ.» هەسکوو، هەسکە، هەسک «تم: ژابا- ۴۴۴وکفـ- ۳۱۴» هس.: ئوسکرە «فر.» گڵێنەی ئاو خواردنەوە.
ئەوێ
[[ئەو+ئێ]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ شوێنێکی دوور. // ئەمێ. ((... بۆ کاروباری ئەوێ دایرەکیان دانا بە ناوی...)) (قزڵجی: پێکەنین-٤٩).
ئەڵقە لەگوێ
[[عا. کو.]]
(ست.)، (سن.) تم؛ ئاڵقە لەگوێ.
بابانت شێوێ
(کن.) تم: بابانت خرابێ.
بانگ بە گوێ دادان
«مست.، مت.» خوێندنی ئەو دووعاعایانەی کە له دینی ئیسلامدا بۆ «بانگ /٢» دیاریکراوە. لەبن سەری منداڵی ساوای تازه لەدایک بوو. تێبــ.- ئەم کاره چەند ڕۆژێ پاش بوونی منداڵ دەکرێ، شەوێک به پێی حاڵ خێزانه خاوەن منداڵەکه، دۆست و خزم و کەسی خۆیان و مەلایەک بانگ دەکەن بۆ نان خواردن و ناونانی مناڵەکەیان قۆنداغەکەی منداڵەکە لەشوێنێک دادەنێن و «مەلا» لەلای ڕاستی سەری ڕا دەو ستێ و بانگ دەدا، پاشان به د ەنگێکی بەرز ئەو ناوه دەڵێ کە دایک و بابی منداڵەکه پەسە ندیان کردوه و دەبێژێ: «ئەو ناومان نا...».
بنانگوێ
[[بن/6+2-ئان/1+گوێ]]
«نت.»، 1- پشتی گوێچکه، نێوان لالەی گوێجکه و کاپۆڵی سەر بەلای پشتەوەدا. 2- «مج.» زۆر نزیک.:: مردن له بنانگوێیانه. له بناگوێی دەنگی دایەوه.* «سن.» بناگوێچکه، بنگوێ، بنگوێچکه. «سیم.» بناگوێ. «بک.» بناگوه.
بەگوێ دادان
«مست. مت.» به شێوەیێکی ناڕاستەوخۆ، مەبەستێک دە کەسێ گەیاندن.:: وا دیاره هێندێ قسەیان بە گوێ دا داوه.