تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بەگوڕ
[[ب‌/2 + 1- گوڕ]، ]
«بنت.» به هێز، بەقەوەت، بە تووندی، بەتین و تاقەت.:: بەگوڕ خۆی هەڵاویشت و بەسەر دیوارەکەدا بازدی دا.
2-بەگوڕ
[[ به/8 +1- گوڕ ] ]
«ست.» حاڵی کەسێکی هێز و تاقەتی زۆری هەبێ.:: جوامێر پیاوێکی بە گوڕه.
ئاخوڕ
[ [ستـ: ئا ـ کوەرە، پهـ: ئاخوەر ]]
«نا.» چێگەیەکە لە ناو پێگە و تاوڵەدا، بە خشت یا بەرد و قوڕ هەڵی دەبەستن وەکوو قووڵکەیەک وایە کە هەندێ لە زەوی بەرز بێ، ئالیکی بۆ وڵاغ تێدەکەن، دەکرێ ڕێزێک بە تەنیشت یەکەوە هەڵ ببەسترێن یا یەکی درێژووکە هەڵ بەستن و چەند وڵاغی لە سەر ببەستنەوە. * «بکــ.» ئافر، ئافەر، ئاخل «ژاباـ کفـ.»، «هو.» ئاو ـ وڕ، دەمگە.
ئاوڕ
[[؟]]
«نا.» وەرگێڕانی سەر بە خێرایی، بۆ تەماشای کەسێک یا شتێک.: «ئاوڕێکی پاشەوە» کتێبــ.ێکی مێژوویی کوردە، حوزنی موکوریانی دایناوە.
ئاوڕ دانەوە
«مستـ. لا.» بە خێرایی سەر بۆ لای تەنیشت یا پشتی خۆ، وەرچەرخاندن و تەماشا کردن.: تا ئاوڕم دایەوە خۆی ون کرد. بە لاماندا تێپەڕی هەر ئاوڕیشی نەدایەوە.
ئاوڕ لێدانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» ۱-چاودێری کردنی کەسێ، بە تەنگ کەسێکەوە بوون: ۲-بە لوتف بوون لەگەڵ کەسێ ٭ئاوڕ وێدان.
ئاوڕ وێدان
«مستـ. متـ.»، «کنـ.»، «مەنگوڕایەتی» تمـ: ئاوڕ لێدانەوە.
بەگوڕەگوڕ
[[ به/8+ 2- گۆڕ +3- ئه/2 +2-گۆڕ «ڕی. فع.» ] ]
«ست.» حاڵی کەسێکی بە نەڕەنەڕ و دەنگی بڵیند و تووڕەییەوه قسه بکا. # «مەنگوڕم به گوڕە گوڕم، مامەشم به مشە مشم». «فولکلۆر.» :: کوڕە هیچ نییه ئەوه هەمیشە هەروا بە گوڕەگوڕه.