تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەشی بوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی گوان ئێشە هاتنی مەڕ. ۲-ئیشک بوونی هەندێ شوێن یا چڵی پەڵە دەغڵێک کە زۆر ئاودار بێ یا بارانی زۆری بە سەردا باریبێ.
ئاوەڕووت
«نمسـ.» تمـ: ئاوەڕووت کردن.
ئاوەڕووت کردن
[[ئاو+ئە+ڕووت+کردن]]
«مستـ. متـ.» داڕنینی تووک و پەڕی ئەو پەلەوەرانەی گۆشتیان دەخورێ. تێبــ.ینی: پاش کوشتنەوەیان، دە ئاوی لە کوڵیان هەڵدەکێشن و بە دەست پەڕەکانیان دەڕننەوە.: هەر دەست بە جێ مریشکێکی کوشتەوە و ئاوەڕووتی کرد و سووری کردەوە. تا دێینەوە قەلەکەت ئاوەڕووت نەکردبێ خوداهاوار!
ئاوەکی بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاوەکی کەوتن.
ئاوەڵە بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاواڵە بوون.
ئاپوورە
[ [ئا + پوورە] ]
«نتـ..»، «مکـ..» کۆمەڵ و جەماوەری خەڵک کە دەوریان لە شتێک دابێ: ئاپوورەی خەڵکەکە بەرەو مزگەوت ڕۆیین. هس.: پوورە، لاپوورە، لاپرەسەن.
ئاگا لێ بوون
«مستـ. متـ.» چاوەدێری کردن، باڵ بەسەرکێشان و پاراستنی کەسێ یا کەسانی و شتێ: ئاگات لە منداڵەکان بێ مەیەڵە «مەهێڵە» بێ حەیایی بکەن. ئاگات لە باخچەکە بێ مریشک نەچنە ناوی. ئاگایەکتان لە دوکانەکەم بێ تادەچم نوێژ دەکەم. ئاگایەکت لێمان بێ.
ئاگا لێ هەبوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگادار بوون.: ئاگات لێیە «لێ هەیە» چۆن ئاوڕێشی یەک بوون. خوا لەوسەر ئاگای لێیە من دەستم لەم ئیشەدا نیە.
ئاگابوونەوە
«مستـ. لا.» وەخەبەر هاتن لە خەو یا مەستی، وەهۆش هاتنەوە لە بێ هۆشی، کە بەسەر یەکێکا هاتبێ جا لەبەر هەرچێکی بێت: خەوی زۆر سووکە لە خشپەی پێ ئاگای دەبێتەوە. پیاوی سەرخۆش بۆ ئاو خواردنەوە ئاگای دەبێتەوە. ئەو نیوەڕۆیە دلێر هێشتا ئاگای نەبۆتەوە. کە عەمەلیاتیان کرد شەو و ڕوژێکی پێچوو یاڵڵا ئاگای بۆوە. * ئاگاهی «هو.» بە ئاگا هاتن، وەئاگا هاتن.
ئاگادار بوون
«مستـ. لا.» بە باس و خواس، کارێک یا مەسەلەیێک زانین، خەبەردار بوون. * ئاگا لێ هەبوون.
ئاگر تێ چوون
«مستـ. لا.» ١- تمـ: ئاگر گرتن / ٢، ئاگرتێ کەوتن. ٢- «کنـ.» بەغیلی بردنی کەسێک بە کەسێکی تر: هەر باسی پیاوەتی حەسەنمان کرد، ئەو ئاگری تێ چوو. یەکێک بەکۆک و پۆشتەیی ببینێ ئاگری تێدەچێ. نەمانزانی بۆچی وا ئاگری تێ چووبوو.
ئاگر چوونەگیان
«مستـ. لا.»، «کنـ.» ١- تمـ: ئاگرتێبــ.ەربوون /٢. ٢- تمـ: ئاگر گرتن / ٢.
ئاگربەربوونەوە
«مسـتـ. لا.»، «سیمـ.» پەیدابوونی سووتمان لە شوێنێک، ئاگر دەجێگایەک بەربوون: لە لای خەرمانەکان ئاگرێ بەربۆتەوە هەرچی دەکەن بۆیان ناکوژێتەوە.
ئاگرتێ بەربوون
«مستـ. لا.» ١- ئاگر گرتن و سووتانی شتێک بێ ئەوەی یەکێک بە دەست یا لە ئانقەست بیسووتێنێ.: ئوتۆمبیلەکەی ئاگری تێبــ.ەربوو، کوڕە هێندە لە سۆبەکە نیزیک مەکەوە با ئاگرت تێبــ.ەرنەبێ. * ئاگر گرتن / ١. ٢- «کنـ.»، ١» سووتان و فەوتان، لە ناوچوون: کوڕە دانیشە هەی ئاگرت تێبــ.ەربێ، ئاخوا ئاگر دە عومر و ماڵیان بەر بێ. ب» ناڕەحەت بوون، لەبەر زگ پێسووتان و بەزەیی هاتنەوە بە حاڵی یەکێکدا.: پیاو هەر نەیبینێ چاکە، ئاگری تێبــ.ەردەبێ، ئاگرم بۆی تێبــ.ەربوو. ج» تمـ: ئاگر گرتن/ ٢.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵ و بۆڵ بوون
«مستـ. لا.» ئاوتێگەڕان و ترش و شیرن بوونی بەرسیلە، گەییشتینە حاڵەتی ئاڵ و بۆڵی.
ئاڵتوون
[[تو.] ]
«نا.»، «کعر. سەردەشت، بانە» ١- زێڕ ٢- «مکـ.» ناوە بۆ ئافرەتان. ٣- ناوی دوو گوندانە لە پەنا شاری سەقز.
ئاڵدووزکردن
«تو. کو.»، «مستـ. مـــتـ.»، «سیمـ.» ڕووکێش کردنی مەعدەنێک بە زێڕ یا زێو. * ئاوەزێڕکردن. ئاوەزێو کردن.
ئاڵقەزوونە
[[ئاڵقە+زوونە = زوانە، زمانە] ]
«عا. کو.»، «نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاغزوونە.
ئاڵووبخارە
[[ئاڵوو + بخارە= بوخارا «شارێکە لە ئوزبەکستانی سوڤێت]]
«نتـ.»، «مکـ.» جۆرێک هەڵووچەیە، تامی ترشە، ڕەش و زەردی هەیە، ڕەشەکەیان ئیشکە و دەنک دەنک، زەردەکە شیرەدارە و جاران لە ناو خیگەدا هەڵدەگیرا. هەردوو جوورەکەی لە باتی ترش دەکرێتە ناو چێشتەوە. * هەڵووچە پاوەیی، هەڵووچە ڕەشە «سنـ.». هەڵووژە ڕەشە.