تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشەتەندوورە
[[ ١- ئاش + ە - ئە/ ١ + تەندوور + ە- ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» ئاشێکی «تەندوورە» ی هەب، ئاشێکی دۆڵاشەکەی لە باتی ئەوەی لە دار و تەختە، یان هەر جۆگەیێک بێ، بە بەرد و قسڵ هەڵدەبەسترێ و لە دۆڵاشی دیکە ڕژدتر دەچێتە سەر «تەمبوو». ئەمەش بۆ ئەوەیە ئاو بە فیڕۆ نەچێ و کەمتریش پێویست بێ بۆ وەگەڕخستنی ئاش. * «سیمـ.» ئاشەتەنوورە.
ئەغیار بوونەوە
[[ئەغیار+بوونەوە]]
«مستـ. لا.» وە هۆش هاتنەوەی کەسێکی سەرخۆش.
ئەفسووس
[[پهـ: ئەپەسۆس]]
«نا.» داخ و حەسرەت، حەیف. «سەد هەزار ئەفسووس بۆ ئەهلی بیلادی مە ئەدەب» «قەت نەبوو فەرقی بکەن، کێ زەڕگەرە، کێ کوورەتاب» «ئەدەب»
ئەفسووس خواردن
«مستـ. لا.» ئاخ هەڵکێشان و خەم و خەفەت خواردن بۆ شتێک کە لە دەست چووبێ، با کەسێکی مردبێ یا بۆ ڕووداوێکی ناخۆش.
ئەفسوون
[[پە: ئەفسۆن]]
«نا.» ۱- ئەو قسانەی جادووباز لەبن لێوەوە دەیکا ٭ئیسم/۲. ۲- قسە یا ئەدا و ئەتوارێک کە پیاو لە خشتە دەبا و هەڵی دەخەڵەتێنێ. «هەزار ئەفسوون و جادووی پێوە ئاوێزانە ئەم ڕیشە» «ڕەزا- ٤٦»
ئەفسوون خوێندن
(مست. لا.) ١-ورتەورت کردنی سیحرباز لە ژێر لێویەوە. ٢- (کن.) قسەی لووس کردن.
ئەفسوونباز
[[ئەفسون+باز (ری. فع.)]]
(سفا.)، (سن.) ١- کەسێکی کاری ئەفسوون کردن بێ. ٢-خەڵک خەڵەتێن *جادووباز، سیحرباز،فێڵباز،ئەفسوونگەر.ئەفسوونساز.
ئەفسوونبازی
[[ئەفسوونباز+ئی]]
(حمس.) ١- بەکارهێنانی سیحر و جادوو. ٢-خەڵەتان و لە خشتەبردنی خەڵک بە قسەی لووس. *ئەفسوونسازی،ئەفسوونگەری.
ئەفسوونساز
[[ئەفسوون+ساز (ری. فع.)]]
(سفا.) تم: ئەفسوونباز.
ئەفسوونسازی
[[ئەفسوونساز+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی. ((خوسرەو ڕەزاشەن بە ئەفسوونسازی)) ((بەدەس شاپوور بدەرۆم بازی)) (خانا-٣٢٩)
ئەفسوونگەر
[[ئەفسوون+گەر (پب.)]]
(نفا. سفا.) تم: ئەفسوونباز. ((خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە)) ((بەستەیی گیسوو کەمەندێکم، دەڵەی ئەفسوونگەرە)) (ئەدەب)
ئەفسوونگەری
[[ئەفسوونگەر+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی.
ئەمەندووسکانە
[[ئەمەندووسکە+ئانە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووکانە.
ئەمەندووسکە
[[ئەمەند+ ئووسکە=ئووچکە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووچکە. تێبــ.- دەنگی (چ)ی ئووچکە لەسەر زمانان بۆتە (س).
ئەمەندووچکە
[[ئەمەند+ ئووچکە]]
(بنت.) میقدارێکی کەمتر لە ئەمەندووکەی پێ دیاری دەکرێ. *ئەمەندووسکە، ئەوەندووسکە.
ئەمەندووکانە
[[ئەمەندووکە+ ئانە]]
(بنت.) بۆ موبالغە لە بچووک نیشاندانی شتێکدا. هێشتا ئەمەندووکانەیە، وایە! گەورەتربێ چۆن دەبێ. *ئەمەندووسکانە.
ئەمەندووکە
[[ئەمەند+ئووکە]]
)بنت.) میقدارێکی کەمتر لە (ئەمەندە) پێشان دەدا.
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
ئەندەروون
[[پە: ئەندەرۆن]
(نا.)، (کئێر.) ١- ژووری ماڵ، ئەو بەشەی ماڵ کە ژن و منداڵی لێ دادەنیشن. *حەرەم// بیروونی. ((یارم لە ئەندەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا)) ((غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا)) (سالم: گم-٣٥). ٢- ناوەوەی هەموو شتێک، * داخڵ. لە ئەندەروونی ئەشکەوتەوە هاتە دەر// دەرێ، دەرەوە. ٣- ناوزگ، دەروون. ((میرزا تەها! میرزا تەها ئەمە ئەگەر ئەو ئاوەمان خواردباوە و ئەو عەقڕەبە چووبا دە ئەندەروونمانەوە ئەندەروونی وەبەر نێشان داباین تەکلیفە مە چ بوو.)) (حوسێن ئاغای حاجی خۆشێ) تێبــ.- ئەم وشەیە لە دوو کەرتی (ئەندەر) و (ڕوون) پێکهاتووە، بەشی دووەم (ڕوون) لە پەهلەویدا بە مانای (لا، تەرەف...) وەکوو پاشبەند بەکارهاتووە، تم: (فرە: پفا-٣٨٩)، بەم پێیە مانای وشەکە دەبیتە: لای ناوەوە، ژوورەوە.
ئەنزەڕووت
[[؟]]
(نا.) مادەیەکە وەکوو جەوی، ڕەنگی سوور، زەرد یا سپییە، تامی تاڵە، لە دارێکی دڕکاوی کە گەڵای وە گەڵای مۆرد دەچێ دەگیرێ. تم: (معین: فەرهەن، ج١-٣٧٨) و زیاتر لە هەتواناندا دەکار دەکرێ. * عەنزەڕووت (معر بە).