تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەزموو
«نمفـ: ئەزموون» تەجرەبەکراو، تاقی کراوەوە. «دۆی ئەزموو لە ماستی نائەزموو چاترە»
ئەستوو کوردە
«نتـ.»، «مکـ.» ملەقۆچە. هس.: آ» ستووکور، ستووکورد «بکـ. =ئەستۆ» ب» گوردە «فر=پشتەمل».
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو
(کن.) خیرایی زۆر.
ئەڕجوو
[[=عا.: ارجوا «تکادەکەم» ]]
تکا، خواهیشت. «ئەوەند ئەڕجوو دەکا نالی کە جارجار» «بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان» «نالی: کۆڕ- ۳۲۰» # «... شا بەسم لەسەر بکە ناز و ئەڕجووان...» «تحفە: جـ۱- ۲۰۴»
ئەککوو
(ئم.)، (مک:- مەنگوڕایەتی) بۆ دەربڕینی خەفەت و خەم لەبەر ڕووداوێکی ناخۆش یا سەرسوڕمان لە کارێک، بەکاردێت. *پەک، پەککوو.
ئەی هوو
[[ئەی + هوو]]
(ئم.) بۆ دەربڕینی بێ باوەڕی و ناڕازێتی. ئەیهوو ((کەر لە لوێ کەوتووە و کوندە لە کوێ دڕاوە)). تێبــ.- دووپاتە کردنەوەی نیشانەی بێ باوەڕی و ناڕازێتی تێکەڵ بە تووڕەییە. ئەیهوو، ئەیهوومن چی پێدەڵێم و ئەو چم جواب دەداتەوە.
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
باتوو
[[؟]]
(نا.)، (مک.) گونی ئادەمیزاد. ئەو منداڵە باتووی ئاوساوە.
باربوو
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پێشکێشکردنی شتومەک، کەلوپەلی ناو ماڵ، پارە، یا هەر شتێکی دیکە، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە یەکێک بۆ هەڵسووڕاندنی کارێکی وەکوو ژن هێنان، ماڵ پێکەوەنان و خانوو دروست کردن و... و... * باروبوو.
باروبوو
(نت.)، (کعر.) تم: باروبوو.
بارکەوتوو
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئو]]
(سمف.) کەسێک باری کەوتبێ (تم: بارکەوتن) *بارکەوتە.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
باشوو
[[باش+ ئوو]]
(نت.)، (مک.) باڵندەیەکی ڕاوەکەری بچکۆلەیە کە درێژایی دەوری سی سانتیمیتر دەبێ، چاوی زەردن، پشتی کەوەڕەنگ و بەر زگی سپییە پەڵەپەڵەی زەردی تاریکی تێدایە، لەحەوا باڵندەی تر دەگرێ و جار و باریش هێلکەی پەلەوەران دەخوا، لە کوردستانی خۆمان هەیە، *(کعر.، سن.، جنو.) واشە. تێبــ. -1) بۆ کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (باش) تم: ١- باز، تێبــ. - ج. ب) ئەگەر چی لە بەرگی یەکەمدا ( ئۆ) بە ئامرازێک دانراوە کە دەگەڵ ڕییشەی هێندێ مەسدەران سفەتی مەفعوولی دروست دە کا، بەڵام لەبەرچاو ڕاگرتنی (تێبــ.، ج) ی وشەی (باز) وامان لێدەکا بڵەین ئەم ئامرازە سفەتی فاعلیش پێک دێنێ.
بان ئەنوو
[[١-بان+ئه‌نوو]]
«نت.» «هو.» تم: بانه ناو. تێبــ.ی-کەرتی «ئەنوو» ڕیشەی مەسدەری «هەنوون» ه که له «هەندووتەن» ی پەهلەوی کەوتۆتەوه.
باهوو
١- «سن.، سیم.» تم: بازوو. «ئەلا ئەی نازە نین ئاهوو، بە باهوو» «دڵی سەییادی خۆت هێنایه لەرزه» ٢- «سنئاسن یا دارێکی ڕاستی دڕێژه، کاسەی تەرازووی پێوه هەلداو ەسرێ یا دەخرێتە سەری «بە پێی شکڵی تەرازوو.» *«مک.» شەهێن. «سنشایێن. ٣- «سنئەو دوو دارەیه لەولاو لای د ەرگای «ژوور» و «ماڵ» و... بە قیتی دەچەقێندران، یە کێکیان دەرگاکەی ڕێدەخرا و ئەوی تریش ئاڵقەڕێز و دوولایی لێ دادەکوترا بۆ داخستن. تێبــ.- ئەم تەرتیبه ئێستا کەم بۆتەوه یا هەر نەماوه، چوار چێوەی هاتۆیه شوێن.*«مک.» لاشیپان. ٤- «سن.» تم: بانە/٢ «مردۆخ، ج١، ل - ١١٤» ٥- «سن. -» تم: باسک/٢ «مردۆخ،، ج١، ل- ١١٤» «تێبــ.- 1» ئەم وشەیه لە سانسکریتی دا «باهو» و له ئاوێسیاییدا بۆته «بازو» - دەنگی «و» لە هەر دووکیاندا کورته - و کوردی و فارسی به واوی درێژ «بازوو» بە کار دێنن. «تم: معین، فرهنگ ج١، ل- ٤٧٠» ئەم وشەیه لەقۆناغی پە هلەویدا بۆته «بازووک - باژاک»، «تم: فره، پفا، ل-٧٤». بەڵام لەکوردیدا «باسک» یشی لێ کەوتۆتەوه، ب- لە زمانی فارسیدا ئەم وشەیە تەنیا بە مانای «تێڵا» و «گۆپاڵ» ئەویش لە قامووساندا ماوه.
بریسوو
[[؟]]
«نا.». «مک.» تم:برئسک/1.
بستوو
[[بست+2-ئۆ]]
«نت.» 1- تەپڵۆڵکەیەکی بەرزایی و دڕێژایی کەم بێ. 2- کلکەی شاخ کە هێندە ی نامێنی دەگەڵ دەشتایی تێکەڵ ببێتەوه * یاڵ.
بنجوو
[[. عا. كو ]، [بن=ابن+جوو]]
«کعر.»، «نت.»، «ست.» حاڵی کەسێکی بنەچەکەی جوولەکە بن و خۆی مسوڵمان بووبێ. * «مک.» بنەجوو.
بندروو
[[بن/8+دروو «دروون-یا-دروێنه» ]]
«ست.» 1-شێوەیەکی دروونی زارکی جەواڵ و تێڕ و ئەو جوورە دەفرانەیە، کە ڕاست لەسەر ئەو شوێنەی شتی ناو دەفرەکە دەبڕێتەوە (ئەگەر بلوێ) دەیدروون تا بارەکە قایمتر بێ. 2- جۆرێک دروێنەی دەغڵ و دانە کە بەشی زۆری ساقەتی گەنم و جۆی دەگەڵ دەدوونەوە بۆ ئەوەی (کا)ی زۆر بێ.