تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوێشک دان
«مست.، لا»، «کعر.» تووشی حاڵەتی باوێشک بوون *باوێشک هاتن.: مچۆل بەم نیوەڕۆیەش هێشتا خەواڵووه و باوێشک ئەدا.
باوێشک هاتن
«مست.، لا.»، «مک.» تم: باوێشکدان:: باوێشکم دەهاتێ، باوێشکم دێنێ.
باوێشک
[[؟]]
«نت.» داپچڕانی دە می ئادەمیزاد لەخۆیەوه. تێبــ.- حاڵەتێکه لەبەر حەز لە خەو کردن، خەواڵوویی یا خوماری بەسەر ئینساندا دێت و دەمی لەخۆیەوه بەش دەبێتەوه. ئەگەر لەبە ر خەو یا خەواڵوویی بێ، پیاو خۆی لەبەریەک د کێشێتەوه و دەستەکانی بەم لاولادا لەبەریەک بڵاو دەکا و دەیانهێنێتەوه سەر سینگی و هەندێ جار مستەکۆڵەیێکیش له سینگی خۆی دەدا.
بڕوێشه
[[ بڕوێش+5-ئه/1]]
«نت.»، «مک.» پرووشەی بەفر. هس.: «سن.» بڕوێش/3.
بڕوێشێن
[[بڕوێش + ئێن]]
«نت.»، «سن.» چێشتی شلەی بڕوێش.* «مک.» شلە بڕوێش. تێبــ.- لەبەرگی یەکەمدا هەرچەنده بۆ دوو پاشبەندی «ئێن.» و «ئێنه» وتراوە کە لە «ناو» و «سفەت» ناوێکی تازه پێکدێنن، بەڵام لەبیرچووه ئیشەکه تۆزێ زیاتر وردکەینەوه و بڵەین کە ناوی گەلێ چێشتی شلەی کوردەواری بەمانه دروست دەبێ: نیسکێن، نیسکێنه، ماشێن، ماشێنه، ترخێنه.
بڕوێش
[[؟]]
«نا.»، 1- «مک.» دانەوێڵەیێکه لەنێوان «گەنم» و «برنج» دا، ڕەنگی لە گەنم سوورتره و چەشنی برنج ڕوونه، دەنکەکانی وەکوو برنج لەناو کیفێک دایه «پەڕش»، به زۆری له کوردستانی ئێران ناوچەی موکریان دەچێندرێ، وەکوو برنج دەکرێ به «قبووڵی» و «پڵاو»، وەکوو ساواریش «به «شله» لێ دەنرێ: «شلەبڕوێش»، دەگەڵ گۆشت یا قاورمەشدا دهکرێته ناو دیزە و کیشمیش و پیوازی تێدەکرێ و پاش نانکردن دەیخەنه تەندوورەوه «تەندوور پڵاو». 2- «کعر.» 1» گەنمی بە دەستاڕ یا ئاش قەڵت و بڕ کرابێ، بۆ چەند جووره چێشتێک بەکار دێت. ب» وردە ی ساوار. 3- «سن.» بەفرێکی وردی ڕەقه که «دانه» کانی وەک بەفری تەر نەرم نییه. * « سن.» تەرزەلووکە، گژنیژە. هس.: « مک.» برۆشە، بروێشە. 4- «مج.» قسەی بێ سەرەوبەرە، قسەی ناڕێک کە هیچی بە هیچەوە نەنووسێ.
بڕوێش کردن
[ ]
«مست. مت.» 1- باس ئیش نەکردنی «ئاش» که لەباتی ئەوەی گەنم بکا به ئارد، هەرەر قەڵت و بڕی کا «تم: بڕوێش/٢» ئاشەکە ئیمڕۆ بڕوێش دەکا باش «ناهاڕێ». 2- قسەی بێ ڕێ و جێ کردن.کوڕه کابرا دەبیبڕ ەوه، ئەو بڕوێش کردنەت لەچییه؟ بۆ چی قسەکانت هیچیان به سەر هیچەوه نیه ؟.