تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابڕووتکاو
«سمفـ.» کەسێکی نامووسی چوو بێ، تووشی سووکی و سەرشۆڕی بوو بێ. □ «ڕۆژی تەرزە، چەندە مینای دڵشکێن و سەرشکێن» «ڕۆژی باران، چەند شڕە، بێ عیسمەت و ئابڕووتکاو» «نالیی: گمـ»
ئابڕووچوون
«مستـ.. لا.» سووک بوون لە ناو کۆمەڵا، بێ قەدر و حورمەت بوون لەبەر چاوی خەڵک. *ئابڕووتکان.
ئاخر بوون
[[ عا. کو.] ]
«مستـ. لا.» دوایی هاتن، خراپ بوون، تێکچوون «هەر بۆ دنیا» : «کە جرجال هەستا نیشانەی دنیا ئاخربوونە».
ئارام بوون
«مستـ. لا.» 1- بێ دەنگ بوون، لە جووڵە کەوتن. 2- بڕانەوەی شەڕ و هەوا و ئاژاوە. 3- نێشتنەوەی ڕق و تووڕەیی. 4- بەس کردن لە گریان و هەرا و هوریا و قیژەقیژ. 5- شکانی ژانی برین و کەم بوون یا دامرکانی ئێش و ئازاری نەخۆشی.
ئاردەڵووکە
[[ ئارد + ئەڵ + ئووکە] ]
«نتـ..» ١- ئاردێ کە لە ناو قووڵکەی ئاش دەمێنێتەوە. □ کاسە بۆیە لازمە تا ئاردەڵووکی دەربدا سەوڵی بۆیە لازمە نەک جۆگەلەی بیبا بە تاو «نالی: گمـ.» ٢- جۆرێ بەفرە، کلووی وردە کە دەستی لێ بدرێ وەکوو جوورەکانی تری بەفر دەست تەڕ ناکا و بە هاسانیش تۆپەڵ نابێ.
ئارمووش
«نا.»، «هلـ.» تمـ: ئاوریشم
ئارەزوومەند
[ [ئارەزوو+ مەند «پبـ..» ' ]
«سـ.» حاڵی کەسێکی ئارەزووی کارێک یا شتێک یا کەسێکی تر بکا. □ مەدیان گوڵاڵان نە پای دەربەندان ئەو یەک تەر وێنەی ئارەزوومەندان «مە لەوی: مکبـ ـ ٤٣١».
ئارەزووکردن
«مستـ. متـ.» هەست کردن بە ئیشتیای شتێک، دڵ لە دووی شتێک بوون.
ئازووخە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئازووقە.
ئازووقە
[[ ئاز + ئووقە = ئووکە] ]
«نتـ.»، «مکـ.، کئێر.» دانەۆیلە و رۆن و خواردەمەنی تر کە بۆ چەند مانگ یا چەند ساڵ یا فەسڵێک لە ماڵ دادەنرێ.: ئازووقەی ئەو ساڵمان داخستووە، لە کوردەواری چەند ڕۆژێکی بمێنێ بۆ ڕەمەزان ئازووقەی تایبەتی ئەم مانگە دادەخەن. * تفاق، زەخیرە تێبــ. ــ دوکتۆر معین لە فەرهەنگی فارسیدا «جـ ١، ل ــ ٤٩» ئەم وشەیە دەباتەوە سەر «ئازووق، ئازۆق» ی تورکی، کەچی سەر و گوێلاکی وشەکە بە لای منەوە لەوە نەدەچوو. تا لە قامووسەکەی «ژابا JABA» دا «ل ــ٧» تووشی وشەی «ئازپێش، ئازچی» هاتم بە مانای «ئاشپەز، ئاشچی». هەروەها خوالێ خٶشبوو «پوورداوود» کە «گاتها» ئاویستای وەرگێڕاوە و لێکی داوەتەوە لە لاپەڕەی ٤٦ی بەرگی دووەمی «یادداشتهای گاتها» ئاوا دەڵێ: «... ئازووتی = ئازووئیتی: لە ئەسڵا بە مەعنای «چەوری» یە، بەڵام زۆر جار مەبەست خواردەمەنییە لە بەرامبەر خشویدە کە خواردنەوەیە...» جا ئەگەر «ئازووقە» لە «ئازووئیتی» ئاوێستایی وەرنەگیرابێ سەیرە.
ئازووقەداخستن
«مستـ. متـ.»، «کئێر.» کڕین یا پەیداکردنی خواردەمەنی، ئەوەندەی بەشی ماوەیێک بکا و عەمبار کردنی.
ئاسان بوون
«مستـ. لا.» لەناو چوونی گرانی و دژواری کارێک، بە جۆرێک پێکهاتن و جێ بە جێ بوون و چارە کردنی زەحمەتی تێدا نەمێنێ.: لەوەتی پەنسیلین پەیدا بووە چارەی فەڕەنگیش ئاسان بووە.
ئاسوودە
«سمفـ.» ١- حەساوەوە. ٢- بێ خەم و خەفەت. ٣- بێ قڕە و بڕە، بێ جموجۆل، ئارام و بێدەنگ. ٤- بێ گیروگرفت، دوور لە ناڕەحەتی.: چایەکی خوادەوە و جگەرەیێکی کێشا ئاسوودە بوو، تا چاوی پێ نەکەوت دڵی ئاسوودە نەبوو، خۆزگەم بە خۆی کە منداڵی نیە چا نیە ئاسوودەیە، مناڵینە ئاسوودە دانیشن، چابوو مرد بۆ خۆی ئاسوودە بوو. تمـ: ئاساییشت.
ئاسوودەبوون
«مستـ. لا.» ١- لە کۆڵ بوونەوەی گیروگرفت. ٢- ماندووحەسانەوە.
ئاسوودەکردن
«مستـ. متـ.» ١- گیروگرفت لە کۆڵ یەکێک کردنەوە. ٢- بارسووک کردن و حەساندنەوەی «ماددی و مەعنەوی» کەسێک. ٣- «کنـ.» کوشتن و لە ناو بردن: بیبەن ئاسوودەی کەن «بیکووژن».
ئاسوودەیی
[[ ئاسوودە + ٢- ئی] ]
١- حاڵەتی بێ گیروگرفتی. ٢- سەر سووکی و بێ قڕە و بڕەيی. ٣- ئاڕامی و بێ شەڕ و شۆری.
ئاشت بوونەوە
«مستـ. لا.» ڕیککەوتنەوەی دوو لا کە پێکەوە ناکۆکییان هەبێ: ئام ئاشتبوونەوەیانم بە کەیفێ بوو. لە خۆڕا دەنگیان لێک گۆڕی بوو لە خۆشیانەوە ئاشتبوونەوە.
ئاشووب
«نا.» ١- ئاژاوە و پشێوی ٢- هەرا و هۆریا و حاڵەتی تێکچوونی ئاساییشت. ٣- کاری بە گژ یەکا چوون و تێک بەربوونی خەڵک. □ «ئەم تاقمە مومتازە کەوا خاسەیی شاهن» «ئاشووبی دلێ مەملەکەت و قەلبی سوپاهن» «نالی: گمـ ــ ٣٤» * ئاژاوە. «سنـ.» ئاشۆ، ئاشێو، پشێو نە، پشێوە، پشێوی. هس.: «بکـ.، ئاشیو = قازانجی ناڕەوا «تمـ: ژابا - ١١»
ئاشووب نانەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەنانەوە.
ئاشووبگێڕان
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.