تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باویلێ
[[٣-با/١+هاتن]]
«نت.»، «سیم.» تم: باییلکه.
بلوین
«نا.»، «کک.» تم: 2- بلوێر.
بەدخوویی
حمس.» 1- ئەنجامی کاری کەسێکی بەدخوو، ڕەوشت خراپی. 2- «مج.» فیز، تڕزلی.
بەراویته
[[٤-به‌ر/2+ئاویته «=ئاویشتوو» ]]
«ست.» حاڵی مەڕ یا بزنێ که بەچکەی به ناوەخت فرێ دابێ.
بەرهاویشتن
1- هاتنەدەری بەچکەی گیانداران و منداڵی ئادەمیزاد بە مردوویی له زگی دایکیان پێش ئەوەی مانگ و ڕۆژی خۆیان تەواو کردبێ.:: بەری.:: بەری هاویشت. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتربۆ ئادەمیزاد و (بەرفڕیدان) بۆ گیانداری تر بەکاردێت. *(مک.) لەبەرچوون. (سیم.) لەبارچوون. بەرفڕێدان. ٢- (کن.) سوێ بوونەوەی کەسێک بۆ خواردەمەنییەک کە یەکێکی دی لەبەر جاوی دەیخوا. کجێ دە تۆزێکی بەش بدەن خەریکە بەر داوێ.
١-ئاویە
«سـ.»، «سنـ.» تر: ۱_ئاوی/۱.
٢-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» قوڕ، کە بە شێوەیێکی تایبەتی گیرابێتەوە و کای لێدرابێ و شێلدرابێ، تا بۆ ساف و لێک و لووس کردن دە دیواری ژوورەوەی خانووی هەڵسوون، یا بە سەربان و دیواری دەرەوەیدا پان کەنەوە بۆ ئەوەی باران نەیان شوواتەوە و دڵۆپە نەکا ٭تەڕاو، سواخ، سواغ، شمشە، لەپە، بانەناو.
٣-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» ئامرازێکە بۆ پێکەوە جۆش دانی دوو مەعدەنان بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی ئاسنە، سەرێکی مشتووی داری تێگیراوە و سەرەکەی تری «هەوەم» ـێکی سێ سووچە بە لایەکدا شکاوەتەوە. بۆ جۆشدانی دوو مەعدەن پێکەوە، سەری ئەم ئامرازە لە کوورەدا سوور دەکەنەوە و ئەو دەرمان و ماددەیەی کە شت پێکەوە جۆش دەدا «قەڵایی، زەرد، نۆشاتر...» پێی هەڵدەگرن و چەند جارێک بە جەمسەری هەر دوو پارچە مەعدەنەکانیدا دەخشێنن تا لێک قاییم دەبن ٭«مکـ.» هاویە.
بژیوی
[[2-ب/2+ژی «ژین+3-ئی» ]]
«نت.»، «مک.» هەرچی بۆ ژیان پێویست بێ، هەر چی پێوەندی به ژیانە وه هەبێ:* «سن.» ژیوار.
ئارداوی
[[ ئارد+ ئاوی] ]
«ستـ.» حاڵی کەسێکی تۆزی ئاشی لێ نیشتبێ و سپی بچێتەوە. ● «شانی خۆی ئارداوی دەکا» «کنـ.» ئەو کەسەیە کارێکی نە کردبێ، بەڵام وای نیشان بدا کردوویە. ئەو کەسەی لە هیچی نەبوو خۆی تاوانبار پیشان دەدا.
ئارەقاوی
[ [١- ئارەق + ٢- ئاوی] ]
«سمفـ..» حاڵی کەسێکی زۆری ئارەقە کردبێ و جلک و لەشی تەڕ بێ: شامار هەموو لەشی ئارەقاوی بوو خۆی کرد بە ژوورا، هەموو گیانت ئارەقاوییە تا ئیشک نەبیتەوە دەرمەکەوە.
ئاوساوی
«حمسـ.». ئەنجامی ئەستووربوون.: ئاوساوییەکەی هێشتا نەنیشتۆتەوە.
ئاوڵاوی
[[ئاوڵە+ئاوی]]
«ستـ.» کەسێکە ئاوڵەی دەردابێ و چاک بووبێتەوە و شوێنی پۆرگەکانی بە دەم و چاو یا جێگەی تری لەشییەوە مابێ. ٭کونج. گڕوێ.
ئاوی ئاموون چێ
«کنـ.» تووک و نەفرینە: بڕوا و نەیەتەوه، چوونی بێ هاتنەوەی نەبێ. تێبــ. ـ ا» ئاموون ناوی چەمێکە لە ئاسیای ناوەندی «تمـ: هبێد، ل ـ ٢». ب» «چەمێکە بە قەراغ شاری «خواڕەزم» دا دەڕوا و لە نێوان تورکستان و خوراسان دایە»، «بوڕهان: عەبباسی، ل ـ ٥٢». ج» دوکتۆر معین لە باتی ئاموون «ئامووی، ئاموویه، ئاموو دەریا» دەڵێ و بە چەمی «جەیحون» ی دادەنێ کە لە باکووری خوراسانەوە بە دەشتی «ئامووی» دا دەڕوا. «معین: فەرهەنگ، جـ ٥، ل ـ ٦١».
ئاوی بابەقەتار
«نتـ.»، «مکـ.» ئاوی کانییەکە لە موکریان، خەڵک لایان وایە خواردنەوەی کۆخە و کۆخەڕەشە چاک دەکاتەوە و لە هەموو لایێکەوە بۆی دەچن و دەیهێنن. تێبــ. ــ بابەقەتار خۆی «چاک» ێکە لە دێی «خوراسانە» ٣٠/٢٠ کیلۆمەتر دوور دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی «مەهابات» و کانیاوەکە نیزیکی ئەم «شەخس» ەیە.
ئاوی بێ لغاو خواردنەوە
«کنـ.» کاران بە ئارەزووی دڵی خۆکردن و گوێ نەدانە هیچ کەس و هێچ شتێ.: وادیارە ئاوی بە لغاوی خواردۆتەوه، وەڵڵا بەسەریەوە ناچێ.
ئاوی حەیات
«نتـ.» ١- لە چیڕۆکاندا گوتراوە: ئاوێکە هەر کەس لێی بخواتەوە نامرێ. □ «دەچمە سەر کێوی ئاتێ، دێنم ئاوی حەیاتێ». ٢- «کنـ.» لێوی دڵدار «لە شیعر و ئەدەبیاتدا» □ «ئاوی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت» «تەحریکی تۆیه، گڕ، لە تەنووریش کە دێتەدەر» «سالم: گمـ. ل ـ ٦٧». تێبــ. ـ وا باس دەکرێ کە «خدر» ی پێغەمبەر لەم ئاوەی خواردۆتەوە و بۆیەش لە کوردەواریدا ناوی بۆتە «خدری زیندە». «ئەسکەندەر» یش بە دوای ئەم ئاوەدا ــ کە گۆیا لە مەڵبەندێکی تاریکی دنیادایە «؟» و ناوی تاریکستان «زوڵەمات» ە ـ هەڵوەدابووە.
ئاوی دەم
«نتـ.» لێک، لیکاو.
ئاوی زمزم
«نتـ.» ئاوێکە حاجیان لە «مەککە» ڕا بۆ متفەڕک دەگەڵ خۆیانی دێنن.
ئاوی سپی
«نتـ.» تمـ: ئاوی مرواری.
ئاوی شەو
«نتـ.» ١- ئاوێکە لە سەری شەوەوە دە گۆزە کرابێ، تا بۆ بەیانی سارد ببێ. ٢- «کنـ.» شتێ کە هیچ مایەی تێ نەچێ □ «لە ئاوی شەوێ پارێز دەکا». تێبــ. ــ لە ئیسلامەتیدا ئەوانەی هەر خەریکی عیبادەتن، نەفسی خۆیان دەمرێنن و هەوڵ دەدەن هەرچی نەفسیان ئیشتییای چوویه، نەیخۆن و نەیخۆنەوە و نەیکەن. جا ئاوی شەو لەبەر ئەوەی سارد و خۆشە و نەفس ئارەزووی دەکا، ئەم قسەیە سەرەوەی لە فۆلکلۆری کوردیدا هێناوەتەدی.
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئاوی قاچ داهاتن
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون.: ئەوەندە بە پێوە ڕاوەستاوە ئا وی قاچی داهاتووە. ئەوە چۆن ئاوی قاچی دانایە.
ئاوی مرواری
«نتـ.» یەکێکە لە نەخۆشیەکانی چاو، تانەیێکی بۆرباو بە سەر چاوا دەکشێ و بینایی کەم دەکاتەوه، یا هەر دەیفەوتێنی و پیاو کوێر دەکا. تێبــ. ـ ئەم نەخۆشییە لەو بەشەی چاو دەدا کە لە پشتەوەی ڕەشکێنەیە و کاری زەڕرەبینێکی بەروپشت زەق «عەدەسی موحەددەب» دەکا و تیشکی نوور لە سەری دەشکێتەوە و دەدرێ بە شەبەکەی چاو، ئەم جێگایەی چاو ئاوێکی تێدایە کە بە زمانی عیلمی «ئاوی شوشەیی» ناوه، لە نەخۆشی مرواریدا ئەم ئاوە ڕەنگی لێڵ دەبێ، وەکوو ڕەنگی سەهۆڵ یا «مرواری» لێدێ.
ئاوی چاو
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ١- ئاو/٣.
ئاوی چاو دان
«کنـ.» ١- ڕۆۆن کردنەوە و زاخاو دانی چاو بە تەماشای شتی جوان «ئافرەت، دیمەن،...» ٢- تمـ: ئاوی چاوسەندن.
ئاوی چاو داهاتن
«کنـ.» کوێر بوون، کەم بوونی بینایی.: هێندە چاوی بە کتێبــ.اندا چڕ داگرتووە وەختە ئاوی چاوی دابێ.
ئاوی چاوسەندن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.»، «سیمـ.» ترساندن و تۆقاندن، ترس وەبەر کەسێک نان، چاوترسێن کردن. * ئاوی چاودان/٢، «سنـ.» ئاوی چاوسەنن.